کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌دهه‌م بارزانی دیسان شه‌كری شكانده‌وه

Wednesday, 15/07/2009, 12:00


خه‌ڵكانێك هه‌ن كه‌ قسه‌ ئه‌كه‌ن بیر له‌ رابردوو ناكه‌ن كه‌ چیان گوتووه‌ وو چیان كردوه‌. ئه‌دهه‌م بارزانی باشترین میسالی كه‌سێكی هه‌ڵپه‌ره‌ست و ئینتیهازیه‌. پێش ساڵێك په‌رله‌مانی كوردستان و مه‌سعود بارزانی بایكۆت كردبوو گوایه‌ نه‌یده‌ویست له‌ ته‌نیشت شیروان حه‌یده‌ری سه‌رۆكی فراكسیونی زه‌رد له‌ په‌رله‌مانی كوردستان دابنیشیت چۆنكه‌ به‌ قسه‌ی ئه‌و حه‌یده‌ری به‌شداری له‌ ئه‌نفالكردنی باوكی ئه‌دهه‌م بارزانی دا كردوه‌.
ماوه‌یك بوو بێ ده‌نگ بوو به‌ڵام جار به‌ جار ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ به‌راستی ئه‌دهه‌م بارزانی خاوه‌نی هیچ پرینسیپه‌كی سیاسی یان ئه‌خلاقی نیه‌. تاكی سیاسی یان هه‌ر تاكێكی خاوه‌ن هه‌ڵوێست كه‌ قسه‌ی كرد و هه‌لوێستی وه‌رگرت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی ده‌وه‌ستێت به‌ڵام ئه‌م كاك ئه‌دهه‌مه‌ كه‌ كراوه‌ به‌ قه‌شمه‌ر له‌لایان مه‌سعوده‌وه‌ جار جار ده‌رده‌كه‌وێت و شه‌كرێك ده‌شكینێت و بزر ده‌بێته‌وه‌.
من له‌ئه‌دهه‌م بارزانی ده‌پرسه‌م كه‌ ئه‌م جاره‌یان مه‌سعود چه‌ند پاره‌ی پێ به‌خشیوێ كه‌ وا هه‌ڵوێسته‌كی پیاوانه‌ت وه‌رگرتووه‌ و پشتگیری كه‌سێك ده‌كه‌یت كه‌ هه‌تا دوینێ لێ توڕه‌ بویت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێكی له‌ ته‌نیشتت دانابوو له‌ په‌رله‌مان‌ كه‌ باوكتی ئه‌نفال كردوه‌. ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە