کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


زمانی وێنەکان

Saturday, 14/12/2013, 12:00



ئەیاغەکانی گوێ لە مستی جەلال تاڵەبانی بە دیتنی چەند وێنەیەک لەو کەسە دەخوازن پێمان بڵێن ، کە تەنیا ئەوە دەتوانێ کورد رزگار بکا و ئەگەریش بگەڕێتەوە لامان بێ گومان دەتوانێ وێنەی رابوەدوو سەهلە کوردوستان ، عێڕاقیش رزگار بکا . هاوپیاڵەکانی زار گڵاوێکی وەکو ،، سەنگاوی ،،و کاوە کوژەکانی دیکەش مەستی هاتنەوەی جەلال تاڵەبانین تا دووبارە شیرو تیران بسون کە لەکاتی ڕادەست کردنەوەی ساڵی کۆنی زایینی بۆ ساڵی تازە شایی وگەمەی هەڵپەڕکێ وەڕێ خەن . دەسەڵاتی کڵۆڵ هەر ئان لە سەر دەمێک دەگەڕێ کە بیکەنە بیانوو تا بە پارەی هەژارانی کورد ولەسە ر حیسابی خوێنی کاوەکان ، وپێنوسی شیرین بۆ چەند چرکە ساتێک زەماوەندی پێش مەرگ وەکو ژیان نیشان بدەن .
بیستومە کاتی خۆی (دۆستێکی نزیک بۆ گێڕامەوە) کە دۆش داماوەکانی ناو کەمپەکانی کۆی سەنجەق کە بەخۆیان دەڵێن ، دێمۆکڕات (فشە دێمۆکڕات) کە بۆ چەندمین جار لێک هەڵ وەشان ئەندامانی حیزبی دێمۆکڕاتی ئێرانی مستەفا هیجری ماڵ بە ماڵ دەگەڕان وبەوانی دیکەیان دەگوت : نابێ وێنەی قاسملو هەڵاوەسن ! چون ئێرانیی راستەقینە ئێمەین ! (لە کۆنگرەی چواری ئەو حیزبە وشەی ئێران لەلایان قاسملو و ڕەفیقەکان ی بەو حیزبە لکێندرا) لەوسەر دەمەشدا لەسەر وێنەی جەلال تاڵەبانی دروشمی،،، هیوای گەل و چاوی گەل ،،، وەک سەردێڕێك دانراوە.
بەشێک لە نەتەوەیەک کە بەو شتانە هەڵپەڕکێ شایی وەڕێخا ، ڕێگا دەدا بە ناپاکانی چەک بەدەست کە بە ئاشکرا گەرمیانی کاوە وپێنوسی شیرین لە باوەش دایکی خۆیدا ترۆر کەن و پاشان بۆ ئاشکرا کردنی بکوژەکانی شەیتانە بازاڕێکی وا وەڕێ خەن تا کەلێنی قوژبنی سیاسەتی رۆژانەی خۆیان پڕ کەنەوە . ئەو چەنە وشەیەی خوارو هەستی دڵی خۆمە هەڵیدەڕێژم . هەموو جارێک کە وێنەی ژیانی شەهید کاوە وئەو قابڵەمە نۆکاوە دەبینم شەهید بونی براکانی خۆم لە بیر دەچێتەوە خەمێک دامدەگرێ ولەدەروندا وەکی هەوری سەرەبەهاران دەگریم و بەخۆم دەڵێم : خۆزگە کورد نەبوایەم تا وەها رۆژگارێکم بە چاو نەدیتبایە .
لەناو رووپەڕی ئەو پەڕاوەدا کە ژیانی ئێمەی تێدا تۆمار کراوە کەسایەتیەکی ئۆخلۆکڕاتی وەک بەرهەم ساڵح سەروەدەر دەنێ کە خودای ناخواستە لە هەندەران دە رسی خوێندووە ، لە دم پانکردنەوە زیاتر چی لەدەست نایە من دەمگوت هەموو کەس ئەو ترۆرە قەبوڵ کا ئەو قەبوڵی ناکاو دەست لەکار دەکێشێتەوە ، بەڵام ئێستێ بۆم دە رکەوت هەزار خۆزگەم بە لۆمپێنێکی وەک ،،سەنگاوەیەکان ،، .
وێنەکان وەک یەک ناچن ، وێنە هەیە کاتێک مرۆو چاوی لێدەکا ناخوازێ چاوی لەسەر هەڵگرێ . بە سەدان زمانی شیرین وپێنوسی رە نگاوڕەنگ ئاوێتە بون وێنەش هەیە پێت خۆشە چاوت دەرێنی تا چاوت پێی نەکەوێ . کاک مەسعود بارزانی ئەوە چەند رۆژە شایی لەدڵدا دەگەڕێ کە ئەو تڕاژیدیایە لە سەر دەستی سنوری ویدا پێک ناهاتووە دەفەرموێ : من وتاڵەبانی ئەگەر لێکدوورین بەڵام لەسەر کوشتنی پێنوسی شیرین و گەرمیانی کاوەکان یەک دەستین .

لەوەتی لە بیرمە
چاوم بە سروشتی کوردوستان پشکوتوە
چوار وەرزم دیوەو
هێدی هێدی لێم روانیوە
ئەستێرەکانیشم یەکە بە یەکە ژماردووەو
لە هەموو کازیوەیەکدا
چاوەڕوانی تیرڕێژی هەتاو بوم
وەتی لە بیرمە بیلبیلەی هەر دوو چاوانم
بە دیتنی کیژۆڵەی جوان
مشتنی هەناری مێخۆشی دار هەنارەکان
بەژن وباڵای تولە نەمامەکان
ئەسپاردووە
ئەگەر تۆ هیوای گەل بی
کە نی
خۆ گەل مێگەل نییە
ئەگەر تۆ نوری چاوی گەل بی
کە نی
دەبا هەر دووک چاوی من دەرێ
هەتا دونیا بە دونیایە
قەتت نەبینمەوە .

جەعفەر / کەریمی/ ١٤/ ١٢/ ٢٠١٣


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە