کۆتره‌کانی یه‌کێتی و گورگه‌کانی پارتی
Friday, 04/03/2011, 12:00
له‌ڕۆژی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی باشووری کوردستانه‌وه "17-02-2011" تاوه‌کو ئیمڕۆ هه‌شت که‌س شه‌هید بوون و سه‌دانی دیکه‌ش بریندار ، ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌گولله‌ی هێزه‌کانی یه‌کێتی شه‌هید و بریندار بوون زۆر له‌ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌زیاتره‌که‌به‌گولله‌ی هێزه‌کانی پارتی شه‌هید و بریندار بوون . لێ به‌ڵێ له‌هه‌موو جێگه‌کان ته‌نها باره‌گاکانی پارتی ده‌کرێنه‌ئامانج و باره‌گاکانی یه‌کێتیش مێش میوانیان نییه. تۆ بڵێی ئه‌م جیاوازییه‌به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌بێت که‌چه‌که‌کانی یه‌کێتی گوڵ ببارێنن و چه‌که‌کانی پارتیش ئاگر ؟ یاخود به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌بێت که‌کوردکوژه‌کانی یه‌کێتی کۆتری ئاشتی بن و کوردکوژه‌کانی پارتیش گورگی مرۆڤخۆر ؟
هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستی ئه‌م بابه‌ته‌له‌وه‌نییه‌که‌بڵێم پارتی شایانی ڕیسواکردن نییه‌چونکه‌حیزبێک که‌به‌چاوی عه‌شایه‌ریانه‌له‌کوردان بنواڕێت و میله‌ت وه‌کو ڕه‌عیه‌ت ببینێت و چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بۆ منداڵێکی پێنج شه‌ش ساڵه‌به‌جێ بهێڵێت و هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌بکاته‌که‌ڵه‌گا به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاوه‌و خاوه‌نی ئاشبه‌تاڵ و ڕه‌شه‌کوژکردنی سه‌دان هه‌زار کورد بووبێت له‌مێژووی 64 سڵه‌یدا و هه‌زاران تاوانی دیکه‌ش ، ئه‌وا نه‌ک هه‌ر شایانی ڕیسواکردنه‌به‌ڵکو پێویسته‌دادگایش بکرێت .
به‌ڵام هێرش کردنه‌سه‌ر باره‌گاکانی پارتی و چاوپۆشیکردنش له‌باره‌گاکانی یه‌کێتی نامانگه‌یه‌نێته‌ئه‌و ڕاستیه‌ی که‌ده‌ستێکی شاراوه‌بۆ به‌لاڕێدا بردنی خۆپیشاندانه‌کان خۆی خزاندبێته‌نێو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌و داخوازیه‌کانی گه‌ل بکاته‌کێشه‌یه‌کی حیزبایه‌تی ؟
ئایا به‌لاڕێدا بردنی خۆپیشاندانه‌کان نابێته‌هۆی ژێر پرسیار خستنی داواکاریه‌کانی گه‌ل و زیاتر داسه‌پاندنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌تاوانباره؟
هوشیاری کۆمه‌ڵگا نیشانه‌ی سه‌رکه‌وتنه :-
کاتێک ڕاپه‌ڕینی گه‌لی میسر سه‌ری هه‌ڵدا ، گوێ له‌مسته‌کانی موباره‌ک که‌به‌به‌لته‌جیه‌کان"البلگجیە" به‌ناوبانگ بوون به‌سواری ئه‌سپ و حوشتر ، به‌چه‌قۆ و پێمه‌ڕه‌وه‌که‌وتنه‌گیانی خۆپیشانده‌ران . به‌ده‌رکه‌وتنی ئه‌م دیمه‌نه‌له‌شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه‌یه‌کسه‌ر تاڵه‌بانی په‌یامی بۆ موباره‌ک نارد و وه‌کو که‌سێکی زیره‌ک پێناسه‌ی کرد و گوتی " حوسنی موباره‌ک به‌و زیره‌کییه‌ی خۆی ده‌توانێت کۆنترۆڵی خۆپیشاندانه‌کان بکات " . به‌ڵام به‌هۆی هوشیاری گه‌لی میسره‌وه‌خۆپیشاندان به‌سه‌رکه‌وتن گه‌یشت و موباره‌کیش مایه‌پووچ .
له‌کوردستانیشدا هیچ که‌سێک هێنده‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا گرێدراوی تاڵه‌بانی نه‌بووه ، ئه‌گه‌ر به‌لته‌جیه‌کانی موباره‌ک به‌چه‌قۆوه‌که‌وتبنه‌وێزه‌ی ئازادیخوازان ئه‌وا چه‌کی ده‌ستی نه‌وشیروانه‌که‌ی تاڵه‌بانی زۆر مه‌ترسیدارتر بووه‌بۆ کپکردنی ده‌نگی ئازادیخوازان . تاڵه‌بانی وه‌کو ئه‌ندازیاری یاریکردن به‌عه‌قڵیه‌تی کوردان زۆر باش ده‌زانێت چ که‌سێکی چه‌واشه‌کاری ئاماده‌کردووه‌بۆ کۆنترۆڵکردنی ده‌نگی ئازدیخوازان . له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه‌په‌یامی بۆ موباره‌ک ده‌نارد و به‌که‌سێکی زیره‌ک پێناسه‌ی ده‌کرد ، بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی که‌ئاستی هوشیاری میسریه‌کان گه‌لێک له‌وه‌زیاتره‌که‌کایه‌به‌عه‌قڵیه‌تیان بکرێت .
ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ستی له‌خۆپیشاندانه‌کان وه‌رنه‌دایه‌ئه‌وا هه‌م ئاستی خۆپیشاندانه‌کان له‌ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌وزدا قه‌تیس نه‌ده‌ما و هه‌م داخوازیه‌کانی گه‌ل که‌ئازادی و چاکسازییه‌شوێنی داخوازیه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فای ده‌گرته‌وه‌که‌کۆنه‌قین و وه‌ده‌رنانی باره‌گاکانی پارتییه.
بۆچی ته‌نها باره‌گاکانی پارتی ؟
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌دیکتاتۆری و گه‌نده‌ڵی بێت ئه‌وا پشکی شێر به‌ر تاڵه‌بانی و یه‌کێتی ده‌که‌وێت . ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌ده‌سه‌ڵاتدارێتی بێت ئه‌وا له‌هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی که‌هێرش کراوه‌ته‌سه‌ر باره‌گاکانی پارتی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها به‌ده‌ست یه‌کێتیه‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌کوشتوبڕ بێت ئه‌وا ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌به‌گولله‌ی یه‌کێتی پێکراون زیاتره‌له‌ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌به‌گولله‌ی پارتی پێکراون .
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌ران بێت به "بی.که‌ی.سی" ئه‌وا 13ی حوزه‌یرانی 1994 سه‌لمێنه‌ری ڕاستیه‌کانه‌که‌ده‌یان کوژراو و سه‌دان بریندار به‌رهه‌می چه‌کی "بی.که‌ی.سی" بوون به‌ده‌ستی هێزه‌کانی یه‌کێتی (به‌هۆی ڕێپێوانێکی هێمنانه‌وه) . خۆ ئه‌گه‌ر له‌خۆپیشاندانه‌که‌ی 17ی شوباتی 2011دا به‌ردبارانی باره‌گای پارتی کرابێت ئه‌وا له‌خۆپیشاندانه‌که‌ی 13ی حوزه‌یرانی 1994دا ته‌نانه‌ت ته‌ماشای باره‌گای یه‌کێتیش نه‌کرابوو .
ئه‌ی بۆچی ته‌نها باره‌گای پارتی ده‌کرێته‌ئامانج ؟
بێگومان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ئاشکرایه‌که‌به‌لاڕێدا بردنی خۆپیشاندانه‌کان و زینده‌به‌چاڵکردنی داخوازیه‌کانی گه‌له به‌هۆی کۆنه‌قینی نه‌وشیروان مسته‌فاوه . چونکه‌هه‌تا خۆپیشانده‌ران دروشمی داخوازیه‌کانی گه‌لی کوردیان ده‌دا ئه‌وا پێناسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ خۆپیشانده‌ران بریتی بوو له‌ووشه‌کانی " تێکده‌ر ، ئاژاوه‌گێڕ ، گێره‌شێوێن " به‌ڵام کاتێک دروشمی ده‌رکردنی باره‌گاکانی پارتی که‌وته سه‌ر زاری به‌شێک له‌خۆپیشانده‌ران ئه‌وا کاکه‌نه‌وه‌ش بوویه‌پشتوپه‌نای خۆپیشانده‌ران .
داخوازیه‌کانی گه‌ل بریتییه‌له‌ئازادی و نه‌مانی گه‌نده‌ڵی و کۆتایی هێنان به‌حوکمی بنه‌ماڵه‌یی و به‌ده‌ستهێنانی حوکمی گه‌ل و سه‌روه‌ری یاسا نه‌ک ویسته‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فا که‌په‌یوه‌سته‌به‌ده‌رکردنی باره‌گایه‌کی حیزبی و سوکایه‌تیکردن به‌دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و جیاوازی دروستکردن له‌نێوان ناوچه‌یه‌ک و ناوچه‌یه‌کی دیکه‌دا .
ده‌سته‌به‌رکردنی دیموکراتیه‌ت له‌سلێمانی :-
جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، هه‌ندێک که‌سایه‌تی شۆڕشگێڕ و ڕۆشنبیر به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ که‌وتوونه‌ته‌داوی تاڵه‌بانیه‌وه‌و هه‌رێمی سه‌وز وه‌کو هه‌رێمێکی نیمچه‌دیموکراتی پێناسه‌ده‌که‌ن !!
ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌که‌مێک له‌دیرۆک بڕوانن ئه‌وا زۆر باش ده‌زانن که‌له‌لایه‌ن یه‌کێتی و خودی تاڵه‌بانیه‌وه‌هیچ ده‌نگێکی جیاواز قابیلی قبووڵکردن نه‌بووه. به‌فه‌رمانی تاڵه‌بانی شه‌ڕی هه‌موو لایه‌نێکی کوردی کراوه‌و ڕێگه‌شی نه‌داوه‌هیچ ده‌نگێکی جیاواز ده‌ربکه‌وێت و له‌هه‌ر جێگه‌یه‌کیشدا ده‌سه‌ڵاتدار بووبێت ئه‌وا ئه‌و جێگه‌یه‌ی به‌تاپۆی خۆی زانیووه. ئه‌ی ده‌بێت چ هۆکارێک هه‌بێت بۆ جۆش و خرۆشی خۆپیشاندان له‌هه‌رێمی سه‌وز"که‌سک" و بێ ده‌نگبوونیش له‌هه‌رێمی زه‌رد ئه‌گه‌ر موویه‌ک له‌م ماسته‌دا نه‌بێت ؟ چونکه‌له‌هیچ که‌سێک شاراوه‌نییه‌که‌ده‌زگای زانیاری و کۆمیته‌ی دژه‌تیرۆر هاوشێوه‌ی ده‌زگای پاراستن و له‌شکری زێره‌ڤانین بۆ ڕه‌شه‌کوژی ئازادیخوازان و کپکردنی ده‌نگی جه‌ماوه‌ر .
به‌رده‌وامی خۆپیشاندان "له‌هه‌رێمی سه‌وز" ئه‌نجامی دیموکراتخوازی یه‌کێتی و دڵفراوانی تاڵه‌بانی نییه، به‌ڵکو هۆکاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌که په‌یوه‌سته‌به‌لاڕێدا بردنی ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانه‌کان ، که له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا کورت ده‌کرێته‌وه:-
1- کۆنترۆڵکردنی به‌شی زۆری ده‌نگی ناڕازیه‌ئازادیخوازه‌کان و ده‌مکوتکردنی به‌شه‌که‌ی دیکه‌شیان له‌ڕێگه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فای گۆشکراوی تاڵه‌بانیه‌وه .
2- شاردنه‌وه‌ی کرده‌وه‌دیکتاتۆریه‌کانی تاڵه‌بانی و ڕه‌شه‌کوژیه‌کانی یه‌کێتیش به‌رامبه‌ر به‌ئازادیخوازن له‌ئێستا و له‌ڕابردوودا (واته‌چه‌واشه‌کردنی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و ڕێکخراوه‌نێوده‌وڵه‌تیه‌کان) .
3- شاردنه‌وه‌ی ڕوخساری یه‌کێتی و ئاشکراکردنی ڕووخساری پارتی (که‌هیچ جیاوازییه‌ک له‌نێوان هه‌ردوو ڕوخساردا نییه) ، چونکه‌بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌حوکمی عه‌قڵیه‌تی عه‌شایه‌ریانه‌یان به‌لایانه‌وه‌شه‌رم بووه‌ئه‌گه‌ر که‌سێکی غه‌یره‌بارزانی به‌رز بکه‌نه‌وه‌که‌ببێته‌خاوه‌نی پێگه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری دیاریکراو و وه‌کو ئۆپۆزسیۆن جه‌ماوه‌ری پێ چه‌واشه‌بکه‌ن . به‌حوکمی داخراوی ڕه‌وشتی عه‌شایریشیان به‌لایانه‌وه‌جوان نه‌بووه‌ئه‌گه‌ر بارزانییه‌کی به‌ڕوکه‌ش ئۆپۆزسیۆنی بنه‌ماڵه‌دروستبکه‌ن "نه‌وشیروان مسته‌فا ئاسا " ، چونکه‌ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆنێکی کارتۆنی له‌که‌سێکی بارزانیش دروست بکه‌ن ئه‌وا بۆ چه‌واشه‌کردنی کۆمه‌ڵگا ده‌بێت ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌هه‌ندێک له‌کرده‌وه‌دزێوه‌کانی بنه‌ماڵه‌ئاشکرا بکات که‌ئه‌مه‌ش جێگه په‌سه‌ندی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌نابێت . هه‌ر بۆیه‌ش تاڵه‌بانی زۆر به‌ئاسانی ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌ڕوخساری ڕاسته‌قینه‌ی بارزانی ئاشکرا بکات که‌ئه‌و ڕوخساره‌ش دیکتاتۆری و قبوڵ نه‌کردنی ده‌نگی جیاوازه. چونکه‌نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌ک هه‌ر ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵاتداران نییه‌به‌ڵکو فریادڕه‌سی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌گه‌نده‌ڵه‌یه.
خۆپیشاندان مافی هه‌ر تاکێکی کورده‌دژ به‌ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی گه‌نده‌ڵ :-
خۆپیشانده‌رانی قاهیره‌خه‌ڵکی هه‌موو جێگه‌کانی میسری له‌خۆ گرتبوو نه‌ک تانها قاهیره، ته‌نانه‌ت به‌شێک له‌خۆپیشانده‌ران ده‌نگیشیان به‌ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی موباره‌ک دابوو له‌ڕابردوودا و هیچ که‌سیش مه‌رجی بۆ خۆپیشانده‌ران دانه‌ده‌نا ، ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش بوو که‌هه‌م گه‌ل سه‌رکه‌وت و هه‌م موباره‌ک له‌ده‌سه‌ڵات دوورخرایه‌وه. که‌چی له‌کوردستانه‌که‌ی ئێمه‌دا که‌سانی وه‌کو دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ له‌خۆپیشاندانی سلێمانی دوور ده‌خرێنه‌وه‌به‌بیانووی ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی شارێکی دیکه‌یه‌و ده‌نگی به‌و ده‌سه‌ڵاته‌گه‌نده‌ڵه داوه‌له‌ڕابردوودا !
ئه‌گه‌ر ڕابردوو بکرێته‌پێوانه‌ئه‌وا ده‌بێت یه‌که‌م که‌س نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رکۆنه‌بکرێت چونکه‌سه‌رتاپای ژیانی له‌خزمه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا بووه. خۆ ئه‌گه‌ر فه‌رهاد پیرباڵ ده‌نگی به‌و ده‌سه‌ڵاته‌دیکتاتۆر و گه‌نده‌ڵه‌دابێت ئه‌وا نه‌وشیروان مسته‌فا دروستکه‌ری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دیکتاتۆر و گه‌نده‌ڵه‌بووه. ئه‌گه‌ر قورسترین چه‌کی ده‌ستی فه‌رهاد پیرباڵ پێنووس بووبێت ئه‌وا سوکترین چه‌کی ده‌ستی نه‌وشیروان مسته‌فا ته‌ور بووه. ئه‌گه‌ر فه‌رهه‌نگی دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ زانست بووبێت ئه‌وا فه‌رهه‌نگی نه‌وشیروان مسته‌فا ناوچه‌گه‌ری و دیل کوشتن بووه. ئه‌گه‌ر فه‌رهاد پیرباڵ له‌گه‌رمه‌ی ئاڵۆزیه‌کاندا بۆلای خۆپیشانده‌ران چووبێت ئه‌وا نه‌وشیروان مسته‌فا له‌و کاته‌دا هه‌م سلێمانی به‌جێهێشت و هه‌م تۆمه‌تی تێکده‌ریشی خسته‌پاڵ خۆپیشانده‌ران .
به‌ڵێ بۆ به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌کان و به‌شداریکردنی هه‌موو گه‌ل تا به‌ده‌ستهێنانی داخوازیه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و چۆکدادانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌گه‌نده‌ڵه.
نه‌خێر بۆ به‌لاڕێدا بردنی ده‌نگی گه‌ل و ناوچه‌گه‌ری
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست