کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بارزانى سەلماندى كە تەنها سەرۆكى پارتیە نەك سەرۆكى هەرێم

Sunday, 25/12/2011, 12:00








دوابەدواى ڕوداو سینارۆدروست كراوەكانى پارتى لەناوچەكانى بادینان بۆ سڕینەوەى یەككرتوى ئیسلامى كوردستان لەو ناوچەیە وەكو هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ركابەر بینیمان مەسعود بەرزانى بەناو سەرۆكى حكومەتى كوردستان وەكو هەموو جارەكانى دیكە و لەسەرەتاى ڕوداوەكەوە پەناى بردە بەر دروست كردنى لیژنەى لێكۆلینەوە هەڵبەتە لیژنەى لێكۆلینەوە لە هەموو جیهاندا بۆ دەرخستنى ڕاستیەكان و بەدادگا گەیاندنى تاوەنبارانە بەڵام ئەوەى لەم ووڵاتە سەیروسەمەرەییەى ئێمە ڕودەدات دەقاو دەق پێچەوانەیە كە كارى لیژنە پەردە پۆش كردنى ڕوداوەكانەو بەدادگا كەیاندنى زوڵم لێكراو و دەست خۆشى لێ كردن لە بكەرى ڕوداوەكانە تائیستا لە كوردستان زیاتر لە 3000 لیژە پێهك هێنراوە بۆ ڕوداوە جیا جیاكان لە كوردستاندا بەڵام تەنها یەك لیژنەش بەرهەمى نەبووە كە جێگەى دڵخۆشى هەموولایەك بێت بینیمان كاكە سەردەشتى ڕۆژنامە نووس دواى تیرۆر كردنى لیژنەیەكیان بۆ پێك هێنا دەرئەنجامى لیژنەكەشمان بینى كاكە سەردەشت تۆمەتبار كرا بەوەى كە كارى بۆ گروپێكى تیرۆرست كردوە لەبەر ئەوەى بەردەوام نەبوە لەگەڵیاندا تیرۆریان كردوە .

لەئێستاشدا خوا تەمەنى داین و كلیپێكى دیكەى لیژنەكانى بەرزانى سەرۆكى پارتیمان بینى كە بۆ ڕووداوەكانى زاخۆ پێك هێنرا هەرلەگەڵ یەكەم ساتى ڕاگەیاندنى دەرئەنجامەكانى لیژنەى لێكۆلینەوە لەسایتەكاندا خوێندمەوە هیچ شتێكى نوێى تیدا بەدى نەدەكرا تەنانەت پێش ڕاگەیاندنى لیژنەكەش چاوەڕوانى ئەم دەرئەنجامانەمان دەكرد بالیرەدا قسە لەسەر چەند خاڵێكى ئەو لیژنەیە بكەین :

1-لەیەكەم خاڵى لیژنەكەدا هاتوە دەڵێت : لەدواى ئەو زانیاریانەى كە كۆكراوەتەوە بۆمان دەركەوتوە كە هاندان هەبوە لەلایەن هەندێك سایت و ڕاگەیاندن و هەندێك لەكەسانى سەربە یەكگرتووى ئیسلامى كوردستان لەو ناوچەیە : لیرەدا پرسیارێك دێتە ئاراوە ئایە لیژنەكە ئەو هەموو ڤیدۆیانەى نەبینیوە كە بەرپرس و دەستگاى پاراستنى پارتى بەئاشكرا تێیدا دەبینرا چونكە ڤیدۆكان پێویستیان بە لیژنە نیە لە ئاو رونترن هەموو لایەنى تاوەنبار بەئاشكرا تێیدا دەبینرێت ئتر چى پێویست بە لیژنەدەكات .

2-باس لەوە دەكرێت كە كەمتەرخەمى ئیدارى و ئەمنى هەبووە لەوناوچەیە .كەواتە ئەو قسانەى فازل میرانى كردى لە چەند ڕۆژى ڕابردوى هەمووى ڕاستە كە ئاماژەى بەوە كرد سەرۆكى هەرێم خاوەنى 30 هەزار چەكدارە كەواتە ئەم 30 هەزارە تەنها بۆ پاراستنى پارتى وسەرۆكى پارتیە نەك پاراستنى سەرو ماڵى خەڵكى ئەگەروانیە بۆ ئەو 30 هەزارە كارێكیان نەكرد كەواتە دەتوانین لێرەدا بڵێن بەرزانى خاوەنى میلشیایە و تەنها سەرۆكى پارتیە نەك سەرۆكى حكومەتى هەرێم .

3- باس لەوە دەكرێت كە پارتى نەیتوانیوە كۆنترۆڵى لایەنگرانى خۆى بكات .بۆیە ئیتر نابێت پارتى شانازى بەوەوە بكات بڵێت ئیمە خاوەن ڕێكخستنین و ئەندامانمان هەمووى قوتابى قوتابخانەى بارزانین ئەگەر هەر نگوڵى دەكەن كەواتە لێرەدا دوو ئەگەر هەیە یان پارتى ڕێكخستنەكانى خۆى لەدەست داوەو ناتوانێت كۆنترۆلیان بكات یان ئەوەیە كە پارتى لە حزبێكى سیاسیەوە گۆڕاوە بۆ هێزێكى تالان كەرو خەڵك كوژ و خوێن مژ ئیتر نازانم پارتى كام لەم دوو ئەگەرەى پێ خۆشە .

4- لەئەنجامى لێكۆلینەوەكەدا هاتوە كە زیانى گیانى نەبووە .تەنها بریندارى تێدا هەبووە , لێرەدا ئەم شانازیە دەگەڕێتەوە بۆ یەكگرتوى ئیسلامى كوردستان كە پێشتر بارەگاكانى خۆیان چۆڵ كردوە ئەگەر نا هەموومان 17ى شوباتمان لە بیرە كە پارتى خاڵێكى ترى ڕەشى خستە سەر خاڵە ڕەشەكانى مێژوى خۆى كاتێك خۆپیشاندانكرا لەبەردەم بارەگاكەى لە سلێمانى چەندین كەس بونە قوربانى تەنها لەبەر پاراستنى بارەگاكانیان .

5- ئەوەى لەهەموو سەیرترە لەخاڵى پێنجدا هاتوە دەڵێت پێوستە بریارى كۆتایى لەلایەن دادگاوە بێت ,بەڵام ڕون نەكراوەتەوە كام دادگا , دادگاى پارتى یان دادگایەكى ترى وەهمى , چونكە لەو سنورە جگە لە دادگاى پارتى هیچ دادگایەكى تر وجودى نیە ئەوەش كەناو ناوى دادگاى هەرێمى كوردستانە باشتر وابوو ناو بنرایە دادگاى پارتى دیموكراتى كوردستان چونكە هەروەك كارى لیژنەكانما بینیوە پێشتر بەهەمان شێوە كارى دادگا كانیشمان بینیوە كە بەهیچ شێوەیەك نەیان توانیوە تا ئێستا بێ لایەنى خۆیان پیشانبدەن . ئەوەى ئیستا دەیبینین لە لێكۆلینەوەكان دەركەوت كە ئەم لیژنەیە سەرۆكى پارتى پێكى هێناوە نەك كەسێكى بێ لایەن بەناو سەرۆكى هەرێمە .
گەیاندنى ڕوداوەكە بە دادگاى سەربە پارتى دیموكراتى كوردستان كێشەكە پەردەپۆش دەكات بۆیە ئەوەى لە قازانجى یەكگرتودایە كێشەكە بگەیەنێت بە دادگاى نێودەوڵەتى .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە