کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەند دكتۆرێكی جەلاد و گەندەڵ لە كۆلیژی ئەندازیاری شارستانی زانكۆی سەلاحددین ئاواتی قوتابیان لە ناو دەبەن

Sunday, 27/09/2009, 12:00


بەرێزان ئەمە یەكەم جارم نییە باسی جەلادی و بێ رەحمی مامۆستایانی بەشی ئەندازیاری سارستانی زانكۆی سەلاحەددین بڵاو دەكەمەوە , ئەمرۆ شەممە 26/9/2009 كۆلیژی ئەندازیاری ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی ڕاگەیاند , ئەنجامەكان زۆر خراپ بوون . كەش و هەوای كۆلیژەكە بۆنی خوێنی لێدەهات . لە هەر قۆناغێك یەك دوومامۆستای بێ ویژدان خوێندكارێكی زۆریان كەواندبوو . قەتلو عامی قۆناغی یەكەم بە ڕابەرایەتی جەلاد(د.فەیروشا)بوو, لە قۆناغی دووەم مامۆستای جەلاد (قوباد زكی هەناری) دەستێكی باڵای هەبوو. لە قۆناغی سێیەم مامۆستایانی بەناو دیندارو نوێژكەر,هەردوو حاجی (د. احمد هیدایت)و(ئاسۆ فائز تاڵەبانی) لە پێشبڕكێدابوون لە راسب كردنی خوێندكاران. سەركردایەتی جەلادانی قۆناغی چوارەمیش لەلایەن خوێنڕێژ
(د.سەلاحددین عبدالرحمن)و (د.علی رەمەزان) دەكران . خۆسەویستان ئەگەر سەیری ِرابردووی هەریەك لەو مامۆستایانەش بكەی پڕیەتی لە گەندەڵی گەورە . بۆ نموونە (د.فیروشا)لە وڵاتی ئۆكرانیا دكتۆرای هێناوەتەوە ,لەم وڵاتە ئیشتیراكییە بە یەك شوشە ویسكی دكتۆرا بە پلەی باشترین دەهێنێتەوە ئەم دكتۆرایەش بڕواپێكراو نیە تەنها گەندەڵستانێكی وەك كوردستان . مامۆستا(قوباد زكی هەناری)هەموو شەو تا بەیانی لە یانەی رۆشنبیری ئەندازیاری سەرخۆشە و بە سەرخۆشی دەگەڕێتەوە ماڵەوەو لە ڕێگا بەملاو بەولا دەكەوێت و بەیانیان لە موحازەرەی یەكەم بۆنی عارەقی لێدێت و هۆڵەكان پڕ دەكات سەرەڕای ئەمەش ئەمساڵ لەگەڵ مامۆستا (وریا)كە مامۆستای بەشی بیناسازیە لە سەر كێشەیەكی دەرەكی ,لە ناو بەشی شارستانی بە بەرچاوی قوتابیان یەكتریان تێر جنێو كرد. مامۆستا(د.احمد هیدایت) لە پەیمانگای تەكنیكی دەرسی دەگوتەوە لەسەر گەندەڵی و خراپی شەرح كردن دەركرا و هیچ ساڵێكیش نیە دەیان خوێندكار تەنها لە وانەی خۆی نەهێلێتەوە. مامۆستا(ئاسۆ فائز تاڵەبانی) برازای (بایز تاڵەبانی) وەزیری داراییە, ئەم مامۆستایە لە كۆلێژی تەكنیكی لەسەر خراپی و نەزانین لە دەرس وتنەوە خوێندكارەكان شەڕیان لەگەڵ كردو دەریان كرد مامۆستا (د.سەڵاحددین عبدالرحمن) لە پرۆژەی دروستكردنی پردێك لە هەولێر بە ماوەی یەك مانگ یەك ملیۆن دۆلاری زەرەر گەیاند بە بەڵێندەری پڕۆژەكە سەرەڕای چەندیین گەندەلی تر كە لە بابەتی ( ملازم موحسینەكەی كۆلێژی ئەندازیاری بناسن) لە سایتی كوردستان پۆست لە 5/8/2009 بڵاوم كردەوە. مامۆستا (د.علی رەمەزان)یش خوێندكاری لەلا زۆر بێ نرخە وەك خزمەتكار سەریان دەكات رێز لە كەس ناگرێت تەنانەت لە مامۆستاكانیش, لە ژورەكەی خۆی بەو پەڕی سوكایەتی پێكردنەوە خوێندكاران دەردەكات
بەڕێزان ئەمانەن رابەرانی ئەندازیاری لە كوردستان , جا دەبێ چاوەڕی چی لە ئەندازیاران بكەین.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە