کوشتنی دوعا،دیارده‌یه‌کی نوێ نییه! بنه‌ماڵه‌ی بارزانیش زۆریان له دوعاکان کووشتووه!
Monday, 29/12/2008, 12:00
3275 بینراوە
نزیکه‌ی ٣ ساڵ پێش ئه‌مڕۆ، خوله کۆمه‌ڵه، هێشوی کچی خۆی کوشت، هه‌رله‌و سهربهندهشدا حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن، له سایتیکی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتدا، کۆمه‌ڵه یاخود ڕاستره بڵێین یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانی تاوانبار کرد، گوایه خوله کۆمه‌ڵه که سه‌ربه یه‌کێتیه له ڕێخراوهکهوه ئیلهامی کوشتن فێر بووه!
مرۆڤ به‌بێ بیرکردنه‌وه تێده‌گات، که کاک حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن له کوێوه، ده‌دوێت، بۆیه نوسه‌ره جه‌ربه‌زه‌کان خێرا ناویان نا حه‌مه سه‌عید سه‌حاف.
ئه‌گه‌ر بۆچونه‌کانی حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن وایه، ده‌بێت به هه‌مان شێوه مسته‌فا بارزانیش تاوانبار بکه‌ین، مه‌لا مسته‌فا نه‌ک ته‌نها ڕیبه‌ر بوو وبه‌س، به‌ڵکو ڕێبه‌ری ڕوحیش، ئه‌و له‌سه‌رده‌مێکدا هه‌رچی بگوتایه ده‌ست به‌جێ وه‌ک نه‌خشی سه‌ر به‌رد له مێشکی هه‌موو کوردێکدا جێگه‌ی خۆی ده‌کرده‌وه و پیاده ده‌کرا.
ئه‌گه‌ر مسته‌فا بارزانی مرۆڤێکی تێگهیشوو و خاوه‌ن ئه‌زمون بوایه، ده‌یتوانی ته‌وای داب و نه‌ریته دواکه‌وتوه‌کان بن بڕ بکات و خه‌ڵک به بیری نوێ و کرداری نوێ، گیانی نیشتیمان په‌روه‌ری و مرۆڤ دۆستی په‌روه‌رده بکات.
مه‌لا مسته‌فا نه‌ک هه‌ر دوعا کوشتنی بن بڕ نه‌کرد، به‌ڵکوو خودی مسته‌فا بارزانی که‌وته قرانی دوعاکان، به‌فه‌رمانی خودی بارزانی دوعاکان ڕه‌وانه‌ی دۆزهخکران.
مارگه‌رێتا کیژێکی قاره‌مانی فه‌له‌کانی کورستان بوو، وێنه‌یم دیوه له جوانی و ژیکهڵیدا، هیج کیژێکی دیکه ناتوانێت شان بدات له‌شانی، ئه‌ڵێن سامی عبدوالڕهحمان گوتویه‌تی: گوناهمان ده‌گات، ئه‌م کیژه جوانه به‌کوشت بده‌ین، با بینێرین بۆ پێشبڕێکی شا جوانی جیهان، دڵنیام که به یه‌که‌م ده‌رده‌چێت.
ئه‌وه په‌یامه‌شیان به خودی مارگه‌رێتا گووتوه، به‌ڵام مارگه‌رێتا ڕازی نه‌بوه و هه‌میشه به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردوه.
له جه‌نگیشدا هێنده قاره‌مان بوه، پێشمهرگاکهنی دیکه ئێره‌ییان پێبرودوه، ته‌نانه‌ت(جۆنسانه ڕاندال) نوسه‌ری(امه فی شقاق)، نازناوی(ژان دی ئارکی) فه‌ڕه‌نسی پێداوه.
له‌به‌ر جوانی و ئازایه‌تیه‌کی ده‌سته‌یه‌ک پێشمه‌رگه فرسه‌تی ده‌هێنن و ده‌ستدرێژی سێکسی ده‌که‌نه سه‌ری.
کاتێک مه‌لا مسته‌فا ئه‌و باسه ده‌بیستێته‌وه، ده‌نێرێت به‌شوێن مارگهرێتهدا، پاش ئه‌وه‌ی هه‌فته‌یه‌ک دوان زیندانی کردن، مارگه‌رێتا به فه‌رمانی مسته‌فا بارزانی ده‌کوژرێت، له کاتێکدا ده‌ستدرێژی کراوه‌ته سه‌ر مارگه‌رێتا، ده‌بوو ده‌ستدرێژی که‌ران سزا بدرێت، نه‌ک مارگه‌رێتا!
هه‌ر هه‌مان ئه‌و مه‌لامسته‌فایه، له کاتێکدا ده‌بیستێ که عوبێدوڵای کوڕی بارزانی، ده‌ستدرێژی سێکسی ده‌کاته سه‌ر نۆکهرهکی ماڵی مسته‌فا بارزانی به ناوی(که‌تییه)، مسته‌فا بارزانی فارس باوه ده‌نێرێت بۆ هه‌وڵیر، چونکه کاتێک که‌تیه ده‌زانێت دوگیان بوه له ئه‌نجامی ده‌ستدرێژی کردنه‌که‌ی عوبێدولا، که‌تیه هه‌ڵدێت بۆ هه‌ولێر، بۆیه مسته‌فا بارزانی فارس باوه ده‌نێریته گیانی و که‌تیه به‌ده‌ستی فارس له هه‌ولێر ده‌کوژێت.
ئه‌دی بۆ وه‌ک مارگه‌رێتا، که‌تیه زیندانی نه‌کراو هه‌ر له هه‌ولیر کوژرا؟
ده‌رباره‌ی مارگه‌رێتا بڕوانه بیره‌وه‌ریه‌کانی ڕه‌فیق پشده‌ر.
جگه له مارگه‌رێتا و کهتیهیی نۆکه‌ری ماڵی مه‌لا مسته‌فا، مه‌لا مسته‌فا و کوڕه‌کانی به کوشتنی هه‌زاره‌ها دوعا تاوانبارن.
مام خان شێروانی له په‌ڕتوکه‌که‌یدا ئه‌ڵێ: به‌ناوی(بارزان و ڕه‌چه‌ڵه‌کی بارزانیان): له ناوچه بارزان، یادی نه‌ورۆز و ئاگر کردنه‌وه، نه‌ک هه‌ر باوی نه‌بووه و نییه، به‌ڵکوو به توندی دژی ڕێ‌و ره‌سمی نه‌ورۆز و ئاگر کردنه‌وه‌ن. مامخان له په‌ڕتووکه‌که‌یدا ئه‌ڵێ: ساڵی ١٩٧٢ پۆلیسه‌کان و مامۆستاکانی گوندی بارزان،بۆ یادی نه‌ورۆزی ساڵی ١٩٧٢، له سه‌ربانی نوسینه‌گه‌ی پۆلیس و قوتابخانه‌کان ئاگریان کردۆته‌وه، منداڵانیش وه‌ک چاو لێکه‌ری، یه‌ک دوو ئاگریان کرده‌وه.
هه‌ر هه‌مان سه‌رچاو ئاماژه ده‌دات، که یادی له‌دایک بوونی پێغه‌مبه‌ر له هیچ شوێنێکی سه‌رزه‌مین باوی نه‌بوه، بۆ یه‌که‌م جار سوڵتان موزه‌فه‌ر گۆگبری دادوه‌ری شار هه‌ولێر له نێوان ساڵانی ١١٨٨ و ١٢٣٥ ی زاینی که زاوای سه‌لاحه‌دین بوه، یادی له‌دیک بوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی داهێناو کردیه.
گه‌ره‌کمه به‌م نموونانه بیسه‌لمێنم هه‌روه‌ک په‌نده کوردیه‌که یه‌ژێ، گه‌وره ئاو ده‌ڕێژێ، بچوکیش پێی تێدخات، دوعا کوشتن په‌یوه‌ندی هه‌یه به مامۆستاکانمانه‌وه.
زۆربه‌مان کاتێک ده‌بووینه پێشمه‌رگه، ئه‌وه هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و چه‌وسانه‌وه نه‌بوو، که پاڵی پێوه ده‌ناین بۆ پێشمه‌رگایه‌تی، به‌ڵکوو چاو لێکه‌ری بوو، چونکه هه‌موومان دیومانه که منداڵی وا ده‌بوونه پێشمه‌رگه هێشتا ته‌مه‌نی به ١٥ ساڵیش نه‌گه‌شتبوو.
له کۆتایی جه‌نگی جهانی دوه‌مدا، بۆ دادگای سه‌ره‌تا سه‌رانی نازیه‌کان دادگایی‌کران، هه‌روه‌ها له کۆتایی دوا جه‌نگی کهندایشدا، بۆ یه‌که‌مجار سه‌دام حسێن دادگای کراو هه‌ر ئه‌ویش یه‌که‌مین که‌س بوو که له سێداره درا.
مه‌لا مسته‌فای به‌رزان، کاتێک ده‌بیستی که عوبێدوڵای ده‌ستدرێژی سێکسی ده‌کاته سه‌ر (که‌تیه) و سکیشی پڕ ده‌کات ساڵی ١٩٦٥، که‌تیه له ترسا له جیاتی ئه‌وه‌ی سكاڵا تۆمار بکات، هه‌ڵدی بۆ هه‌ولێر. مه‌لامسته‌فای بارزان، له جیاتی ئه‌وه‌ی سزای عوبێدوڵای کوڕی بدا، چونکه ده‌ستدرێژی سێکسی کردۆته سه‌ر کهتیهیی به‌سته‌زمان، مه‌لا مسته‌فا فارس باوه ده‌نێرێت که له هه‌ولێر بیدۆزێته‌وه‌و بیکوژێ، فارس باوه له هه‌ولێر کهتیهی بهسهتهزمان ده‌دۆزێته‌وه‌و به چه‌ند گووله‌یه‌ک گیانی لێدهستینیتهوه.
هه‌روه‌ها هه‌مان سه‌رچاوه(بارزان و ڕه‌چه‌ڵه‌کی بارزانیان) له نووسینی مامخان شێراوانی ده‌نوسێ: هه‌روه‌ها کچێکی ((بالنده) که کاره‌که‌ری ماڵی شێخ سڵێمان بوو، زه‌که‌ریا که کوڕی شێخ ئیسماعیل که دۆستی عبدولموئمینی شێخ سڵێمان بوو، هاتووچۆی ماڵیانی ده‌کرد، جارێک په‌لاماری کچه بالندییهکه ده‌داو ده‌ستدرێژی سێکسی ده‌کاته سه‌رو له ئه‌نجامدا ئه‌ویش سکی پر ده‌بێت.
لهئهنجامادا له‌ناو دێ‌دا ئاشکرا دبێت، به‌ڵام چونکه زه‌که‌ریا کوڕه شێخ بوو، ئه‌ویش هیچی لێنه‌کراو، له کۆتایی کچه‌کایان نارده‌وه بۆ گوندی خۆیان.
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌ڵێ: ساڵی ١٩٦٩ مامۆستایه‌ک که‌ناوی سه‌یفه‌دین ده‌بێت خه‌ڵکی کۆیه بوو، مامۆستای گوندی بارزان بوو، حه‌ز له کچێکی بارزانی ده‌کات، پاشان که حه‌ز لێکردنه‌که ئاشکرا ده‌بێت، مامۆستا گوندی بارزانی به‌جێهێڵاو گه‌ڕایه‌وه کۆیه.
پاشان بارزانیه‌کان دوو چه‌کدار ده‌نێرنه کۆیه و له کۆیه سه‌یفه‌دینیش به ده‌ردی دوعا ده‌چێت. له درێژه‌ی باسه‌که‌ی کاک مامخاندا، ئه‌ڵی: ڕژێمی عێراق هه‌له‌که‌ی قۆزته‌وه و شوێنی کوشتنه‌که‌ی ناو نا دوڕێیانی سه‌یفه‌دین.
هه‌روه‌ها که‌یفی ناوێک که ئه‌ویش خه‌ڵکی کۆیه ده‌بێت، حه‌ز له کچێکی مێرگه‌سووری ده‌کات، که ئاشکرا بوو، له ترسا خۆی بۆ گوندی (سماق شیرین) گواسته‌وه، به‌ڵام شێخ محه‌مه‌د خالید ساڵی ١٩٧٣ چه‌ند چه‌کدارێکی نارد بهدوایادا و له وێ کوشتیان.
جارێکی دیکه‌س مام خان له هه‌مان سه‌رچاوه‌دا ده‌نووسی که جومعه ناوێک که کرێکاری چێشتخانه‌ی مێرگه‌سور ده‌بێت، له‌سه‌ر هه‌مان هۆی هاوچه‌شن کوژرا.
ئه‌دی بۆ حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن، کوشتنی ئه‌م کۆمه‌ڵی دوعایه‌ی نه‌خسته ئه‌ستۆی مسته‌فا بارزانی و پارتی، جوانیان گوت پێشینان(بزن هه‌میشه قونی به‌ده‌ره‌وه‌یه، به‌ڵام بزن جارێک قونی مه‌ڕی دی، له مه‌ڕی کرد به‌هه‌را)!
بۆیه هه‌ق ده‌ده‌م به کاک ئارام ئه‌حمه‌د که ئه‌ڵێ: خوێنده‌واره‌کانیشمان کۆڵه‌وارن.
سه‌رجه‌م کورده‌کانی باشوور، تراژیدیای کوشنتی دوعاکانی قوشتهتهپهی بیستوه، له ڕاستیدا ئامارێکی باوه‌ڕپێکراو تۆکمه لهژیردهستدا نیه، به‌ڵام هه‌ندێک به ٢٠٠٠٠ یا ٣٠٠٠٠ دوعا ته‌خمین ده‌که‌ن، هه‌رچۆن بێت، هه‌رچه‌ند بێت، ژماره‌یان له سه‌رووی ١٠٠٠٠ دوعایه‌که‌وه ده‌بێت.
سه‌رجه‌م دوعاکانی که به فه‌رمانی مه‌سعود بارزانی تیرۆر کران، دوعاکانی قوشته‌په، ئه‌وانه بوون، که کاتی خۆی سه‌دام مه‌سعودی ئاگادار کرد که به‌شداری جه‌نگی عێراق و ئێران نه‌که‌ن، باس له‌و سه‌رده‌مه ده‌کرێت که مه‌سعود کوردی کۆکرده‌وه بۆ شه‌ڕ که لایهنیگیری ئێران بکات دژی عێراق، سه‌دام یه‌که‌م هه‌ڕه‌شه‌ی خۆی به ئه‌نجام دانی لێدانی خه‌ستی ئۆردوگاکانی(X) که نزیکه‌ی ٦٠٠ که‌س بوونه قوربانی و خودی ئیدرسی هه‌میشه زیندو له ترسا توشی دڵوه‌ستان هات و مرد. عێراق زۆر له‌و شه‌ڕه هه‌راسان بوو، چونکه مه‌سعود ڕابه‌ری شه‌ڕی مه‌نده‌لی بۆ ئێران کرد، بۆیه له ئه‌نجامدا ٥٠٠ گوند سوتێندرا، ژماره‌یه‌کی نه‌زانراویش ئه‌نفال کرا، که به ٨٠٠٠ بارزانی ناوزه‌دکراون، هه‌رچی کیژی تازه پێگه‌شتوو قه‌یره بوو، سه‌رجه‌میان به ناو مهترهپۆلی عێراقدا بڵاوه‌یان کرد.
ئه‌و پایزهکوردانه له نه‌بوونیدا ده‌ستیا دایه له‌شفرۆشی، ئه‌ڵین ئه‌گه‌ر لهشفرۆشیکی عه‌ره‌ب سیكسی به ١ دیناری عێراقی بفرۆشتایه، ئه‌وه ناچار پاکیزه بارزانییه‌کان به نیوه که‌متریش سێکسیان ده‌فرۆشت.
کاتێکیش مه‌سعودیان له که‌ره‌ج هێنایه‌وه، هه‌ر چه‌ند خودی مه‌سعود باوه‌ڕی به‌وه نه‌ما بوو، که بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌سعود تاوانی تاڵه‌بانیه، هه‌رچۆن بێت، یه‌که‌م کاری مه‌سعود له‌ناوبردنی کیژه بارزانییه‌کان بوون که ناچارکران سێکس بفرۆشن له پێناو بژێوی ژیانیاندا. ئه‌مه له کاتێکدا مه‌لا مسته‌فا و کوڕه‌کانی باوکیی ئاشبه‌تاڵدا، له سه‌رو 8 ملیۆن دولاری ئه‌و کاته‌یان خسته ته‌نکه‌ی گیرفانیانه‌وه و خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند، ئه‌و میللهتهشیان به کڵۆڵیی و هه‌ژاری جێ هێشت.
ئه‌و کۆمهڵکوژهیهش به کوشتاری قوشته‌په ناوداره، که‌وه‌ک باسمان کرد ژماره‌یان ئاشکرا نییه، هه‌ندێک به ٣٠٠٠٠ ئافره‌ت ناویان ده‌بات، هه‌ندیك که‌مترو زیاتریش باس ده‌که‌ن.
هۆکاری دوعا کوشتن، به‌شێوه‌ی سه‌ره‌کی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاستی نزمی ووشیاری، که له سیسته‌می باوکسالاری‌دا، ده‌سه‌ڵاتداران به شکاندنی دابوو نه‌رتی کۆمه‌ڵگای ده‌خه‌مڵێنن، به واتایه‌کی دیکه سیسته‌می باوک سالاری کۆمه‌ڵیک هێڵی نادیار ده‌کێشێ و که نابێت ئه‌ندامانی خێزان به‌تایبه‌ت توخمی مێیینه ئه‌و هێڵه ببه‌زێنێت، له‌ڕاستیدا هێڵهسورهکه تایبه‌ته به به توخمی مێینه، ئه‌و هێڵه سووره توخمی نێر ناگرێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه، له دیدی مرۆڤه ناووشیارکاندا نۆرمێک نیه که بربهست بێت له‌کارو کرداریاندا، هه‌رچی توخمی نێر بیکات، جێگای شانازیان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر کچیک ماچ بکات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سێکسیش بکات.
ڕونتر بڵێین، باوک یا برای گه‌وره سه‌رپشکه له دیاری کردن و هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر بۆ خوشکه‌که‌ی یا هه‌ر ئه‌ندامێکی مێینه‌ی نزیک به سه‌رداری خێزانه‌که.
ئه‌وه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رپا بوونی دژایه‌تی کاتێک، ئاستی وشیاری به‌رز دبێته‌وه‌و مێینه‌که چیتر داب‌و نه‌ریتی کۆنی پێ قوت نادرێت و له کۆمه‌ڵ یاخی ده‌بێت و چش له جارهنووسه ناحه‌زه‌کان ده‌کات که دێته ڕێگای.
کۆمه‌ڵگای کورده‌واری کۆموڵگایهکه سه‌ربه داب و نه‌ریتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، داب و نه‌رتی عه‌ره‌بی و ئسلامی بۆ هه‌یه هه‌ر له‌سه‌ر بێشکه‌وه دوعاکانیان ماره بکه‌ن، له منداڵیکی دیکه، له کاتێکدا ئه‌و دوو منداڵه هێشتا له واتای ژیان تێنه‌گه‌شتوون، چ جای ژیانی هاوسه‌رگیری.
جگه‌له‌وه‌ش که‌سوکار و که‌سانی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی باوسالاری ده‌ست ده‌هاوێژنه شێوه‌ی له‌به‌ر کردنی جل و به‌رگی کچه‌کانیشیان.
نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ تاک و ته‌را ده‌توانێت بیده‌نگ بێت، زۆرینه له‌و داب و نه‌ریته یاخی ده‌بن.
زۆربه‌ی دوعاکانی که له ئه‌ورپاو ئه‌مریکادا تیرۆر کران، هۆکاری سه‌ره‌کیان ئه‌م هۆکاره‌یه که باسمان لێوه کرد، که به ئاره‌زووی خۆی هاوسه‌ر هه‌ڵبژیرێ و پشت له داب‌و نه‌ریتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی که‌سێک ههڵدهبێرێت، به بێ ئه‌وه‌ی مه‌لایه‌ک ماره‌ی بکات.
ئه‌م ڕه‌وشه‌ش وه‌ک باوه به ئابڕو چوون دهجوێندرێت لای کهسو کاری کچه‌که.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌لایه‌ک هات یه‌ک دوو دێر به عه‌ره‌بی بڵێ تۆم ماره کرد، ئیتر ئێوه تابووی نین له‌گه‌ڵ یه‌ک سێکس بکه‌ن، به‌ڵام بێگومان به ڕه‌زامه‌ندی کهسو کاری کیژه‌که، ئیتر هیچ ڕونادات وکهسش ناکوژرێت.
دیوێکی دیکه‌ی دوعا کوشتن، شه‌رواڵ پیسیه، ئه‌مشیان له ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکا له نێوان ڕه‌وه‌ندی کوردی‌دا به‌داخه‌وه بره‌وی هه‌یه، هه‌ندێک جاریش هۆکاری ئابوریش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که پیلانگێڕی ده‌گاته ئاستی کوشتن، به‌ڵام ئه‌مه‌ی دوایی که‌متره.
به‌کورتی زۆربه‌ی هۆکار قوربانیه‌کان دوو هۆکارن وه‌ک له سه‌ره‌تاشه‌وه باسمان کرد، به زۆر به‌شوودان و شه‌رواڵ پیسیه.
ئه‌ورپایی له بریان چۆته‌وه که‌که‌ی کچیان شوو ده‌کات یا نایکات، بۆیان گرنگ نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لایان گرنگه کاتێک بۆیان ده‌رده‌که‌وێت هاوسه‌ره‌که‌یان خیانه‌تی لێده‌کات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌نا ناباته سهرکوشتن به‌ڵکوو به بێ کێشه لێی جیاده‌بێته‌وه‌و ئاو بێنه‌وه ده‌ست بشۆ.
ئه‌وروپی لای گرنگ نیه ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی له پێشدا لهشفرۆشیشی کردبێت، له لای ئه‌ورپی گرنگه له‌وه‌دوا خیانه‌تی لێنه‌کات، ته‌نانات ئاسیایهکانیش گهشتونه ئه‌وباوه‌ڕه به‌کوردیشه‌وه، به‌ڵام کورد تووشی دوالیزمی بوه(که‌سێک له دووکه‌سدا) زۆربه‌ی کورده‌کان ئامه‌ده‌ییان هه‌یه که کرنووش بۆ کچه ئه‌ورپی به‌رن، به هه‌موو عاده‌و عورفێکی کچه ئه‌ورپی ڕازی بن به‌ڵام توانای ئه‌وه‌یان نیه، به‌رانبه‌ر به کیژی کورد هه‌مان میهره‌بانی بنوێنن، له کاتێکدا به ڕاشکاوی ده‌زانێت، که کیژێکی ئه‌وروپی له‌سه‌ره‌تای تافی لاویه‌وه سێکسی له‌گه‌ڵ سه‌ده‌ها که‌س کردوه!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ورپیش یا خه‌ڵکی ووڵاتانی پێشکه‌وتوش ژن ده‌کوژن، به‌ڵام نه‌مان بیستوه که‌له‌سه‌ر نامووس کچی خۆیان کوشتبێت، ئه‌و ژنانه‌ی که‌له دووری ئاسیا ده‌کوژرێن زیاتر له‌سه‌ر داوێن پیسیه.
ئه‌گه‌ر بیره‌وه‌ری به درۆم نه‌خاته‌وه وابزانم کاک سه‌لام عه‌بدوڵا نوسه‌ر یا کاک کامه‌رانی حاجی عوسمان که‌بابچی بۆیان باسمکردم که پیاوێکی ڕه‌گه‌ز ئهڵمانییای پیشان دام که ژنه‌که‌ی کوشتوه، یه‌کێک له‌و دو براده‌ره، یا که‌سێکی دیکه، به ئامادیی منیش به ئهڵماناکهی گووت: نه‌مرم ڕۆمانێکت له‌سه‌ر ده‌نووسم، کابرای ئه‌ڵمان گووتی: ئه‌گه‌ر من پیسایی نه‌بومایه، من نه‌ده‌بوومه هه‌وێنی ڕۆمانی تۆ.
ئه‌و به‌ڕیزی که باش ناویم نایه‌ته یاد گووتێ، ئه‌م پیاوه ناوی (فڕانک) ه، له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌سه‌ر کار، که بڕیار بوه کاتژمێر ٣ به‌یانی بگه‌ڕیته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر سه‌ر ئێشه١٢ شه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه، که ده‌بیێ ٢ که‌س یه‌کێک له پێشه‌وه، ئه‌ویتریش له‌دواوه به‌ربوونه‌ته هاوسه‌ره‌که‌ی، فرانکیش بێده‌نگ ده‌چێت، دهمانهچهکهی ده‌رده‌هێنێت و هه‌ریه‌که‌ی ٢ گوله له سه‌ریان ده‌دات و ده‌ست به‌جی هه‌ر سێکیان گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، له‌سه‌ر ته‌خته‌خه‌وه‌که‌ی فڕانک. ده‌ست به‌جێش فرانک خۆی راده‌ستی پۆلیس ده‌کات.
که‌واته ناسنامه‌ی دوعاکوژهکان چییه؟
هه‌روه‌ک له پێشیشدا ئاماژه‌مان پێدا، دوعا کوژه‌کان ناسنامه‌یان نیه، به‌ڵام جیاوازیان زۆره له کۆماڵگایهکهوه بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی دیکه، به‌پێی ئاماره‌کان ٣٠٠٠٠ دوعا له کوردستانی باشوور کوژراوه له‌م ١٧ ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا.
له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسێندا هه‌واڵی دوعا کوشتن نه‌ده‌بیسترا، به‌ڵام کاتێک که سه‌دامیه‌کان هه‌ستیان کرد، که هه‌ڕه‌شه له ده‌سه‌ڵاتیان ده‌کرێت، ده‌ستیان دایه دوعا کوشتن، عوده‌ی و قوسه‌ی شمشێره‌که‌ی قورئانیان له کێلان ده‌رهێناو که‌وتنه وێزه‌ی دوعاکان و هه‌زاره‌ها دوعای معسومیان کرده قوربانی ئاواته‌کانیان.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، ته‌نها جارێک بیستمان که ئێزدیه‌کان دوعایه‌کیان کوشت، نه‌بێت به قسه‌ی (وه‌فا سوڵتان) نه‌مان بیست یه‌هودیه‌ک چایخانیهکی ئیسلامیه‌کان بته‌قێنێته‌وه، به‌ڵام هه‌زاره‌ها جار بیستمان کافێ یا کڵێسا‌ی یه‌هودی و کریستیانیان ده‌ته‌قێنرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر چی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان جیاوازی زۆره له ڕوی بیرکردنه‌وه‌و باری ووشیاری له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستاندا، چونکه پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌ر به کۆمه‌ڵی که‌سی نه‌خوێنه‌وار و خێڵهکییهوهیه، تا بڵێی دوورن له ووشیاری و ڕۆشنبیری، به کورتی هه‌تا بڵێێ کۆنه په‌رست و کۆمه‌ڵگایه‌کی داخراون.
ئه‌گه‌ر له کۆمه‌ڵگایه‌کدا که په‌یوه‌ندییه خێڵه‌کی و ئاینییه‌کان به‌هێز بێت، وشیاری، تهناناتهت هه‌سته نهتهوایهتیهکانیش سست و لاواز ده‌بێت، چونکه سه‌رۆک خێڵ خاوه‌ن بڕیاره، یا سه‌رۆک خێڵ ده‌توانێت، له جیانی هه‌موو خێڵه‌که‌ی بیر بکاته‌وه و له جیاتی ئه‌وانیش بڕیار بدات.
عهرهبیهیی سعودی، سۆماڵ، سودان، ئه‌فغانستان دواکهتوترین نه‌ته‌وه‌ی جیهانن، به‌های مرۆڤ و بزنێک وه‌کو یه‌ک وایه له لایان. تا ئێسته‌ش له ووڵاتانه‌ی ناومان هێنان ژن به ووشتر و مانگا و بزن ده‌فرۆشن و شتێکی زۆر ئاسایه لایان. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئه‌فغانی سۆمالی باشتر بێت، دوو سێ ساڵ پێش ئه‌مڕۆ دۆستێکم ته‌له‌فۆنی بۆ کردم و وتی: شتێکی زۆر سه‌یر، هه‌ندێک له کورده‌کانی نه‌رویج که کوڕیان ده‌بێت ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، به‌ڵام که کچیان ده‌بێت، وا ده‌زانن کۆستیان که‌وتووه..