کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاراس فەتاح . وریا قانع . بەختیار علی سێ نووسه‌ر، لێ سەر بەدەسەڵاتی مافیای كوردی

Tuesday, 22/02/2011, 12:00


ئەوە هێزی عه‌قڵی سیاسیی و زانستیی (معریفە)ی نووسینەكانی ئێوە نەبوو، كە گەنجانی بێئایندەی هاندا، تا بڵێن: (نا بۆ دەسەڵاتی مافیا)، به‌ڵکو ئێوه‌ ئه‌و که‌سانه‌ بوون که‌ چەند ساڵە لە هەموو ئەدمۆسفیریكی سیاسیی و پیگە ڕۆشنبیرەكاندان، خەمی گیرفان و خه‌ونه‌ ئەرخەوناكانی خۆتاندان.
ئەوە ئێوەن شانازیی بە خەڵاتـی دەسەڵاتێكی مافیاوە دەكەن.
ئەوە ئێوەن ئەكتەرێكی ئەكتیفی ئه‌و پیاوه‌ مافیا بازارییه‌ن، که‌ زەوی كوردستانی داگیرده‌کرد و ئێوه‌ش زەویتان لێ وه‌رده‌گرت، چەندین ئافرەتی بێكاری سلیمانی و خانەقینی ئەتك ده‌کرد. ئه‌و مافیا تیرۆریسته‌ی که‌ مێژووی له‌ یه‌کێتییدا سووره‌ به‌ خوێنی سه‌دان و چەندەها گەنجی خاوەن پرسیاریی سه‌رنگوونكردەوە.
ئەوە ئێوەن بە دریژای میژووتان ڕۆژێك هیچ دەسەڵاتێك نەترسی لە ئێوەوە بووە، نە ئێوە لەوان ترساون هەمیشە ناوساجی بەرژەوەندیەكانتان لەباوەشی ساجی گەرمی پیسی دەسەڵاتدا بووە.
ئەو پەیامەی ئه‌مڕۆی ئێوە پەیامی موبارك بوو، بۆ جه‌ماوه‌ره‌ راپەریوەكانی میسر. ئەو پەیامەی ئێوە پەیمامی سه‌یف ئیسلامی قەزافیە بۆ جه‌ماوه‌ره‌ راپەریوەكانی لیبیا.
ئێوە ئیستا پەیمانی مافیاكان بە گەنجانی راپەڕیوی سلیمانی دەدەن ئەوە ئێوەن دەتانەوی توانای گەنج ئیفلیج بكەن و ویستەكانی هەردوو بنەماڵەی مافیا به‌چی بهێنن.
ئەی فیگۆرە كاریكاتیرەكانی دونیا ڕونەروی!
ئەی بازرگانانی ووشە و رستەی سۆزاوی ئەو كاتەی گەنجانی سلیمانی لەبیكاری و بیئایندەیدا بەرەو (ئەمنە زەردەكەی) سلیمانی هیرشیان كرد . ئێوەی نووسەر و رابەری هزری وشه‌ی سەردەم لەچ كونجیكی رۆمانسی و ژیانی ئەرخەوانیدا چاوەری ئەنجامتان دەكرد؟.
ئەی كوا ئەو شاعیرەی بۆ بکوژی علی بۆسكانی (جەبار فەرمان) (شیركۆ بێكەس) شیعر نووسی . زمانی نووسینی ووشكی كرد، كە بەرزانی گەنجانی سلیمانی تیرۆركرد.
ئەوە ئیوەن .. تا ئەم ساتە مانگانە مۆچەكانتان لە دەسەڵاتی مافیا وەردەگرن. ئێوە مافی ئەوەتان نییە زمانی توڕەی گەنجانی گەلیك ساردبكەنەوە كە چەند سەدەیه‌كە. زەلیلی دوو دەسەڵاتە.
ئەوە ئیوەن. ملیشایە پینوس بەدەستەكانی مافیا كورد. نەك ڕابەر.
ئێوە نەڕابەری نووسەران و ڕۆشنبیران نەمرۆڤن. نووسەر چ نرخیكی هەیە كە لەدەسەڵات توڕە نەبێت؟ ئیوە سكاڵانووسن (عەرزوحال) هەركەسێك پارە و زەوی وخەڵاتان بداتی وەكی ویستی ئەوان شیعر ڕۆمان ووتاری بۆ دەهوننەوە. ئێوە بازرگانیكی دونیای جوانی نووسینن.
گەنجانی شاره‌ برینداره‌كەی سلیمانی بە ئاگا بن دەسەڵاتی مافیای كوردی زۆر نووسەری بەخەڵات و موچە و زەوی لغاوكردووە. ئەو نووسەرانە هەمیشە سێبەری هێزی تیرۆستەكانی هەردوو بنەماڵەن بە ئاگابن سارد مەبنەوە.

چاوپێكەوتنی نەوشیرەوان مستەفا .
سازدانی: هوشیار عبداللە.....
.15-02-2011
سبەی
KNN:

لەخاڵەكاندا باست لەدەرسی ڕۆشنبیركرد. مەبەستت چی بوو؟
نەوشیروان مستەفا: هەمووجوڵانەوەیەكی سیاسی لەدونیادا, هەموو حیزبێكی سیاسی, پیویستی بە كۆمەڵێك خەلك هەیە.. پیویستی بە كۆمەڵی ڕۆشنبیر هەیە .پیویستی بە كۆمەڵی مامۆستای زانكۆ هەیە. پیویستی بە كۆمەڵی ڕۆژنامانووس هەیە.پیویستی بە كۆمەڵی مفكر هەیە. بەداخەوە ئەم تجربەی كوردستانی عیراق, فیری كردین كە لەم وڵاتەدا دەسەڵات چینێكی مشەخۆر، یان تۆژێكی مشەخۆر لەناو ڕۆشنبیران و مامۆستایانی زانكۆ و ڕۆژنامەنووس و نووسەرەكاندا دروستكردووە ئەم چینە مشەخۆرە بەرامبەر بە ئۆتۆمبیل، بەرامبەر بە زەوی، بەرامبەر بە موچەی بەرز. بەرامبەر بەدیاریی و دەستكەوتێكی مادی ویژدانی خۆیان فەرامۆش دەكەن.

.شاڵاو بەرن. بە درۆكانیان بڕوا مەكەن. جیاوازی تیرۆیستیكی جەلال و مەسعود و ئەو نووسه‌رانه‌ تەنیا شێوەی چەكەكانیانە. نەك مۆراڵ ئەوان خاوەنی یەك مۆرالن چونكە دەزانن بەسەركەوتنی ئێوەی راپەریو, قەرسیلی دۆلاریان ووشك دەكات.
ڕاپەڕن تا ئەو ڕۆژەی سەروەری دەبێت بە مەدالیا سنگی ئێوە. بڕوا بە درۆی ئەو سێ نووسەر و نە بە بەڵین و درۆكانی پەرلەمان و دانیشتنە سیاسیەكان گشتی مەكەن گشتی درۆیە.
لەساڵی 1960 كورد و كورد و كورد عەرەب لەدیالۆگی سیاسیدان. چەند ساڵە گاڵە بە مادەی 140 دەكرێت؟ بڕوا بە توانای خۆتان بكەن كەسێك بكەن بە سەركردە كە لەتەك هاوارەكانتاندا چەند بەردیكی فریدابێت نەك ئەو بەناو نووسەر و رۆشنبیرانەی لەكاتی دەستریژی گووللەی بیكیسی تیرۆستەكانی بەرزانیدا.هەرخۆیان دەزانن لەكۆیدابوون .بڕٍوامەكەن بەوانه‌، ساردبوونەوەی ئێوە یانی بەدیهینانی ویستەكانی مافیای كوردی . ئیتر ئێوە و هوشیاریتان تەنیا ئەو پرسیار لە خۆتان بكەن. ئەی نووسەران و ڕۆشنبیران و هونەرمەندانی سلیمانی لە كاتیكدا كەللەی ریژوان پژا ئێوە لە چ ئەدمۆسفیریكی رۆمانسیدا باویشكتان دەدا.

بەختیار علی و ئاراس فەتاح و مەریوان قانع لەم ساتەدا لە كۆی بوون؟

بڕوا بەو نووسەرانە مەكەن. بڕوا بەوە بكەن ژیان بە گۆرینەوە جوانە , ئاخر چ هوشیاریكە, نەوە دوای نەوە ببێ بەقوربانی بەرژەوەندی دوو خیزان. كوا ویژدان و مۆراڵی ڕونڕەوەی ئەو نووسەرانەی داوای ساردبوونەوەی توڕەی گەنجانی بێئایندە دەكەن.
دوو خێزان لە ساڵانی شەستەوە سیاسەت دەكەن .كۆا تاقەیەك دەستكەوتیان؟ لەساڵی 1991 تائیستا باشوری كوردستان تاقایەك ئەفسەری عەرەبی تیدانیە كۆا دەستكەوتێكتان.

هەی نووسەرانی بێ مۆراڵی قاپی مافیا وەڵامی ئەم پرسیارانەتان پیێە.


لەم ساتەدا شیركۆ بێكەس لەخوانی چ سەركردەیەكی جەلالیدا مەست بوو؟

گەنجانی ڕاپەڕیو تەنیا بڕوا بە توانای خۆتان بكەن چونكە تەنیا توانای خۆتان ئایندەتان مسۆگەر دەكات. خۆتان ڕابەری ڕەوتی ژیانتان بن نەك ئەو سێ نووسەرانەی تائیستا موچەی مافیا وەردەگرن.

22-02- 2011 سان پیترسبۆڕگ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە