پیاوی کوێر
Tuesday, 15/01/2013, 12:00
(مرۆڤ به‌وه کوێر نابێت هه‌ردو چاوی له ده‌ست بدات.
مرۆڤ به‌وه کوێر ده‌بێت رق دڵی داگیر بکات.)
له ناو ژورێکی پاریسا
سه‌ده‌ی به‌ردیین
ده‌ستی خۆی درێژ کرده‌وه
ده‌مانچه‌یه‌کی هه‌ڵکێشا
ده ده‌لاقه‌ی سوری کرده پاریسه‌وه.
بورجی ئیڤڵ نه‌ی ئه‌زانی شه‌یتان ماوه
ده‌نا زوتر جوتێک باڵی په‌یدا ده‌کرد
له ئۆلیمپوس ئه‌نیشته‌وه.
له سه‌ر ئه‌رزی ماڵێکدا له ناو پاریس
12 چاویان کۆکرد‌ه‌وه
له‌و که‌سانه به‌جێمابوون
به‌کوشتنی سێ کچی جوان
چاوی خۆیان ده‌رهێنابوو.
خه‌ڵکی پاریس تا ئه‌و رۆژه
نه‌ی ئه‌زانی
خه‌ڵکێک هه‌یه له‌سه‌ر زه‌وی
هه‌موو رۆژێک
هه‌ردو چاوی ده‌رده‌هێنێت
بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکێکی که‌ی پێ نه‌بینێت
ئا به‌م سه‌ره بێ چاوه‌وه
له‌منداڵ و
نیشتیمان و
داهاتووی خۆشی ده‌نه‌ڕێت
مرۆڤی کوێر.
له شاری بۆن و جوانییدا
که ئه‌فسانه‌یه لایان
له شوێنێکی ئه‌م دنیایه
وڵات هه‌بێت
قه‌ده‌غه‌ی کات
ساوا زمانی خۆی بگرێت
بینینی کوشت
بیستنی ناشت
هاواریشی کرد به په‌تا
دڕنده‌ی کوێر
نه‌تانزانی بۆ ئه‌و رۆژه
سه‌گه‌کانتان هه‌ر ئه‌وه‌ڕین؟
له پاریس که ته‌کێی هونه‌ر و ئه‌ده‌به
دوو پێیه‌کی نه‌خۆش نه‌بێت
کێ زه‌وقی ئه‌چێته سه‌ر ئه‌وه‌ی
سێ تابلۆی زیندوو بدڕێنێت؟
2013.01.11
تێبینی:
ئۆلیمپوس کێوێکه له ئه‌فسانه‌ی یۆنان ژماره‌یه‌ک خودای خوداکان له‌وێ داده‌نیشن.
له ژوری سێ کچه کوژراوه‌که‌دا 12 قه‌وانی ده‌مانچه به‌جێ مابوون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست