کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا كۆمه‌ڵه‌ش وه‌ك مجاهدینی به‌سه‌ر دێت,بانگه‌وازێكی به‌ په‌له‌

Friday, 31/07/2009, 12:00


بوونی هێزه‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له‌ باشوور به‌رپرسیارییه‌تیه‌كی ئه‌خلاقی ونه‌ته‌وایه‌تی ومرۆڤایه‌تی وویژدانی و نیشتمانییه‌,ئه‌گه‌ر هیچ كام له‌وانه‌ش نه‌بێت وه‌ڵامێكی ده‌سته‌واییه‌,كوردی باشوور چه‌ندین ساڵ میوانی ئه‌وان بوون له‌هه‌موو ناخۆشییه‌كاندا ده‌رگایان بۆمان كرده‌ سه‌رپشت,ئێمه‌ له‌ جیاتی ئه‌و هه‌موو ڕێزوحورمه‌ته‌ی لێمانیان گرت ئێستا ئه‌ركمانه‌ له‌سه‌ر خاكی كوردستانی ئازادكراو داڵده‌یان بده‌ین و كوردستان به‌ موڵكی ئه‌وانیش بزانین.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ زۆر ده‌سته‌واژه‌ی ناشرینم خوێنده‌وه‌"ئه‌وه‌نده‌ كوردی ڕۆژهه‌ڵات له‌ فڵان شوێن ده‌نگی دا,ئه‌وه‌نده‌ سه‌ر به‌ فڵان حیزب له‌ فڵان شار ده‌نگی دا,ئه‌وه‌نده‌ كوردی سوریا و توركیا ده‌نگیاندا",باشه‌ خه‌ڵكانێك 18 ساڵ له‌ وڵاتێك بژێن و له‌وه‌ش زیاتر سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆت بن,ئه‌گه‌ر قه‌بوڵی ناسنامه‌ی تۆیان كردبێت بۆ مافی ده‌نگدانیان نه‌بێت,ئه‌وه‌ ئه‌رك و واجبی من نییه‌ لێی بپرسمه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌نگی به‌ نه‌یاره‌كه‌شم دابێت.
به‌ پێی هه‌واڵێك كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هاووڵاتیانی زڕ گوێزه‌له‌ داوای ده‌ركردنی كۆمه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن,ئه‌م هه‌واڵه‌ ڕاستیش نه‌بێت سه‌ره‌تایه‌كی خه‌ته‌ر ناكه‌ بۆ هاندانی خه‌ڵك و ئه‌مڕۆ به‌ ناو داوای مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه‌,سبه‌ی به‌ ناوی داخوازی مالكی و كردنه‌وه‌ی ڕێگا.
به‌هانه‌ دۆزینه‌وه‌ بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی كۆمه‌ڵه‌"هه‌ر باڵێك بێت" كارێكی نا ئه‌خلاقییه‌ و به‌شێكه‌ له‌ ڕێككه‌وتنامه‌كانی ئێران-ئێراق-توركیا,پێویسته‌ حكوومه‌تی كوردستان به‌ ئه‌ركی خۆی هه‌ڵبستێت نه‌خۆشخانه‌ و مزگه‌وت بۆ ئه‌وخه‌ڵكه‌ درووست بكات و ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه‌ش بۆ براكانمان له‌ پارچه‌كانی دیكه‌ دابین بكات.
به‌سه‌ سوكایه‌تی به‌ كوردستانیان له‌سه‌ر خاكی خۆیان
به‌سه‌ تیرۆركردنیان
هه‌واڵه‌كان له‌م دوو لینكه‌ بخوێننه‌وه‌:
http://www.knewsdaily.org/Direje.aspx?Jimare=59&Cor=Hewal
http://www.beyan.info/Direje.aspx?C=Hewal&J=520


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە