مه‌سعود بارزانی واژوو له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم ناکات
Thursday, 20/01/2011, 12:00
کوردستانپۆست وه‌ک یه‌که‌م سه‌رچاوه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه، ئه‌م نهێنییه گرنگه بڵاوده‌کاته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕ پێکراو له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم به کوردستانپۆستی ڕاگه‌یاند، مه‌سعود بارزانی رازی نییه به‌وه‌ی ئیمزا له سه‌ر ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان بکات، هه‌ر ئه‌م هۆکاره‌شه وای کردووه پڕۆژه‌که له په‌رله‌مانی کوردستان بمێنێته‌وه و نه‌خرێته ده‌نگدانه‌وه.
سه‌رچاوه‌که وتی: به پێی یاسا، ئه‌گه‌ر ده‌ستور ئیمزای له سه‌ر نه‌کرێت، مانای وایه له هه‌رێمی کوردستاندا ده‌ستورێکی فه‌رمی نییه، چونکه له دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی 7ی ساڵی پار، ئه‌و ده‌ستوره نابێت کاری له سه‌ر بکرێت، ته‌نها بۆ چوار ساڵی پێشووتر بووه، بۆیه سه‌رچاوه‌که جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه، وتی: به‌و پێێه هه‌رچی ئیمزاکردنێکی تر، که له سه‌ر بڕیارێکی یاسا، ئه‌گه‌ر مه‌سعود بارزانی ئیمزای له‌سه‌ر بکات نایاساییه، بۆ نمونه وه‌ک ئیمزای یاسای خۆپیشاندان، به یاساکردنی ئه‌مانه، هه‌مووی نایاساییه و دژ به یاسایه، چونکه به‌پێی یاسا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم نییه، تا ئیمزا له‌سه‌ر ده‌ستوره‌که نه‌کات.
سه‌رچاوه‌که کوردستانپۆستی له هۆکاری ئه‌م پێشێلکارییه ئاگادارکرده‌وه، وتی: له ده‌ستوری پێشووتردا و به‌پێی ماده‌ی 103 نووسراوه، که
ویلایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم چوار ساڵه و ده‌کرێت بۆ ویلایه‌تی دووه‌م هه‌ڵبژێرێته‌وه. له پڕۆژه‌ی ده‌ستوره نوێکه‌دا، هه‌رچه‌نده سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتێکی ره‌های زۆری پێدراوه، به‌ڵام جه‌نابی له‌مه نیگه‌رانه، ده‌یه‌وێت، وه‌ک چۆن بۆ هه‌میشه‌یی سه‌رۆکی (پارتیی)یه، ئاواش خوازیاره، بۆ هه‌میشه‌یی بکرێت به سه‌رۆکی (هه‌رێم)، به‌ڵام له (ماده‌ی 64) ی پڕۆژه‌که‌دا هاتووه:
دوای دوو ویلایه‌ت، ئیتر مه‌سعود بارزانی مافی ئه‌وه‌ی نامێنێت بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ببێته‌وه به سه‌رۆکی هه‌رێم. مه‌سعود بارزانی له‌مه نیگه‌رانه و ده‌یه‌وێت گۆڕانکارییه‌ک به‌سه‌ر ئه‌و ماده‌یه‌دا بهێنرێت. نهێنی ئیمزانه‌کردنی پڕۆژه‌که‌ش لێره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، به‌رده‌وام له ژێریشه‌وه خه‌ریکه لایه‌ن و حیزبه سیاسییه‌کان به‌وه رازی بکات، تا ده‌ستپێشخه‌ری بکه‌ن و ئه‌وان پێشنیاری گۆڕینی ئه‌و به‌نده یاساییه بکه‌ن. مه‌سه‌له‌ی مه‌رجه‌عیه‌تی مه‌سعود بارزانیش، که قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت هه‌نگاوی یه‌که‌مه بۆ رێگه‌خۆشکردن و گۆڕینی پڕۆژه‌ی ده‌ستوره‌که.
شایانی باسه یه‌کگرتووی ئیسلامیی و کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی، پشتگیری به پیرۆزکردن و به‌خوداوه‌ندکردنی مه‌سعود بارزانی ده‌که‌ن، که وه‌کو مه‌رجه‌ع چاو له مه‌سعود بکرێت، هه‌روه‌ها باڵی جه‌لالییه‌کانی ناو یه‌کێتییش، بۆ به مه‌رجه‌عییه‌تکردنی مه‌سعود بارزانی رازیین، هه‌ندێک که‌سایه‌تیی ناو گۆڕانیش، که ئاگایان له نهێنی ئه‌م کاره نییه، بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه شلبوونی خۆیان پیشانداوه.
هه‌مان سه‌رچاوه به کوردستانپۆستی ڕاگه‌یاند، قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر و به‌دره‌و جه‌سان،
که له ده‌ستوری پێشوودا ئاماژه‌ی پێکرابوو وه‌ک به‌شێک له ناوچه‌ی کوردنشین و هه‌رێمی کوردستان، له‌م پڕۆژه تازه‌یه‌دا ڕه‌ش کراوه‌ته‌وه و باسی لێوه‌نه‌کراوه، ئه‌میش له سه‌ر داوای مه‌سعود و جه‌لال و بۆ ڕازی کردنی تورکیا و وڵاته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان. شایانی باسه قه‌زای ته‌لله‌عفه‌ر له رووبه‌ره‌که‌یدا گه‌وره‌ترین قه‌زای عێراقه. ته‌له‌عفه‌ر و به‌دره و جه‌سان به‌یه‌که‌وه به‌راورد ده‌کرێ به‌قه‌د پانتایی هه‌موو که‌رکووک.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌ستوری پێشووی هه‌رێمی کوردستان کرته له‌سه‌ر ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/pdf_kp/perleman/yasay-destwry-hereemبۆ خوێندنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم کرته له‌سه‌ر ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/pdf_kp/perleman/proje-yasay-destwry-hereem
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست