راگرى پەیمانگاى تەكنیكى هەولێر دواى پێنج سال راگرایەتى ئێستا بەشدارى خولى وانە ووتنەوە دەكات
Saturday, 14/08/2010, 12:00
بەرێزجەنابى وەزیرى خۆێندنى بالا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى كوردستان
سلاوێكى گەرم و رێزێكى زۆر.
زۆر كەیف خۆشین بەوەى كە جەنابتان چەندگۆرانكارى رێكو پێكتان ئەنجام داوە لە بوارى خۆێندنى بالا وەكو پلانى خۆێندنى دكتورا و ماستەر نەمانى سەفراتى رابواردنى قوتابیان خۆێندكاران كە بە ملیار دینار پارەى تێدەچوو و بەم دواییەش (دلنیایى جۆرى) بۆ بەدواچوونى مامۆستاى زانكۆ كارێك و زۆر نایابە........ هتد .
گوایە بەرێزتان ئەتویست لە 31 / 7 / 2010 راگرى پەیمانگاو كۆلێژەكان بگۆریت ئەوانەى چوار سال و زیاتر راگر بوون و یان ئەو راگرانەى بوارى پسپۆریەكەیان دوورە لە شوێنى كاركردنیان. بەلام تا ئێستا هیچ راگرێك دەست بەردارى پۆستەكەى نەبووە لەسەر كار لانەدراوە . زۆر لەوانە دوورن لە رێچكەى و رێرەوى خۆێندنى بالا ئەویش هەر یەكەو لەبەر هۆیەك , بەرێزتان ئەگەر یەك یەكەتان بگۆری بان رەنگە باشتر و ئاسانتر بوایە.
بۆ نمونە چەند گەندەلیەكى راگرى پەیمانگاى تەكنیكى هەولێرتان(دكتور مدحت سلیمان) بۆنیشان دەكەین جا خۆت سەر پشك بە ئایا گوناح نیە بۆ ئەو جۆرە راگرانە چاوەرێى 31 / 7 / 2010 بكەى ؟
1- (ست لبنى هاوسەرى بەرێز احمد كانی) مامۆستا بوو لە پەیمانگا و قوتابى دكتۆرایە لە كۆلیجى كشتوكال لە مانگى 5 /2010 نقل كرا بۆ كۆلێژى تەكنیكى هەولێر لەبەر ئەوەى بەشە كشتوكالیەكان لە پەیمانگاى تەكنیكى هەولێر جیا دەبنەوە و دەبنە پەیمانگایەكى سەربەخۆ دەچنە شارۆچكەى خەبات وە لەهەولێر نامێنن. بۆ زانین كۆلێژى تەكنیكى هەولێر نەك هەر ئەم پسپۆریەیان نیە بەلكو تەنانەت باخچەیەكى گەورەشیان نیە بۆ دانیشتن . ئایا ئەگەر مامۆستایەكى هەژارى خاوەن بروا نامەو پسپۆر داواى لە دكتور مدحت كە راگرى پەیمانگاى تەكنیكى هەولێرە و دكتور جیهاد كایانى كە راگرى كۆلێژى تەكنیكیە و دكتورە كەوسەر گەلالى كە سەرۆكى دەستەیە بكات بۆ هەمان مەبەست رازى دەبوون ؟
2- (ست هدى عسمت هاوسەرى بەرێز دلشاد شهابى ئەندام پەرلەمانى كوردستان ە) زیاتر لە سێ سالە قوتابى دكتۆرایە و لەهەمان كات سەرۆك بەشى كارگێرى یاسایە .بە ئارەزوى خۆى دێتە دەوام و لە زۆربەى كۆبونەوەكانى ئەنجومەنى پەیمانگا بەشدارى ناكات و دكتور مدحت ناوێرێ بانگیشى بكات .
بەرێز جەنابى وەزیر كوا رێنمایەكانى خدمە ى جامعى ؟؟
3-(ست پەخشان عبدالخالق) لەسەر میلاكى بەشى سیستەمى كۆمپیوتەرە وە ئێستا ئەوروپایە بە تلفون داواى برینى مۆلەتى كرد و دكتور مدحت فەرمانى دەست بەكاربوونى راگەیاند . تا لێى ئاشكرا بوو ئەم جارەیان دیسان بە واژۆى ساختە داواى مۆلەتى بۆ كردەوە . بەرێز جەنابى وەزیر كوا ئەمانەتى خدمە و دەست پاكى؟؟
4-(دكتور منهل الهام عبدال)دكتۆراى هەیە لە دەروون ناسى و سەرۆك بەشى كتێبخانەیە , خۆى بعسى بوو لە موسل وە باوكى خوالێ خۆشبوى رەفیق بوو لە حزبى بعسى رووخاو . بەلام كراوە بە سەرۆك بەش لەبەر ئەوەى ........... ؟.
5- (خاتوو شلێر عزیز كە دەكاتەخوشكى دكتورە كەوسەر گەلالى و ئەندام پەرلەمانى عێراق) , دواى ئەوەى سوێندى یاسایى خوارد لە بغدا موچەى مانگى 6 وەرگرت چونكە فەرمانبەرە لەسەر میلاكى پەیمانگاى تەكنیكى هەولێر . ئەوەیە هەلبژێردراوى خەلك , دوو مووچە تەنها بۆ پیاوى هەژار قەدەغەیە ,ئایا دكتور مدحت كە راگرى پەیمانگایە دەبێ ئاگاى لەوە نەبێ كە زباتر لە 320 ئەندام پەرلەمانى عێراقى سوێندى یاسایى خوارد , دەبێ لەو كاتدا بێ وەزیفە ( مستقل) بن ؟.
دواى پێنج سال راگرایەتى تازە بە تازە دكتور مدحت لە 1/ 8 / 2010 بەشدارى لە خولى وانە ووتنەوە دەكات ئەوەیش دواى ئەوەى كە زانى لادانى راگرەكان رەنگە جێ بەجێ بكرێت , وە یان بۆ ئەوەى لە مامۆستا ببێتە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر چونكە لە مانگى 7 / 2010 چووە دەرەوەى ولات , مسۆگەرە لەو ماوەیە زیاتر لە 5-6 توێژینەوەى زانستى ئەنجام داوە , ئەمە بۆ بەرێزیان ئاسانە لەبەر ئەوەى چۆن دكتۆراكەى وەدەست هێنا بەهەمان شێوە توێژینەوەى زانستى ئەنجام دەدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست