Monday, 21/01/2013, 12:00
بەهۆی ئەوەی نەگەرمیان نە هەلەبجەم بەسەردان نەبینینی بوو ، بۆیە دەمێک
بوولەهزروخەونم دابوو ، لەسەردانی کردنی ژن و مناڵی گەرمیان ، بە خەندە خستنە سەر لێویانەوە ،سەردانیان بکەم ، وەلێ ئەوەی لەبەرنامەم بوو لەگەڵ هاوڕێکانم لەکۆمیتەی سویدی چاک ، بە دادگایی کردنی جەلادێکی بێ کەچەندین هەولیشمان دا ، تا بتوانم بەناو و سەیری ، ئەو هەزاران ژنە رەشپۆش و منالە هەژارانە دابچم و بیان بینم بەزەردەخەنەوە .چونکە باش دەزانم هیچ لەوە ئاستەم تر نیە بۆئەم سوپایە ژن و منالە 25 سالە پڕ لەخەمەیان ، کەجەلادی باوک و براکانیان ، وەک قوناخی بەعس بەسەریانەوە بەرپرس بێ؟ بەلام سەرباری ئەو تاوان و ناپاکیەی دەسەلات ، زۆرن ئیدانە و شەرەکانی ئێمەیان لەگەل دەسەلاتی جاشپەروەری کورد ، بەتوندڕەوی لێک دەدەنەوە! بێ ئەوەی شەرم لەبەرامبەر میژوو نەتەوە ، ئەو ژنە جەرگ سوتاوانە بکەنەوە ، کە ٢٥ سالە بەکۆمەل خۆشەویستانیان خرانە ژێر گل کەئیسک و پروسکەکانیان بەرەوانابینن لەعەر عەری نزیک سعودیە بۆیان بهێنەوە لەملاشەوە جەلادی بنەماڵەکانیان بەرپرس وخۆشەویستی بارزانی و تالەبانی پارتەکانیان بن
١٠ ی دیسمبەر لەلایەن لیژنەی ئامادەکاری سەرپەرشتی مەراسیمی هاتنەوەی ١٥٨ روفاتی ئەنفالەکان ، داوا کرا بەشدار بین ، ئامانجیان ئەوەبوو دوای ناساندنی ئەنفال بە جینۆساید لەپەرلەمانی سوید پۆڵی پەرلەمانتارییش بەشدار بن ، بەلام بەداخەوە بونی ٣ رۆژ بۆ بریاردانی سەفەری پەرلەمانتار ، ئاستەم بوو ، بۆیە ئەوان نەیان توانی بەشدار بن . ئەو داوایە بۆمن جێگای خۆشحالی بوو وەلێ وتم من لەسەر گیرفانی خۆم دێمەوە نەوەک پارەی ئەو دەسەلاتە ، بۆیە رۆژی دواتر سەفەرم کرد ، ئەمە هەم رێزگرتن لە روفاتەکان بوو هەمیش بۆ ئەوەی لەنیشتمانەوە بەرپەرچی ئەو هەلمەتە قێزەوەنەی کەنالی گەلی کوردستانی یەکێتی و NRT بدەینەوە ، کە گەورەترین دەستکەوتی نەتەوەیی کوردیان ، لەنیو نێوندێکی سیاسی وەک پەرلەمانی سوید ، بچوک یان کردبوە هیچ ، بەلام لەرۆژی دووەمدا کاتێ نوێنەری حکومەتی هەرێم لەگەل چەند پەرلەمانتارێکی سویدی ، لەکۆنگرەیەکی ڕٶژنامەگەری رایگەیاند ((ئەمە جینۆسایدە))، بۆیە هەستم کرد ئەوەی سیاسی و خوێنەوار بێ ، شەرمەزاری ئەو دوو کەنالەی بۆدەرکەوت . هەرچەندە لام ئاسایی بوو گەلی کوردستان وا هەلسوکەوت بکات ، چونکە ١١ سالە لەگەل ئازارەکانی تالەبانی و یەکێتی دەژین لەدەیان دۆسیەی وەک خەزرەجی و سولتان هاشم و تارق رەمەزان و وەفیق سامەڕائی ...... فەتاح بەگی جاف ئەوانە ئەوە مۆڕلیانە ، دژ بەهەولەکانی ئیمە دەوەستنەوە ، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجی من و دەیان هاوریی و کەسایەتی بوو ، وەبەردەوام ئەو پرسیارە لەکوردستان ئاراستە م دەکرا NRT بۆوای کرد؟
ئەو چەند وشە و وێنانە هەرگیز بۆ خۆدەرخستن نیە لەبەرئەوەی لە١٩٨٢ خەریکی کارو
چالاکی نارەزایتیم دژ بەدەسەلاتی کوردی و بەعس هەرگیز بەو ئامانجە کارمان نەکردوە، بەتایبەتی ئیستا هەر پیویستم پێ نیە ، بەلام ئامانج هەنگاونانی دەنگە جوان و بەموڕالەکانە، کە دەکرێ بەشێ لەکاتەکانمان بەتایبەتی لەوچرکەساتانەی بنەمالەی قوربانیان پیویستیان پێمانە ودلخۆش دەبن لەگەلیان بەچەند کاتژمێر و خولەکیک لەگەلیان بین . هاوکات بۆ شەرمەزارکردنی ئەو بەناو ڕٶشنبیرانەیە کەبەرٶژ ئۆپزسیۆن بەشەویش مامەحەمەیی بۆ پیاوە قەزەمەکانی دەسەلات دەکەن ، لەمالەوە کوردستانپۆست ئاسان دژ بەم دەسەلاتەن وەلێ لەدەرەوە دەبنە رۆژنامە روزەردەکانی خەبات و کوردستانی نوێ هەموو هیواو کارەکانیان بۆ دەرخستن و وەرگرتنی دەستکەوتە، کەرامەتیش تەنیا بەسوکایەتی و رەخنە لەخۆیان نەوەک لەمیللەت دەگەن .
رۆژی ١٢ ی مانگ گەیشتمەوە سلێمانی دوایی یەک کاتژمێر بەپەلە خۆم گەیاندە ناو بنەمالەکەم (هەولێر) کە ٣ سال ٣ مانگ بوو نەمبینیبون ، بەیانی یەکەمم لەگەل بانگدانی مەلا وکەلەشیر کەچەند ساڵی بوو گوێم لێ نەبوو ، لەگەل براکانم و پۆلێ دەنگی جوانی هەولێر (چاودێری کوردۆساید) بەرەو کەلار بەرێکەتین ، کات ١٠ی بەیانی لەگەل روفاتەکان گەیشتین ، خەلکێكی بێ شوماری لێبوو ، بەلام جۆرە مڕۆڤێکن، بەناو زیندون بەلام لەسیماکانیان دیارە لەناو مەرگ و ئازار ژیان گوزەر دەکەن
لەیەکەم چونە ناو خەلک بەدەیان گەنجی تەمەن ٣٠ سال ڕێز بەند کرابون کاتێ کاکە ئەنوەر ی حەمە لاو کە خۆی یەکێ لەتاقانەکانی ئەنفال بوو بە منی دەناساندن ((ئەوانە هەمویان تاقانەی ئەنفالن ٣٥ کەس زیاتر بوون)) ...دۆقەکردن وهەنگاو هاوێشتن لەتەک ئەمانە گەلێ قورس بوو، چونکە ئەمانە بەشێکن لەچیرۆکە پڕ لەئازارەکە ، بۆیە ئەوانە هی دۆقە نەبون بەلکو هی باوەش بوون کە لەگەلیان تێر تێر بۆیان بگری ، کەچیان بەسەرهاتوە و ئەم دەسەلاتەش چۆن جەلادی بنەمالەکانیان داڵدە و کردۆتە بەرپرس ...
کە لە ئەوان تێپەرین ، روبەروی دەیان ژنە رەشپۆش بوینەوە ، ئەوانەی گەورەترین ئازاری هەزارانی وەک منن ، ئاخر گەرئازارەلەبن نەهاتوەکانی ئەمانە نەبوایە ، هەرگیز خۆم و هاوڕێکانم لەچاک وا رانەئەچلەکاین ، کۆل نەدەین سەرباری دنیایەک ئاستەنگی پڕ لە ئازارەوە ... تادەگەینە ئامانجی بەجینۆساید ناسین ، ئەوەی لەهەموی سەیرتر بوو ژنە رەشپۆشەکان دەیان ووت ((زۆر مەمنوتین زۆر مەمنون)) ، ئەو پرسیارە لەهزرم زۆر خولایەوە ، باشە ئەم ژنانە لەو تەمەنە چی لەجینۆساید ناسین لەولاتێکی ئەورپی دەگەن ؟ بەلام لەڕێگای چونەوەمان بۆ هەولێر ، عەباسی برام وتی ئەوانە کەس نەبووە کێشەکەیان بگەیەنێتە ناوەندەێکی وا جیهانی بۆیە دلخۆشن بەوەی کەئازارەکانیان لەپەرلەمانی سوید باس کراوە
هە ر لەچونە ژورەوەدا لیژنەی ئامادەکار هاتنە پێشوازیمان وتیان شوێنتان تایبەتە گەرچی پرسم بەبرا و هاوڕێکانم نەکرد بەلام لەبڕی هەموان وتم کاکە ناتوانین لەتەک ئەو بەرپرسانە دابنیشین ، دەچینە ناو خەلکە سادە وقوربانیەکە بۆیە تاتەواوبون لەگەل ئەو خەلکە قوربانی و جالاکوانە مەدەنیەکان دانیشتین و دەردەدەلیئ ئەو میللەتەمان باس دەکرد. دواتر هەمان ڕۆژ دوبارە بەکەرکوک گەراینەوە بۆهەولێر . لەرۆژی سێ یەم دا چومە لای مەنزلگای حاجی لەقلەقە تیرۆکراوەکەی هەولێر ماوەیەک لەگەل هەندێ هاوڕیی زانکۆم باس لەپیرەهەولێر و بیرەوەریەکانمان دەکرد
زۆر کەسی خۆشەویست و بەمورالی هاورییەکانم لەپیرە هەولێر بینی ، بەلام خۆشبەختانە هیچ بەرپرس و هەوادارێکی دیاری پارتی و یەکێتیم نەبینی ، ئەوەش وەنەبێ هەول نەدرابێ تائاستی بەرز .
هەرزوو تەلەفۆنم بۆباوکی ((کارزان کەریم)) کرد وتم لەهەولێرم دوایی دێمە لاتان ، کەچی ئەو وتی تۆ ئەوەندە هاریکاری ئیمەت کردوە نابێ ، بروسکە ئاسا دوای تەلەفۆنەکە هاتە لام ... رۆژی دواتر سەردانی زێدی باو باپیارانمان کرد(دیبەگەو مەخمور) ، کەبە نیشتمان و خاک و ئاوهەوایەکی تردەچوو ، مرۆڤەکانی گۆرابوو هەر لەسیمایانەوە لەدورا دەتبینی ، زەردەخەنە و خۆشی وەک هیشکایەتی قەراج و کەندێناوە ی لێهاتوە ، دەچویە هەر شوینی نەفرەت بارانی ئەم دەسەلاتە بوو ، لەمەخمور کەهاتینەوە ئەو شارەی لێی لەدایک بومە (دیبەگە) ٢ گەنج بەسەر بۆریە نەوەتەکەی گوندی (خورمەرە) (گوندیکی نەوتیە لەدیبەگە) ، لەبێکاری بەسەر بۆڕیەکاندا پیاسەیان دەکرد بۆشەوەکەی ڕۆژنامەنوسێ هاتە لام وتی رۆژانە لە خورمەرە 75 هەزار بەرمیل نەوت دەروات کەمانگانە دەکات سێ ملیۆن ٧٥هەزار دۆلار و مانگانە دەکاتە ١١٢ ملیۆن ٥٠٠هەزار دۆلا وەلێ دیبەگە و ناوچەکە ، مرۆڤەکانی لە هەموو خزمەتگوزاریە گرنگەکان بێبەش ویرانن ، چونکە نەوتەکەی لەقۆناخی بەعس هۆکری گرنگی تەعریب ودەرکردنمان بوو لەقۆنای دەسەلاتی کوردیش سودەکەی بۆ پێگەیاندنی پۆلێ مافیای کورد زمانە
لەرۆژی دواتر سەردانی مەنزلگای شەهید سەردەشتمان کرد ، بیرم کردەوە من رەخنەم لەپەشیو گرتبوو ، کەبۆچ نەچۆتە سەر گۆرەکەی کەچی خۆم نەچم ، بەتایبەتی کەئەو ئەمرۆ بۆتە یەکێ لەدەنگە تایبەتمەندەکانی قوربانی ئازادی و و ڕۆژنامەنوسی لەژێر دەسەلاتی کوردی . بۆیە لەو ٥ رۆژەی لەپیرە هەولێر بووم سەردانێکمان بۆ مەنزلگای شەهید سەردەشت کرد ، ئاخر چەندە ئەو سوپایە لەبەناو ڕۆشنبیر ،سیاسی ، کەسایەتیە هەلپەرستەکان ، لەسەر گۆرەکەی بارزانی دەبینم ، کەبۆ پاکانە و تەسلیم بونەوە و بڕی دۆلاری سەوز کەرامەت و مۆرالیان دادەنینن ، دەلێم بۆ ئیمەش ئەو گەنجە هەولیریە نەکەینە رەمزی بوێری و ئازادی قەلەم کەئازادیخوازان پۆل پۆل و ماوە ماوە ، سەردانی گۆرەکەی بکەن!؟
رۆژی ١٩ ی مانگ بەرەو هەڵەبجە بەرێکەوتم وەلێ بەڕێگای کەرکوک داچوین تا سەردانی مالی شەهید گەرمیان بکەین
نیو کاتژمێک لەمالیان دانیشتین دواتر بەرەو سلێمانی بەریکەوتین لەوێندەریش لەگەل باوکی شەهید سورکێو ، کاکە فەتاح و کاک ئسماعیل (بیژەرەکەی سەرا ی ئازادی) بەرەو هەلەبجە بەرێکەوتین . لەرێگادا لەگەل زیندانی کراوی بەناهەقی ژێر دەسەلاتی کوردی کاکە (برایمی کاکەئەحەمە) تەلەفۆنم کرد کەحەز دەکەم بیبینم ، بەخۆشحالیەوە هاتە مۆنیمێنتەکەی هەلەبجە ماوەیەک بەیەکەوە بوین
دواتر بەکۆمەل لەگەل پۆلێ هاورێێ خۆشەویستی هەلەبجە بەرەو گۆرستانی شەهیدان چوین لەگۆرستانەکە سەردانی گۆڕی شەهیدانمان کرد دواتر بەرەو گۆڕی شەهید (کوردە) ئەو گەنجەی یەکێتی لە ٢٠٠٥ بەگولە دەزگا ئەمنیەکانی شەهیدیان کرد
دواتر بەرەو گۆری عومەری خاوەر و بنەمالەکەی و چەندین گۆری بەکۆمەلی تر لەگەل هاورێیانی سلێمانی و هەلەبجە چوین ..... بەر لەمالئاوایی هەلەبجەش سەردانی مالی تاکە زیندانی کراو نێو دەیان جەلاد و تەقەکەری ئەم دەسەلاتە سەردانی بنەمالەی خۆپیشاندەری ١٧ شوبات (بیلال نوری) مان کرد کەبەزیندانی هەمیشەیی لەدادگا بۆی بڕاوەتەوە
بۆ ئیوارەکەی گەراینەوە مالی باوکی شەهید سورکێو و داوامان کرد کەبنەمالەی قوربانیانی ١٧ شوبات بەدواوە بچینە لایان بەلام باوکی شەهید سورکیو وتی هەموان کۆدەکەینەوە باشترە ، بە خۆشحالیەوە بنەمالەی شەهیدان (ئومێد ، شیرزاد ،ڕیژین) لەگەل بەرێز ناسک قادر کۆبوینەوە ، مرۆڤ لەبینینی ئەو باوکە شەهیدانە ورەی بەرز دەبێتەوە کەئەوان لەبەرامبەر پارە و زەوی و دەستکەوت چۆک دانادەن . دەیان جار هزرم بۆئەوە دەرۆی ، سەیر بکە ئەمانە پۆلی مڕۆڤی بەتەمەنن کەچی پێچەوانەی سەدان ڕٶسنبیری هەلپەرست و ترسنۆک خۆ لەم دەسەلاتە نەدەترسن نەسازش ؟
بەیانیەکەی لەگەل هاورێیانی جاودێری وکوردۆساید (سلێمانی) سەردانی بنەمالەی شەهیدی قەلەم و ئەندامی کۆمیتەی کەرکوکی چاودیری کوردۆساید / چاک (سۆرانی مامەحەمە) مان کرد ،دواتر سەردانی کەنالی کەی ئین ئینمان کردوکەدەبێ بلێم ئەگەر لەکۆندا میدیای ئەهلی هاریکار بون لەگەلمان بەلام لەدواین هەولی ناسینی ئەنفال بەجینۆسید بەپلەی یەکەم (کەی ئین ئین) وەک کەنال (کوردستانپۆست) وەک مالپەر قورسایەکی زۆریان خستە سەر ئەم باسە بۆیە سوپاسی هەلویستیانم کرد
بۆ شەوەکەی گەرامەوە وەلی لەفرۆکەخانە وەک پێشەی بەردەوامی فرۆکەخانەکانی کوردستان ئەو رٶژ فرۆکە نەهات، بٶیە لەچرکەساتی کۆتایم توشی نارەزایەتی دەربرین چەند کاتژمێری بوینەوە بۆیەکەم جار بومە وەفد لەگەل ئاسیش وئەو شیرکەتە دانیشین، تاسەرەنجام ڕیکەوتنامەیەکمان واژوو کرد کەبەیانی فرۆکەمان بۆدەهینن و ئەوشەویش هەمومان (ئوتێل و خواردن و پاسی هاتوچۆمان لەسەر ئەوان بێ) بۆ رۆژی دواتر کەلەفرۆکە بەرەو ستۆکهۆلم دەهاتمەوە بیرم لای خواردنی گەسیكی هەولێرو پیاسەیەکی درێژی باتە و بینینی دەیان هاوڕیی و سەرقەلا بوو کەلەبەر بێکاتی نەمتوانی بەدلی خۆم بیان کەم ، وەلێ زۆر ویژدانم ئاسودە بوو ، کەسەردانی ئەمجارەم زۆرینەی لەگەل بنەمالەی قوربانیانی (جینۆساید و ژێر دەسەلاتی کوردی) بەسەر برد
هاوکات وتەی کوتایم ناتوانم سوپاسی هەموو ئەو خەلکە خۆشەویستە نەکەم کە توشیان بوین، رێزیان دەگرتین لەخەبات و شەونخونیەکانی خۆم وهاورێکانم بۆیە وتەکەکەی پەشیوم بەیاد کەوتەوە کەلەکوڕێکدا وتی ئەوخەلکە هەست بە خۆشەویستی خەلکی کوردستان ناکەن کاتێ مرۆڤێ لەگەلیان راستگۆ دەبێ بۆیە داوایان لێ دەکەم وەرن ئەو خۆشەویستیە تاقی بکەنەوە ....
داوای لێبوردن لەزۆر هاوڕێی ناوەند و ڕۆژنامەنوسە خۆشەویستانە بکەم کەشایستە بون سەردانیان بکەم بەلام لە ٨ رۆژ نەمتوانی بیان بینم بەتایبەتی ئەو گەنجە تێکۆشەرانەی هەلەبجە کە هاتبون بۆ مۆنیمێنتەکە ،بەداخەوە نەم توانی زۆر لەگەلیان بم
تێبینی:
سێ وینەی یەکەم بەکامیرای گەنجێکی گەرمیان (حەمید محمەد) گیراوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست