کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ناسك تۆفیق: ئاشتى هەورامى بۆ نەوشیروان مستەفا ئیتر بێ دەنگ بن !!...

Tuesday, 15/05/2012, 12:00


پەرلەمانتار ناسك تۆفیق لە لێدوانێكى بۆ لڤین پرێس دەڵێت:
تەنها وەڵامى سێ پەرەگرافى (تەشهیر)ئامێزى ئەم خانمە دەخەمە ڕوو ، بۆ خۆى وەك ناسك بۆ حیزبەكەشى وەك یەكگرتوو:
*ناسك خان دەڵێت: سەرۆكى حیزبەكەى من بێ ئاگادارى من لەگەڵ "ئاشتى هەورامى" كۆببێتەوە،یەكسەر دەست لەكار دەكێشمەوە لەو حیزبە.
**ناسك خانى فیزیایى، وەلێ لەسیاسەتدا كۆڵ بەپێكەنینەوەدەڵێت: بیرم كردۆتەوە وتم خۆ "كاك نەوشیروان "هەورامیش نیە تا ئاشتى هەورامى سەردانى بكات؟! ئاخر بۆ دەبێت سەردانى بكات؟!...
***ناسك خانى خاوەن ماستەر لەبیركارى ، وەلێ كڵۆڵ لەسیاسەتدا دەڵێت: تەنها یەك پاساو هەیە بۆ ئەو كۆبونەوەیە ئەویش ئەوەیە كە ئەم وەزیرە بەكاك نەوشیروانى وتبێت ئیتر بێ دەنگ بن.
ئەم خانمە (تەشهیرى) بەوەزیرێك كردووە، پاشان تانەى لە حوكمەتى هەرێم داوە؟! چونكە لە كەوانەدا سنوردارى كردووە دەڵێت:"ئاشتى هەورامى"....
ئەز داكۆكی لە ئاشتى هەورامى وەك وەزیر ناكەم، وەلێ وەك ئەوەى كە جەنابى ناسك خان هەڵەبجەییە و باش دەزانێت هەورامى و هەورامیەكان هەرلەسەرەتاى شۆڕشى كوردەوە تا بە ئەمڕۆ هەردەم پشكى شێرى خەبات و بەرخۆدانیان هەم لە ناوچەكەیان ، هەم بۆ دەركەوتنى پیاوى بەڕێزو خاوەن هەڵوێستى نیشتمانى لەڕیزى یەكەم و پلەى پێشەوە بوون. ئێستا خانمى ئاخرزەمانى پەرلەمان پاشگرى "...هەورامى"... كەوەك شوناسێك هەركەسە ئازادە و شەرەفمەندە بنازێ بە زمان و كەلتورو فەرهەنگى خۆیەوە. ئیدى خانم گیان پێمان ناڵێیت بۆ (تەشهیر) بە خەڵكى "هەورامى"دەكەیت؟!...
وەرە خانم سەیركە، بزانە خەڵكى هەورامان و كەسایەتیە هەورامیەكان كێن؟! چۆن ئازایانەقسە لەسەر سیاسەتى سەرانى كوردو هەڵوێستیان ئەكەن؟!... بڕوانە و بزانە هەورامیەكان دەیان و سەدان پیشەى شكۆو پیرۆزو مرۆییان لەم نیشتمانە هەر لە (دكتۆر، پزیشك، ئەندازیار، نوسەر،پارێزەر، پیاوى دەست ڕەنگین، كەلتور خۆشەویست) بۆ خۆیان بە بڕوانامە و كەسایەتى بەرزیان جەناب مەگەر لەشارى كوێرانا گوزەر دەكەیت ، دەنا بەچاوى خۆت زۆر باش دەیانبینیت!!...
لە پەرەگرافى دووەمى قسەكانى ناسك خان.. جەخت دەكاتەوە ، لەوەى كە (هەورامى و هەورامى بون شتێكى عەیبە بێت) ئەوەتا بەتانەو ناوزڕانەوە (تەشهیر) دەكاو دەڵێت: بیرم كردۆتەوە وتم خۆ كاك نەوشیروان هەورامیش نیە... باش بوو بیركردەوە ناسك خانم جا تۆ ئابەو ئاستەوە بیر لەوە بكەیتەوە كە نەوشیروان مستەفا هەورامى نیە، بەڕاستى ئیبداع لە داهێنانا كردووە!!... خانم تەفسیرى ئەم قسە دیسان تانەو تەشهیرە بەوەى گەر نەوشیروان مستەفا ش هەورامى بوایە ئەوا وەك ئاشتى هەورامى دەبوو!!...
بەڕاستى ئافەرم سیاسەت ئافەرم فەوجێ عەسكەر ئافەرم پەرلەمان و ئافەرم حیزب، جا ئێمە نوێنەرو دەمڕاستى وەك ناسك خانمان هەبێ مالكى چ حەدیەتى قسە بەكورد بڵێ ؟!...
ناسك خان بیرچووە... ئەگەر نەوشیروان مستەفا و بزوتنەوەى گۆڕان نەبوایە، ئێستاشى پێوەبێ تۆش و حیزبەكەت لە ئاست ئەو ئاشتى هەورامیەو حیزبەكەى ئاشتى هەورامى كە ئێستا تەشهیرى پێ دەكەیت ، دەبوا لە مزگەوت و ماڵ و حەشارگا و ئەشكەوتەكانى كوردستان دەرسى ئیسلامى توندڕەوتان بخوێندایە، ئەم مەوداى ئازادییە ناشێ بڵێى زیرەكى و ئازایى تۆو حیزبەكەتە؟!...
لە پەرەگرافى سێهەم ، ناسك خان دیارە وەك موحەلیلێكى ماتماتیكى وەلێ كورت بین لەفەلسەفەى سیاسیدا پێمان دەڵێت هەورامى بۆ ئەوە هاتوە كە بە نەوشیروان بڵێ بێ دەنگ بن ئیتر بەسە!!... دیارە ناسك خان ئەمەى لە ڕێگەى ئەو هۆبە جاسوسیەوە چنگ كەوتوە كە حیزبەكەى هاوشێوەى زانیارى و پاراستن سەرقاڵى دروستكردنیەتى، دەنا خەڵكینە من لە ئێوە ئەپرسم : نەوشیروان مستەفایەك كەهەموو ئەیناسین ، بە چ ئەقڵێك دەخوازێ كە پارتى بەو وەزعەى ئێستاى كە حەسودى پێ نابرێت، ئەوە چ جورئەت و خوێندنەوەیەكە ناسك خان؟!...ئەو پەیامە بدا بەڕوى نەوشیروان مستەفادا؟!..
ئەبێ ناسك خان و حیزبەكەى هەموو كات(نزایان)لەیەزدان ئەوەبێ خوا تەمەنى نەوشیروان مستەفادرێژبكات، بۆ ئەوەى ناسك و هاوشێوەكانى بتوانن هەر هیچ نەبێ هەناسەیەك لەسایەیەدا بدەن!!...
من لە خانمى پەرلەمانتار دەپرسم: بیرتە 2005و 2011حیزبەكەت لە بادینان چى بەسەرهات؟!...ئەوە كێ واى بەسەر هێنان؟!...
ئەى هەر ئێوە نەبون سوڵحى عەشایریتان كردو خوێنى گەنجى ئەم وڵاتەتان كردە قوربانى چەردەیەك پارەو هەڵسانە سەرپێ؟!...
كامەیان سەختە موزایەدەو سوڵحى عەشایرى لەسەرخوێنى ڕۆَڵەى هەژار، یاخود چونى ئاشتى هەورامى بۆلاى نەوشیروان مستەفا؟!... ئەوە بۆ نەمانبینى یەكێك لەئێوە دەست لەكاربكێشێتەوە بەسەرۆكى حیزبەكەتان بڵێى شەرع واناڵێ یاسا واناڵێ بۆیە بڕیارمدا دەست لەكار بكێشمەوە؟!... نەمانبینى ...نەمانبینى!!...
دەنا ئەزیزم، مەلا كرێكار وتەنى گۆڕان لەدەسەڵاتى سیاسیدا بەیەكگرتو ناكرێت ، بە پیاوێكى وەك نەوشیروان مستەفاو گۆڕان دەكرێت...
لێگەڕێن خوانانێكى داونەتێ بیخۆن هەقتان بەسەر سیاسەتەوەچیە؟!...

http://www.lvinpress.com/K_Direje.aspx?Jimare=9852&Besh=Hewal&Cor=1


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە