پڕ له هیوا ... لێوان لیوم له ئه‌مێد
Tuesday, 27/04/2010, 12:00
پڕ له هیوا ... لێوان لیوم له ئه‌مێد
من، پڕ پڕم له ڕه‌نگاو ڕه‌نگی خه‌یاڵ
لێوان لێوم، له موحیبه‌تی ته‌نییایی
من، تژیم له بورکانی خه‌ڵافاو
من تژی تژی بوم له گڤه‌و ڕه‌نگی (با)
من پڕ پڕ له به‌هارو جه‌نگی نه‌هاتنی پایز به‌ر پا ده‌که‌م
من له خۆشه‌ویستیمه‌وه بۆ نیشتمان ده‌بمه موسافیر ترین قه‌ره‌ج
من پڕ پڕم له ره‌نگی نه‌بینراو
پڕ پڕم له سه‌دای نه‌بیستراو
من، ده‌توانم گره‌و له خه‌یاڵ به‌رمه‌وه
بڕۆم بۆ لای دایکم و پێیبڵێم هانێ ، ئه‌وه حه‌قیقه‌تی منه!..
من پڕ پڕم له شێتی و ، ئارامی له ڕوحمدا ده‌کوژم
ئه‌و کاتانه‌ی که دێمه‌وه سه‌رخۆم، بۆ ساته‌کان ده‌گه‌ڕێم
من پڕ پڕم له واس واسی
له هاتنی مامزێک ده‌چم به‌ره‌و ته‌ڵه‌ی مردن
من خووم به کوشتنی زه‌مه‌نه‌وه گرتوه
من مودمینی کوشتنی ته‌مه‌نم له به‌تاڵیدا
من لێوان لێوم له ژیانم، و ژیانم هێنده‌ی تۆ خۆشئه‌وێت
من ئاره‌زوی مردن ده‌که‌م، به‌ر له هه‌مو سه‌فه‌رێکم
من هه‌ندێ جار له بۆق ده‌چم!
هه‌ندێ جار، من له قیڕه‌ی قه‌ڵه‌ڕه‌شێک ده‌چم!.
من هه‌ندێ جار، بیره‌وه‌ریه‌کان ده‌نوسم و
هه‌ندێ جار یاده‌وه‌ریه‌کان ڕه‌شده‌که‌مه‌وه
من زۆر ئاره‌زوی گۆرانی گوتن ده‌که‌م ، به ته‌نیا
من زۆر جار بێده‌نگی له حه‌پاساندا ده‌خنکێنم
زۆر جار شه‌ویلکه‌م ده‌جوڵێت و
پێکه‌نینم به حورمه‌تی ژیان دێت
من هه‌ندێ جار بێ ئه‌ندازه بێ ئوسوڵم
ئه‌و کاتانه‌ی بۆ یه‌که‌م جار گوێم له ده‌نگی کچێک ده‌بێت
من لێوان لیوم، له ئاشتی
له عیشق.....
من لێوان لێوم له خه‌یاڵ
بیری هه‌مو ئاسوده‌ییه‌کانی که‌نار ده‌که‌م
بیری هه‌مو سه‌نده‌ڵیه‌کانی ناو شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ری ڕێگای غه‌در ده‌که‌م
من لێوان لێوم له خودا
من به تاڵم له جه‌نه‌نده‌م و به‌هه‌شتی حه‌تاڵ
من شێترین ده‌روێشی ناو ئه‌م سۆفیگه‌له‌م
من ڕه‌جاڵترین عاشقی ئه‌م که‌بکه‌به‌ی ماڵم
من وه‌ک کوکوختی پڕم له نوری پێخه‌مبه‌ری
وه‌ک سوره‌ته‌کانی قورعان پڕم له سوره‌تی خۆشه‌ویستی
من وه‌ک بورکان، زریکه له چاومه ده‌پرژێت
من وه‌ک دواهه‌مین ئاشه‌وان ته‌پوتۆزی برسێتی ده‌مخنکێنێت
وه‌ک کۆتری سپی، ته‌زوله‌ی عیشقم لێ ده‌بێته‌وه
وه‌ک هه‌ور ، بارانم لێ ده‌ڕژێت و
وه‌ک به‌رسیله‌م
ترێم لێ به‌ر ده‌بێته‌وه
من وه‌ک هه‌مو عاشقه‌کانی دونییا
شاعیرێکی به‌رد فه‌ڕم لێ ده‌رچوه
له کاتی نوسینی شیعره‌کانمه
هه‌رچی وشه‌ی زییندانکراوه، به ده‌م گۆرانیگوتنه‌وه دێنه‌ده‌رێ
هه‌رچی وشه‌یه، باس و به‌سه‌رهاتنی ئازارێک ده‌ڵێ
کۆمه‌لێک ووشه هه‌ن
که له زارماوه دێنه‌ده‌رێ
گڕ و ئاگری سۆز و هه‌ستیان لێ ده‌چوڕێ
من کاتێک که شیعر ده‌خوێنمه‌وه
هه‌ندێ وشه و وێنه ده‌بن به ترش و خوێ
من کاتێک عاشق ده‌بم
کانی ده‌بێت به گۆرانی و
مانگ ده‌بێت به سه‌مفۆنیاو
ژیان عه‌تری گوله‌باخی لێ هه‌ڵده‌ستێ
من کاتێک عاشق ده‌بم
تفه‌نگ شه‌هید ده‌بێت
دڕۆ سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێ
سه‌رکرده‌کان بێده‌نگی ده‌یانگرێ
من کاتێک عاشق ده‌بم
که‌شتیه‌کان ده‌بنه سه‌یرانگای ماسی و
که‌شتیوانه‌کان ده‌بنه به‌نده‌ر و
موسافیره‌کان ده‌بنه نه‌وڕه‌س
من که عاشق ده‌بم
ئه‌ستێره به بزه‌وه دێ
ڕۆژ پڕ ده‌بێت له ئاونگ
چیمه‌نه‌کان ده‌بنه جۆلانێ
من که عاشق ده‌بم په‌پوله ده‌بێته مه‌قه‌ده‌سترین زینده‌وه‌ر
باخ ده‌بێته معرابی نوێژ
بولبولیش ده‌بێته تاوس
که عاشق ده‌بم، من
هه‌مو شتێک جوان ده‌بێت
جوان، وه‌ک خوا ..
من که عاشق ده‌بم هه‌موو شتێک پاک ده‌بێت
وه‌ک پاکی خوا...
من که عاشق ده‌بم هه‌مو شتێک گه‌وره ده‌بێت
گه‌وره ده‌بێت، به‌س هێنده‌ی خوا نا !...
ئه‌و کاته‌ی ویستم بیر له کوشتنی خۆم بکه‌مه‌وه
له‌و په‌ڕی نا ئارامییه‌وه
ته‌نیش دیواری مه‌رگ
له سه‌ر ڕێگای شێتی
به‌ره‌و قیبله‌ی عه‌ر عه‌ر ده‌چوم
ئه‌م وشانه‌م ده‌ستکه‌نه کرد
کات؛ باوێشکێک به دیار چاوه‌ڕوانیه‌وه
ساڵ؛ زه‌مه‌نێک له واس واسیدا
ڕۆژ؛ دواهه‌مین هه‌ناسه‌ی پێش مردن
3/2010/ ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست