ده‌ڵێن عوسمانیه‌کان دایکی ئیسلام بوون!
Friday, 12/02/2010, 12:00
مێژوو ڕابردووی ژیانی مرۆڤ و کۆمه‌ڵ و نه‌ته‌وه‌یه ، کاره‌سات و ڕووداوه‌کانی به به‌ڵگه به شێوه‌یه‌کی زانستیانه دهنوسرێنهوهو ده‌خرێنه سه‌ر کاخه‌ز ، شێواندنی گه‌وڕه‌ترین خیانه‌ته له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نه‌ته‌وه‌یی و جیهانی ده‌کرێت.
ئیسلامی سیاسی به‌پێ ی میزاجی خۆیان بۆ ڕازی کردنی ئه‌و ووڵات و دام و ده‌زگایانه‌ی که داراییان لێ وه‌رده‌گرن ، له ڕێگای پڕ‌و پاگه‌نده‌وه به‌بێ گوێ دان به ڕاست و دروستی کاره‌سات و ڕووداوه‌کان بۆ که‌سانی ناروشنبیر و چاویلکه ده‌ست ده‌که‌ن به شێواندنی مێژوو ، له‌وانه و ووتاره‌کانیاندا به مه‌تح کردنێکی زۆره‌وه ((عوسمانیه‌کان به دایکی ئیسلام)) داده‌نێن و ده‌ڵێن (عوسمانیه‌کان دایکی ئیسلام)ن.
عوسمانیه‌کان تورک بوون و له تورکیا به ڕواڵه‌ت به‌ناوی خه‌لافه‌تی ئیسلام بۆ داگیرکردنی جیهان هاتن ، حوکمیان به پێچه‌وانه‌ی ئایینی ئیسلام بوو ، هه‌موو هه‌وڵ و تهقهڵایهکیان له پێناوی چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه داگیرکراوه‌کان و سه‌رکه‌وتنی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان بوو که تورک بوو ، له‌م نوسینه‌م دا به‌چه‌ند خاڵێک ووڵامی ئه‌م پڕ و پاگه‌ندیه ده‌ده‌مه‌وه که عوسمانیه‌کان نه‌ک دایکی ئیسلام به‌ڵکو دوژمنی ئیسلام بوونه ، له‌به‌رئه‌وه‌ی:-
1-عوسمانیه‌کان به درێژایی مێژووی ژیانیان به ڕێگای وه‌رگرتنی باج هه‌ر خه‌ریکی چه‌وساندنه‌وه‌و ڕووتکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی هه‌ژار و بێ ده‌سه‌ڵاتان بوون ، خه‌ڵک له برسیه‌تی ده‌ژیا و ناچار ده‌بوون گونده‌کانیان به جێ بهێڵن و ڕوو له ژیانی کۆچه‌ری بکه‌ن ، به نمونه گوندی (موش) که گوندێکی کوردی بوو له دۆڵی (موش) له چوارسه‌د ماڵ ته‌نها په‌نجا ماڵ مابوونه‌وه له‌به‌ر باج و سه‌رانه‌ی عوسمانیه‌کان.
کاربه‌ده‌ستانی عوسمانی بازرگانیان به پاره‌ی میلله‌ت ده‌کرد و ده‌ستیان له‌گه‌ڵ قارچاخ چیه‌کان تێکه‌ڵ کرد بوو ، موته‌سه‌ریفی هه‌رێمه‌کانی رۆژهه‌ڵات زۆر جار به بروسکه فه‌رمانیان بۆ ده‌هات که بڕی مهبلهخێکی نیشانکراو بۆ ئه‌سته‌نبۆڵ بنێرن ، ئه‌م مهبلهخه پاره‌یه‌ش له هه‌ژاران و خه‌ڵکی نه‌ته‌وه داگیرکراوه‌کان دهسێنرا ، کۆشکی سوڵتان پاره و پولێکی زۆری بۆ خۆشی و رابواردنی دونیا سه‌رف ده‌کرد ، حوکمی ئابوری عوسمانی به پێچه‌وانه‌ی حوکمی شه‌ریعه‌تی خودا بوو که ده‌فه‌رموێت ((ولا تاکلو امولکم بینکم بالبگل)) واتا (ئه‌ی کۆمه‌ڵی موسڵمانان ماڵی یه‌کتری له ناو خۆتاندا به ناڕه‌وا مه‌خۆن که‌ستان ماڵی که‌س به خۆرایی نه‌خوا).
2-پله و پایه وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له‌ناو عوسمانیه‌کان به به‌رتیل و ڕه‌شوه وه‌رگرتن بوو، ئه‌وه‌ی بیویستایه ببێته قازی ده‌بوایه زۆرتری بدابایه ،گومانیش له‌وه‌دا نه‌بوو که زۆر له شوێنه‌که‌ی خۆی نهدهنهما بۆیه به‌هه‌موو جۆرێک ڕێ و شوێنی خواری ده‌گرته‌به‌ر ، تا خێراتر گیرفانی پڕ بکات (وه‌کو به‌رپرسانی حکومه‌ته‌که‌ی خۆمان) حوکمی عوسمانیه‌کان له گه‌نده‌ڵی گه‌یشتبووه ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که تاوانباره‌کان له دادگا ئه‌یانتوانی به ڕهشوهتێکی گه‌وره خۆیان له سزدان ڕزگار بکه‌ن ، ئه‌و لایه ده‌یبرده‌وه که ڕهشوهیهکی زۆرتری بدابایه ، ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانی خوا بوو که ده‌فه‌رموێت (وتدلو بها الی الحکام لتاکلو فریقان من اموال الناس بالاپم وهانتم تعلمون) واتا (وامه‌که‌ن ماڵ و دارایی خۆتان بده‌ن به دادوه‌ر و لێپسراوان و بیکه‌نه به‌رتیل بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێک له ماڵ و دارایی خه‌ڵک به ناحه‌ق وه‌ده‌ست بهێنن و بخۆن) خوا نه‌هی ده‌کات له به‌رتیل دان و قه‌ده‌غه‌ی ده‌کات له کاتێکدا که قازی و دادوه‌ر و لێپسراوهکانی خۆیان به به‌رتیل و ڕه‌شوه دان کورسی ده‌سه‌ڵاتیان وه‌رگرت بوو ، کارکردنیشیان هه‌ر به به‌رتیل و ڕه‌شوه وه‌رگرتن به‌ڕێوه ده‌برد.
3-عوسمانیه‌کان له هه‌موو ناوچه‌کانی موسڵمانانی جیهان به زه‌بری شه‌ڕ و خوێن ده‌سه‌ڵاتیان سه‌پاند و داگیریان کرد به‌بێ فه‌رمانه‌کانی خوا ده‌ستیان خستبووه گیانی موسڵمانان هه‌ر ناوچه‌یه‌ک سه‌ربه‌خۆ بووایه داگیریان ده‌کرد.
میرنشینی سۆران له کوردستانی باشور له دووای چوارسه‌د ته‌مه‌نی حوکمرانی له سه‌رده‌می میر محه‌ممه‌د (پاشای گه‌ره) له ساڵی 1836 به‌ده‌ستی عوسمانیه‌کان روخا له کاتێکدا حوکمیشی له‌سه‌ر شه‌ریعه‌تی ئیسلامی به‌ڕێوه ده‌برد ، زۆرینه‌ی ڕاوێژکارانی ئه‌م میره مه‌زنه زانای ئایینی بوون وه‌کو(مه‌لا محه‌ممه‌دی خه‌تێ) بوون که فتوای شه‌رعی لێ وه‌رده‌گرتن.
شه‌ڕ فرۆشتنی یه‌زیدیه‌کان به میر نشینی سۆران (میر محمد) هه‌ر به پشتگیری و هاندانی عوسمانیه‌کان بوو ده‌بوایه هاندان و پشتگیریه‌که به پێچه‌وانه بوایه. که هه‌موومان ده‌زانین میر نشینی سۆران به‌ده‌ستی عوسمانیه‌کان له‌ناوچوو (میر محه‌ممه‌د)یش به دیلی گرتیان و شه‌هیدیان کرد جا بۆ ئه‌وه‌ی ئاسه‌واری کورد و ناوی ئه‌م میره مه‌زنه نه‌هێڵن ته‌رمه‌که‌شیان وون کرد.
له ساڵی 1877 عوسمانیه‌کان له دژی روسیا بانگی ئایینی به ناوی جیهادی ڕاگه‌یاند ، شێخ عوبێدوڵڵا که یه‌کێک بوو له سه‌رۆکی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی به خۆی و به 300 مورید به‌شداری له‌م بهنگهوازهی عوسمانیه‌کانی کرد ، به‌و نیازه‌ی له دژی کافران و ئه‌رکی پیرۆزی سه‌رشانی هه‌موو موسڵمانێکه که به‌شداری بکات به‌ڵام له ساڵی 1880 سه‌یری کرد هه‌ڵس و که‌وتی عوسمانیه‌کان دووره له شه‌ریعه‌تی خوا و مه‌به‌ستیان ته‌نها سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاته بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تورکایه‌تی بۆیه لێیان هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌و بیروباوه‌ڕه سیاسیه‌که‌ی خۆی له‌سه‌ر بناخه‌یه‌کی ئایینی داڕشت و ڕووبه‌ڕوویان ته‌قیه‌وه.
4-عوسمانیه‌کان بۆ به ئاکام گه‌یشتنی ئامانجه‌کانیان که داگیرکردن و ده‌سه‌ڵات سه‌پاندن بوو ، سیاسه‌تی دووبه‌ره‌کیان له نێوان هۆزه کوردیه‌کان و له نێوان کورد و عه‌ره‌ب و ئه‌رمه‌ن په‌یدا کرد ، ئه‌م سیاسهتهشیان له ساڵی 1850 تاکو ساڵی 1890 به‌کار هێنا ، ئه‌ویش به ڕێگای ده‌م چه‌ورکردن و دیاری به‌خشین بوو به ئاغا و ده‌ره‌به‌گه‌کان له‌سه‌ر حیسابی جوتیاران و هه‌ژاران ، بێ گومان دوو بهرهگی دروست کردنیش پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بنه‌مایه‌کی ئایینی یه.
5-عوسمانیه‌کان سیاسه‌تی به تورک کردنیان بۆ نه‌ته‌وه داگیرکراوه‌کانی به‌کارهێنا و که تاکو ئێستاش له کوردستانی باشور ئاسه‌واریان هه‌رماوه ، که‌له دووای داگیرکردنی هه‌ندیک تورک بۆ دروست کردنی پاراستنی ئاسایشی خه‌تی سوڵتانی هاتن ، ئه‌م خه‌ته پارێزگاری کردن بوو له‌و ڕێگایه‌ی که سوڵتان و کاربه‌ده‌ستانی عوسمانی پێدا تێ په‌ڕ ده‌بوون که مێژووی هاتنیان له نێوان سه‌ده‌ی چوارده و هه‌ژده‌ی زایینی بوو له‌و کاته‌وه تورکمانیان چاند.
6-له کاتی به موسلمان کردنی گه‌لی کورد له‌سه‌رده‌می (عومه‌ری کوڕی خه‌تاب) زمانی عه‌ره‌بی نه‌بووه زمانی ڕه‌سمی که زمانی قورئانه به‌ڵام عوسمانیه‌کان زمانی تورکیان کرده زمانی ڕه‌سمی بۆ له ناوبردن و تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان..
ئه‌و شه‌ش خاڵه‌ی باسم کرد ، به‌ڵگه‌ی زیندوون که عوسمانیه‌کان بۆ سه‌رکه‌وتنی تورک جیهانیان داگیر کرد نه‌ک بۆ سه‌رکه‌وتنی ئایینی ئیسلام له کاتێکدا ئیسلامی سیاسی له‌سه‌رده‌می ئێستادا (عوسمانیه‌کان به دایکی ئیسلام) داده‌نێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست