کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فەرمانی وەزاری ژمارە 10 / 19 / 1021 وەزارەتی ناوخۆی سلێمانی !

Thursday, 19/02/2009, 12:00


سەر لەنوێ و دوبارە رۆژی 26 / 1 / 2009 بە فەرمانێكی وەزاری عوسمانی حاجی محمود كوێرانە نوێكردنەوەی لیژنەی دزی وەزارەتی ناوخۆی نوێكردەوە بە فرمانی وزاری ژمارە (10 / 19 / 1021) تێناگەم ئەم هەموو بەیت و بالۆرەیە بۆ كاك عوسمان بۆ هیچ كاردانەوە و هەڵوێستێكی نیە ، وەلێ كاك عوسمانیش بە جیا مان دەگرێت و هەڵوەدای پارە پەیداكردنێتی و هێندە نیە لەگەڵ چەند برادەرێكدا خۆیان تۆراند و دوای ئەوەی تاڵەبانی بەڵێنی پێدان پارەیان بداتێ لە كۆمپانیاكانی (نۆكان و ئیدارەی گشتی و ئاسیا سێل) و سەهمیان هەبێت بێ هیچ شەرمێك گەڕانەوە ناوەوە و وەك حەمامی لێهاتووە كە تەنگە نەفەس دەبن دەچنە ساردەكە و هەستیان بە ساردبونەوە كرد دەگەڕێنەوە گەرمەكە ، هاهاهای لەم میللەتە بەدبەختە ئەوانە پێشڕەو و سەركردەكانیانن قوڕی رەش بەسەر نەوەكانی دوارۆژ ، كاك عوسمان لەتاو خۆی ئاگای لە وەزارەتەكەی نەماوە و لەوێندەر (مامۆستا جەلال و خاتونی ژنی) وەك بریكاری وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی دیوان بەسەر و بەرەوە دەیخۆن جوانترە بڵێین لە هەبوونی كاك عوسماندا وەك گوڵ پێكەوە دەیانخوارد ئێستاكە كە كاك عوسمان سەرقاڵی كێشە ناوخۆییە تایبەتیەكانی ناو یەكێتیە دەبێت چۆن بێت (خوێنەری بەڕێز كێ لەئێوە بینیویەتی دوو فەرمانبەری هاوسەری یەكتر لە دونیادا لە یەك فەرمانگە كار بكەن ؟) لە وەزارەتی ناوخۆی ئیدارەس سلێمانی كە خودی مامۆستا جەلال ئەوەی پێ قبوڵ نەبوە و نیە بۆ كەسی تر لە ناو وەزارەت هاوسەری دەوام بكات یان مەرجی ئەوەی لەسەر دادەنێت نابێت یەكتر ببینن و بدوێنن بە وتەی ئەو گوایە لەبەر بەرژەوەندی گشتی (بەڵام مامۆستا خۆی بریكاری وەزیرە و ژنی دووەمی كە هەر لە وەزارەت دڵی گرتی و كردیە هاوسەری دووەمی لە وەزارەتی ناوبراو پێكەوەن ، هێندەی من ئاگام لێبێت نازانم لاكوتیش چەندی تری هەن !!) خۆش بەختانەش لەبەر بێسەرەو بەرەیی كێشە ناوخۆییەكانی حیزبەوە چاودێری ئەم دوانە ناماوە و كەس باسیان ناكات كە وەك دوو هاوسەر وەزارەتی ناوخۆی ئیدارەی سلێمانی دەخۆن ، لەنجەخان جگە لەوەی بەڕێوەبەری گشتی دیوانە لەلایەن مێردەكەیەوە كە مامۆستا جەلالە چەندین پۆستی تری شاراوە و نهێنی پێ سپێردراوە و بۆ ئەوانەشی دەسەڵاتی نیە راستەوخۆ داینێت دەستنیشانی دەكات وەك لە بڕیاری سەرەوە كاك عوسمانی راسپاردووە سەرلەنوێ لە لیژنەی دزی وەزارەتدا لەگەڵ یەكێك لە هاوكارە دزەكانی چەندین ساڵەی مامۆستاو لەنجەخان (گوڵاڵە ێدیق) بە بڕیاری سەرەوە سەرلەنوێ بكرێنەوە لیژنەی وەزارەتی ناوخۆ ، ئیتر بۆ دەپرسن گەندەڵی تاكەی ئائەمە گەندەڵیە ! ئەی گەندەڵی چیە ؟ ئەرێ ئەم وەزارەتی ناوخۆیە ئەو كابرایە و خێزانەكەی بە كوڕە نە خوێندەوارەكەشیەوە كە دوو ئەستێرەی داوەتێ و لە پۆلیسی فریاكەوتن دایناوە و گوندەیەكە بۆخۆی بونە موخۆركە و پیاوی ناوپیاوان بەهۆی ئەو وەزارەتەوە كە بۆ ئەوان كۆمپانیایەكە بۆخۆیان و پێیان خۆشە ئەم وەزعە ئاوا بمێنێتەوە و خراپتریش بێت تەنها بۆ ئەوەی لە پشتی پەردەوە كارەكانی خۆیان بەڕێوەبەرن گەر وەزارەتی ناوخۆ نەبێ (مامۆستا جەلال) كێیەو چ كارێكی پێدەكرێت ؟ گەر وەزارەتی ناوخۆ نەبێت (لەنجە خان) كێیە تا ببێتە بەڕێوەبەری گشتی دیوان كوێی تەواو كردووە و خزمەتی چەندە ؟ گەر وەزارەتی ناوخۆ نەبێت (شكار) كوڕی مامۆستا جەلال كێیە تەمەنی 18 نیە دوو ئەستێرەی لەسەر شان بێت و بڕوانامەی سێی ناوەندیشی نەبێت ؟ ئیتر ئەوە لە خزم و كەسیتر كە من نازانم لەسایەی ئەمانەدا كراونەتە چی دەبێت كێ بن و چی ین ؟ ئافەرین ئیدارەی سلێمانی !! ئافەرین مام جەلال !! ئافەرین عوسمانی حاجی محمود !! ئافەرین حكومەتی هەرێمی كوردستان و رەحمەت لەو كەسەی ناوینا (گۆڕستان نەك كوردستان) كە من تا ئەم دەقەیە بەدواییدا دەگەڕێم تا بزانم كێیە بۆ ئەوەی هیچ نەبێت لانی كەم دەستەكانی زیارەت بكەم و رۆژێك دیاریەكی بەنرخی پێشكەش بكەم .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە