دادگای استسنائی هه‌ولێر نادادپه‌روه‌رانه شه‌ش ملیۆن دیناری به‌سه‌ر ستانده‌ردا سه‌پاند
Monday, 13/12/2010, 12:00
له چوارچێوه‌ی ئه‌و سكألایانهی وه‌كو پڵانێك له دژی ستانده‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه له پێش هه‌موو ده‌زگاكانه‌وه 100 ده‌فته‌ر دۆلار له‌لایه‌ن دادگاوه به‌سه‌ر ستانده‌ردا سه‌پێنرا به‌ڵام خۆشبه‌ختانه زۆرینه‌ی سكاڵاكان به‌رامبه‌ر ستانده‌ر فه‌شه‌لیان هێنا ته‌نها یه‌ك سكالا به‌شێوه‌یه‌كی نا عادیلانه دوور له یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌لایه‌ن وه‌زیری كشتوكاڵهوهو به بڕیاری دادگای استسنائی هه‌ولێر 6 ملیۆن دینار وه‌كو سزا له ستانده‌ر ستێندرا. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه دادگای هه‌ولێر به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بۆ پارێزه‌ری ستانده‌ر بگرێت و یاساكانی ڕۆژنامه‌گه‌ری هه‌ڵسه‌نگێنێت ئه‌و بڕیاره‌ی به‌سه‌ر ستانده‌ردا سه‌پاند.
پارێزه‌ر عه‌لی گرده‌سۆری له لێدوانێكدا ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بۆ ستانده‌ر وتی
" له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له شه‌ش سكالا له‌دژی ستانده‌ر توۆمار كراوه زۆرینه‌یان به قازانجی ستانده‌ر شكاونهوه به‌لام ئه‌و سكالایهی وه‌زیری كشتوكاڵ تۆماریكردبوو سه‌رنووسه‌ری ستانده‌ر به ملیۆنێك و ڕۆژنامه‌كه به پێنج ملیۆن دینار سزا داران، ئێمه ڕه‌خنه‌مان له‌و بڕیاره‌ی دادگا هه‌یه چونكه به‌پێی مادده‌ی شه‌ش ی یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌بوایه وه‌زیری كشتوكاڵ ڕونكردنهوهی بۆ ڕۆژنامه‌كه دابایه گه‌ر هاتباو ڕۆژنامه‌كه ڕونكردنه‌وه‌كه‌ی بلاونهكردبایهوه ئه‌وكاته وه‌زیر حه‌قی داوای سزای هه‌بوو نه‌وه‌ك له ئێستا بۆ ده‌بوایه دادگا به‌ڕوونی له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی ڕوانیبا".
شایانی باسه ده‌سته‌لات له كوردستاندا تاوانبارانی ئه‌نفال و موسته‌شاره‌كان داڵدهدهات و ته‌سلیمی دادگایان ناكات به‌ڵام ڕۆژنامه‌نووسان و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه ئهههڵیهكان به‌به‌رده‌وامی سزا ده‌درێن و هه‌رجاره‌و به بیانوویه‌ك ڕۆژنامه‌نووسان ڕاپێچی دادگا ده‌كه‌ن و عقوبه‌ی ماددی و ده‌رونیان ده‌ده‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست