کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رۆژنامەی هاوڵاتی و کەمال رەئوف دوو دۆنم زەوییان لە تاڵەبانی وەرگرت

Saturday, 07/04/2012, 12:00


پەیامنێری کوردستانپۆست/ سلێمانی
راپۆرتە هەواڵ:
سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و سەرچاوەکانی ناو رۆژنامەی هاولاتیی، ئەو زانیارییەیان پیداین، کە لە دوا سەردانی ستافی ڕۆژنامەی هاولاتی بۆ لای تاڵەبانی و سازکردنی دیدارێک لەگەڵیدا، وەک پێشەی زۆربەی ڕٶژنامەنووس و کەسایەتییە لاوازەکان، کە دەچنە بەردەم بەرپرسان و لێیان دەپاڕێنەوە و دەست پاندەکەنەوە، هەر لەو دیدارەدا کەمال رەئوف داوای زەوی لە تالەبانی کردووە، تاڵەبانیش دوو  دۆنم زەوی بە ناوی رۆژنامەکە داوە بە کەمال رەئوفی سەرنووسەری ڕۆژنامەی هاولاتی. تا ئیستا نازانرێت ئەو دوو دۆنمە بە ناوی کەمال رەئوفەوە دەبێت، یان بە ناوی دەزگاکەیانەوە تۆمار دەکرێت، کوردستانپۆست ئەوەشی زانی کە سەرنووسەری ئەو ڕۆژنامەیە (کەمال رەئوف) کاتێک لە چەندین لاوە رەخنەی لێگیراوە، بەراشکاوانە داکۆکی لەو کارە گەندەڵییە کردووە، وای لێکداوەتەوە کە مافی خۆیەتیی وەک هەموو نووسەر و رۆژنامەنووسێک پارە و زەوی وەربگرێت و خاوەنی خانوو و سەیارەش بێت.
سەرچاوەکە ئەوەی روونکردەوە، ئەو دوو دۆنم زەویە، کە تالەبانی داوێتی بە رۆژنامەی هاولاتی، گوایە لە بەرامبەر دیدارەکەیاندا بووە لە گەڵ تالەبانی، ئەو دیدارەش زیاتر بۆ جوانکردنی رووخساری تالەبانیی و ریکلامکردن بووە، دیدارەکە پرسیاری ئاسایی و قسەی ریزکڕاو بوو، نەک رەخنە لەسەر رەفتارە قێزەوەندەکانی تالەبانی.
لە کاتی ئاوادا رۆژنامەنووسی وریا و بە موڕاڵ، کاتێک دیدارێکی وای بۆ دەڕەخسێت، نابیت وەک قوتابییەک بە ترسەوە پرسیارەکان ئاڕاستە بکات. کۆی ئەو پرسیارانەی کەمال رەئوف کە لە تالەبانی دەکرد، لە ئاستی رەفتار و تاوانەکانی تالەبانیدا نەدەخولایەوە هێندەی بەئاستی ئەوەی وەک سەرکردەیەکی نمونەیی و بە جوانی نمایشی بکات، وەڵام و قسەکانی تاڵەبانی پۆزەتیڤانە بوو بۆ جوانکردنی کەسایەتیی تالەبانی و حیزبەکەی، ئەمان دەهاتن بە زەقیی و بە گەورەیی پێشانی خوێنەریان دەدا، وەکو ئەوەی تالەبانی هەوڵی چاکسازی دەدات. ئەمە لەکاتێکدا هەموو کەس دەزانێت لە بریارە گرنگەکانی دەڤەری سەوز ئەگەر گلۆپی سەوز لەلایەن تالەبانی هەڵنەکرێت هیچ بەرپرسێک ئەو بویریەی تێدا نییە ، بەئارەزوی خۆی خەلک بکوژێت ، بڕفێنێت، ئەشکەنجەی خۆپیشاندەران و ڕۆژنامەنووسان بدات، یان ئەگەر بیشیکەن دەبێت رەزامەندیی و پرسی تالەبانی لەسەر بێت بۆ سزادانیان، ئەمە لە کاتێکدا یەکێک لەو تاوانبارانە عومەر فەتاح بوو، تالەبانی لەگەڵ خۆیدا بردی بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان، یان وەک گرتنی ئیبراهیم کاکە ئەحە، کە کاری راگەیاندن و رۆژنامەنووسەکان بوو لە دەرفەتێکی ئاوادا ئەو پرسیارە ئاڕاستەی ئەو سەرکردە تاونبارە بکەن.
جگە لەوە کەسێکی وەک تاڵەبانی کە هیچ مافێکی ئیداری نییە بەوەی زەوی بە خەڵکی ببەخشێت، لە کاتێکدا ئەو زەویانە موڵکی خەڵکی بێدەسەڵاتە، ئەمڕۆ ئەم بنەماڵە دەسەڵاتدارانە دەمکوتیان کردوون و ناوێرن داوای موڵکدارێتی زەوییەکانیان بکەن، کەچی تالەبانییەک کە یەکێکە لە هەرە تاوانبار و دیکتاتۆرە ناشرینەکان، بۆ ٢٢ساڵ دەچێت بەئارەزووی خۆی و لە بەرژەوەندی شەخسی و حیزبدا، موڵک و ماڵی خەڵکی و دەوڵەت تەخشان و پەخشان پێدەکات.
کارێکی تری گەندەڵی رۆژنامەی هاولاتی و ئەو ستافەی ئێستای کە کاری تێدا دەکەن، ئەوەیە ئەوان رۆژانە لاپەرەی رۆژنامە و ماڵپەرەکەیان بە دژایەتی ئەو جۆرە کارانە دەرازێننەوە، کەچی خۆیان دەیسەلمێنن لە بەرپرس و دەسەلاتدارەکان ناپاکتر و درۆزنترن، ئەوانیش هێندەی هەر بەرپرسێک ئەگەر دەسەلات و توانایان هەبێت لەم خائینە دەستڕۆیشتوانەی پارتی و یەکێتیی کەمتر ناکەن.
شایەنی باسە ئەمە یەکەم هەڵەی ئەو رۆژنامە و سەرنوسەرەکەی نییە ، بەڵکو سەرنووسەری ئەو رۆژنامەیە ، لە دوای رووداوەکانی ١٧ شوبات لەمینبەرەکەی مەلا بەختیارەوە (چاودیر) بەناوی میدیای ئەهلی بانگەشەی ئەوەی دەکرد، کە (لاپەرەیەکی نوێ لەگەڵ پارتی و یەکێتی دەکەنەوە)، خۆی بە ناوی گەلی کوردەوە لێبوردنی بۆ دەسەلات دەردەکرد، جگە لەوەیش لە چەند نووسینێکدا بە شان و باڵی بنەماڵەی مەسعود بارزانیی و مەلا مستەفایدا هەڵدەدا.
سەرنوسەری ئەم ڕۆژنامەیە چەندین بابەتی لەسەر کۆتایی هینانی دەسەلاتی حیزب لە کارە ئیداریەکاندا هەیە، کەچی یەکێک لە نوێنەر و قسەکەرانی خۆپیشاندەرانی رٶژنامەنوسانی مانگی ٢ ی ئەمسالی سلێمانی بوو. کە لەبڕی ئەوەی بچنە بەر دەرگای دەزگا حکومیەکان، پێچیان پیادا و چوونە دیداری مەکتەب سیاسی یەکێتی.
کەمال رەئوفی خاوەن دوو دۆنم زەوی و سەرنوسەری رۆژنامەی هاولاتیی، تاکە کەسێک بوو، کە بە ناوی لیژنەی خەلاتی سۆرانی مامە حەمە، پێشنیاری ئەوەی کرد، ئەو خەلاتە بدرێت بە عیماد ئەحمەد، ئەوعیماد ئەحمەدەی کە یەکێکە لەکادیرە قێزەوەند و گەندەڵەکانی ناو یەکێتی، کە بە فەرمانی قەرارگەی رەمەزان، هەموو دەسەلاتێکی لە ناو یەکێتییدا پێدراوە، عیماد ئەحمەد هاوکات لە دەنگە بەهیزەکانی یەکیتیدا بوو لەهەلبژاردنی ٢٠٠٥ دەنگی بە دەستوری عێراق و کە چەندین کەسیان لە ناو ریزەکانی یەکێتیی دەرکرد، چونکە وەک ئەوان دەنگیان بە دەستوری عێراق نەدا، لە نمونەی (فەتاح زاخۆیی)ی وەزیری ڕٶشنبیری پێشوو، چونکە ئەم وەزیرە لەسەر دەنگ نەدان و بیرورای جیاواز لە وەزیری دەرکرا، عیماد ئەحمەد ئەو تاوانبارە بوو،
عیماد ئەحمەد، ئەو تاوانبارەیە، کە فەرمانی گوللەبارانکردنی خۆپیشاندەرانی هەڵەبجەی دا لە ساڵی ٢٠٠٥، کەمال رەئوفیش خەڵاتی سۆرانی مامە حەمەی پێدا.
رێکخراوی ئاسوودە، کە لە لایەن دیوانی چاودێری داراییەوە کۆمەڵیک دزیی و پارەخواردن و گەندەڵییان کەوتە روو، کەمال رەئوفی جاڕی کەمپینێکی دا، گوایە تەشهیر بەو ریکخراوەیە کراوە و پەیوەندیی بە دیوانی چاودێرییەوە کرد، تا ئەو راپۆرت و زانیارییەکان رابگرن و بڵاوی نەکەنەوە، هۆکاری ئەمەش دیار بوو، بەڕێوەبەری ئەو رێکخراوەیە دەستگیرانی بوو، دواجار بووە هاوسەری خۆی، هەرچەندە دواتر گەندەڵیەکانی ئەم ڕیکخراوە لەلایەن دیوانی چاودیری داراییەوە لێکۆلینەوەی لەسەرکراو، دەرکەوت کە سەرنوسەری ڕۆژنامەی هاولاتی پۆستی ڕۆژنامەکەی خستۆتە داکۆکیکردن تا هەوڵبدەن راپۆرتەکەی چاودیڕی دارایی لەسەر ئەم ڕێکخراوەیە بڵاونەکڕیتەوە.
لە کۆتاییدا وەکو پەیامنیری کوردستانپۆست لە سلێمانی و بە ناوی هەموو پەیامنێرەکانی دیکەی کوردستانپۆستەوە، داوا لە نووسەران، لە رۆژنامەنووسان، لە خوێنەران دەکەم، کە هەڵویست لە سەر کەمال رەئوف، لە سەر رۆژنامەی هاولاتیی، لە سەر هەموو ئەو نووسەر و رۆژنامە و سایت و گۆڤار و رۆژنامانە وەربگرن کە بە ناوی میدای ئەهلی و قەڵەمی ئازادەوە، چەواشەمان دەکەن، کاری قێزەوەند و خیانەتکارانە ئەنجام دەدەن، لەگەڵ ناعەدالەتیی و خیانەتیی دەسەڵاتیشدا دەست تێکەڵدەکەن.

کەمال رەئوف (سەرنووسەری ڕۆژنامەی هاولاتیە) یان پارێزەری ڕێکخراوی ئاسودە؟

مێدیای ئەهلییش لە ناو خۆیاندا وەک گۆڕان پێویستییان بە چاکسازییە

دۆسیەی برایمی کاکەئەحە ، یەکێتی کردە پارتی و گۆران و میدیای ئەهلیشی شەرمەزار کردوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە