من خزمێک و هه‌ڤاڵێکی قاسم ئاغام، ده‌مه‌وێت بۆ کوردستانپۆست چه‌ند راستییه‌ک ئاشکرا بکه‌م (به‌شی 1)
Saturday, 09/10/2010, 12:00
سه‌رنجی کوردستانپۆست: ئه‌م نووسینه چه‌ند زانیارییه‌کی گرنگی تێدایه، که نووسه‌ره‌که‌ی ددان به‌وه‌دا ده‌نێت به‌وه‌ی هه‌ڤاڵ و که‌سێکی نزیکی قاسم ئاغایه، داوای لێ‌کردین بۆی بڵاوبکه‌ینه‌وه، پاش خوێندنه‌وه ئێـمه‌ش به پێویستمانزانی به‌م چه‌ند دێڕه خۆشمان قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین، ئه‌ویش له روانگه‌ی بڕوابوونمان به‌وه‌ی، که گومانلێکراویش له دادگادا ده‌بێت رێگای پێده‌درێت، پشتگیریی له خۆی بکات، به به‌ڵگه‌وه، تاوان یان بێتاوانی خۆی بسه‌لمێنێت. هه‌ڵبه‌ته لێره‌دا کاری ئێمه نووسینه‌وه و راستکردنه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه‌یه، که زۆرجار ده‌سه‌ڵات و به‌رپرس و سه‌رانی حیزبه‌کان بۆ چه‌واشه‌کردن دیوی رووداوه‌کان به لایه‌کی تردا وه‌رده‌گێڕن و قسه‌یه‌کی تر ده‌که‌ن، بۆ نمونه ئه‌نفالچیی و جاشێک، که ئه‌و کاره‌ی نه‌کردووه، که‌چی ئه‌وی تێوه‌ده‌گلێنن و خۆیان به بێ‌تاوان لێده‌رباز ده‌که‌ن، چونکه ده‌زانن تاوانی ئه‌و تاونباره به‌ناوبانگه هێنده زۆره، بۆیه ئه‌وه‌ی خۆشیان به سه‌رو ریشی ئه‌و ده‌سڕن
.
خۆێنه‌ر با لێره‌دا وا تێنه‌گات، که ئه‌م نووسینه بۆ خاوێنکردنه‌وه‌ی ته‌وێڵی قاسم ئاغایه له تاوانه‌کان، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م نووسه‌ره خۆشی ددان به‌وه‌دا ده‌نێت و ده‌ڵێت: به‌ڵێ راسته قاسم ئاغا ئه‌نفالچیی و موسته‌شاریش بووه، ئیتر ئه‌مه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش رێگا بده‌ین که ته‌واویی نووسینه‌که به بێ سانسۆر بڵاوبکه‌ینه‌وه، چونکه لێره‌وه ده‌توانیین په‌رده له‌سه‌ر کاره‌سات و رووداوه ته‌ماوییه‌کان هه‌ڵبده‌ینه‌وه، خوێنه‌ریش له ئاست هه‌ندێک راستیی مێژوویی‌دا ئاگادار و وشیارتر ده‌بێته‌وه، لێره‌شدا ده‌ڵێین، که کوردستانپۆست، به‌رپرس نییه له ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه، ئه‌وانه‌ی ناویان هاتووه، ئه‌گه‌ر ناڕاستییه‌کی تێدا ده‌بینن و یان راستیی دیکه‌یان له لایه، با به به‌ڵگه‌وه بۆمان بنێرن. ئه‌م نووسینه‌ش ته‌نها قسه‌ی ئه‌و نووسه‌ره نییه، به‌ڵکو زمانحاڵی قاسم ئاغاشه. خۆتان قسه‌کانی قاسم ئاغا له ناو ئه‌و نووسینه‌دا بناسنه‌وه، واته پێده‌چێت ئه‌و که‌سه نزیکه‌ی قاسم ئاغای، زۆربه‌ی زانیارییه‌کانی له‌و وه‌رگرتبێت.
****************************
به‌شی یه‌که‌م
به‌ڕێزان من ئه‌مه‌وێت وه‌ک هه‌ڤاڵێکی دێرینی قاسم ئاغا رۆشنایی بخه‌مه‌سه‌ر چه‌ند ڕاستیه‌ک و من خۆم له ڕووی ویژدانه‌وه هه‌ست به‌ناهه‌قیه‌ک ئه‌که‌م، که به‌رامبه‌ر ئه‌م پیاوه ئه‌کرێت و لێره‌وه‌ش ئه‌ڵێم: گه‌ر ته‌نیا یه‌ک تۆمه‌ت له‌م تاوانانه‌ی دراوه‌ته پاڵی ئه‌وه لانی که‌م سزاکه‌ی له سێداره‌دانه. مرۆڤێکیش، که ته‌مه‌نی 30 ساڵه، به‌دڵنیاییه‌وه توشی هه‌ڵه ئه‌بێت و من نامه‌وێت قاسم ئاغا بکه‌مه فریشته به‌س ئه‌و کورته روونکردنه‌وانه ئه‌نووسم گه‌ر درۆ و چه‌واشه‌کاریی تێدا بوو، هه‌ریه‌ک له‌وانه‌ی ناویان هاتووه حه‌قی خۆیانه. بڵین درۆیه و ڕوونکردنه‌وه‌ی خۆیان بده‌ن.
من گه‌وره‌ترین تاوان ئه‌یبینم، که قاسم ئاغا کردوویه‌تی، بوون به مسته‌شاره. له بیریشمان نه‌چێت قاسم ئاغا تاقانه نییه و 500 مسته‌شاری تر هه‌ن، ئه‌وانی تریش فریشته نه‌بوونه، دیاره ئه‌مه‌ش به‌خت و نێچه‌وانی خۆیه‌تی و (من دڵنیام گه‌ر ئه‌و بزانێت و دڵنیابێت یاسا بۆ هه‌موو که‌س سه‌روه‌ر ئه‌بێت بێ جیاوازیی ئه‌م پیاوه ئاماده‌یه به‌ده‌ستی خۆی، خۆی بکوژێت) به‌س هه‌قیشه مرۆڤ به ڕه‌ش بڵیت ڕه‌ش و به سپیش بڵێت سپی، نه‌ک درۆ ریزکردن و چه‌واشه‌کاریی به‌س به‌داخه‌وه ئێمه‌ی کورد هه‌ر ئاواین به‌گالته نه‌وتراوه (گه‌ر گلۆرت که‌وته لێژی، که‌س چاکت بۆ نابێژی) بۆیه‌ش ئه‌م وه‌ڵامه‌م داوه‌ته‌وه هه‌م بنه‌ماله‌ی قوربانیان و هه‌میش خه‌ڵکی کوردستان بزانێت که ڕاسته قاسم ئاغا مسته‌شار بووه، ڕاسته به‌شداری ئه‌نفالی کردووه. ئه‌م دوو تۆمه‌ته به‌سه بۆ به‌تاوانبارکردنی قاسم ئاغا، به‌ڵام نابێت هه‌رچی مردووی قه‌برستانه بخرێته ئۆباڵی ئه‌م .
دواتر له‌م که‌مپینه‌ی له کۆیه کرا زیاتر 15 هه‌زار کارتی ده‌عوه‌ت دابه‌ش کرا، که‌چی ته‌نها 250 که‌سێک ئاماده بوون، که زۆربه‌یان رێکخستنه‌کانی یه‌کێتی بوون به‌شداریان کرد. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌سلمێنێت خه‌ڵک ئه‌وه‌نده‌ی له ده‌سه‌ڵات بێزاره، هێنده له قاسم ئاغا بێزار نیه، خه‌ڵکی کۆیه‌ش هۆشیارن و ته‌نها نابیستن، به‌ڵکوو ئه‌بینن و ڕاستییه‌کان ئه‌زانن، بۆیه ئه‌مه‌وێت له مینبه‌ری کوردستانپۆسته‌وه خه‌لکی کوردستان به‌گشتی ئه‌م روونکردنه‌وانه ببینن .
من دڵنیام که یه‌کێتی زیاد له پێوست له ژێره‌وه دژی هاتنه‌وه‌ی قاسم ئاغا بوون و که‌چی له ڕاگه‌یاندنه ڕه‌سمیه‌کانیان زۆر که‌ساسانه خۆیان له هاتنه‌وه‌ی ئه‌م پیاوه بێده‌نده‌گ کردووه و له ژێره‌وه‌ش سه‌ره‌تا هانی رێکخراوه جه‌ماوه‌رییه‌کانیان دا له کۆیه و (به‌ڵگه و شاهید حاڵ هه‌یه) که زانیان رێکخراوه‌کان نابنه کلکیان .
ئه‌م جاره هاتن له رێگای هیوا جمال خۆشناو (بۆ زانیارییتان جمال خۆشناو تا رۆژی کوژرانیشی ده‌مانچه‌ی ئیستخباراتی له‌قه‌د بوو).
وا هاو پێچ بۆ ڕاستی و ڕاستگۆیی سه‌یری مه‌لف و چالاکیه‌کانی جمال خۆشناو بکه‌ن، که بۆ به‌عس کردوویه‌تی. له کتێبی (تاوانه‌کانی مه‌رگ)، ئه‌م کتێبه‌ش که باسی جمال ئه‌کات ناوه‌ندی چاک خۆیان به چاپیان گه‌یاندووه و باسی کار و چالاکی ئه‌م جاسوسه ئه‌کات، که بۆ به‌عس کردوویه‌تی. هیوادارم گه‌ر که‌سێک ئه‌م کتێبه‌ی لایه بۆ کوردستانپۆستی بنێرێت تا بڵاوبکرێته‌وه.
لێره‌دا من ته‌نیا وه‌ڵامی هه‌ندێک تاوانبارکردن ئه‌ده‌مه‌وه، که زۆر زه‌قن و شه‌خسین و چونکه ئه‌گه‌ر سه‌یر بکه‌ین له‌م 26 تاوانه‌ی دراوه‌ته پاڵ قاسم ئاغا به داخه‌وه درۆی زه‌قی تێدا ئه‌بینرێت و لێره‌شه‌وه هه‌ق نییه بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان بێ وه‌ڵام بن، ئه‌وسا ڕاستی ئه‌م رونکردنه‌وه‌یه روون ئه‌بێته‌وه. له چه‌ند رۆژی داهاتوودا له سه‌ر تۆمه‌ته‌کانی تریش به به‌ڵێ و نه‌خێر به‌شی دووه‌م بۆ کوردستانپۆست ئه‌نێرم .
سه‌باره‌ت به شه‌هیدانی قوره‌به‌رازه من ئه‌و ڕاستیانه باس ئه‌که‌م، جا با خوێنه‌ران و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌کانیان خۆیان حوکم بده‌ن:
شه‌هید شه‌فیق که خۆی نزیکترین هاوڕێی قاسم ئاغا بووه و چه‌ند رۆژێک پێش شه‌هیدکردنی له ناو کۆیه له‌گه‌ڵ قاسم ئاغادا یه‌کترییان بینیوه و چه‌ندین جاریش له‌لایه‌ن قاسم ئاغاوه هاوکاری کراوه به‌پاره و فیشه‌ک و عیتاد، هه‌رچه‌نده نه‌وزادی برای شه‌هید شه‌فیق که ئه‌وسا مناڵ بوو. ئه‌م ڕاستییانه ئه‌زانێت، دایکیشیان چۆته ڕه‌حمه‌تی خوداوه.
ئه‌م مه‌فره‌زه‌ی شه‌هید شه‌فیقه که له ده‌شتی کۆیه بوون له ناویاندا علی فارس هه‌بوو، که جیهازێکی بچووکی ئیستخباراتی لابوو خۆی خه‌به‌ر له مه‌فره‌زه‌که دا و ئه‌و کات له کۆیه لیوا (جه‌بر بریک) ئامر لیوا بوو، علی فارس په‌یوه‌ندی به‌م ئامره‌وه ئه‌کات و ئه‌ڵێت: ئێمه له ده‌شتی کۆیه‌یین ئیتر ئامریش، قاسم ئاغا ئه‌نێرێت که ئه‌وسا مه‌فره‌زه بوو. قاسم ئاغا جه‌وله‌یه‌ک ئه‌کات و دێته‌وه گوندی شه‌وگێر له بن کۆییه. دیاره دیسان علی فارس په‌یوه‌ندی ئه‌کاته‌وه به لیوا جه‌بر، ئه‌ویش، که ئه‌زانێت شوێنه‌که‌یان له کۆیه‌یه پێنج کۆپتر ئه‌نێرێت بۆیان، ئیتر هه‌موو شه‌هیده‌کان بێجگه له دیله‌کان به‌گولله‌ی دۆشکه‌ی کۆپته‌ر شه‌هید بوون، ته‌نیا علی فارس و نه‌سرین، که خێزانی شه‌هید شه‌فیق بوو سه‌لامه‌ت ده‌رچوون، ئێستاش نه‌سرین خان له ژیاندا ماوه، گه‌ر درۆیه‌ک ئه‌بینێت، با نه‌سرین خان پێویسته له‌م روونکردنه‌وه بێته وه‌ڵام، بڵێ، که قاسم ئاغا تاوانباره!
نهێنییی نه‌کوژرانی علی فارس ئه‌وه‌بوو، که جه‌مدانییه‌که‌ی ڕابوه‌شێنێت و بۆیه‌ش کۆپته‌ره‌کان ته‌قه‌یان له‌و نه‌کرد. کاتێکیش قاسم ئاغا ئه‌گاته شوێنی شه‌ڕه‌که، شه‌ڕ ته‌واو بووه و به‌ده‌نگه ده‌نگ نه‌سرین خان له عه‌سکه‌ره‌کان ده‌ستێنێته‌وه و له‌م کاته‌ش ئه‌بینێت، سه‌ربازه‌کان، که‌سێکیان ده‌مامک کردووه تا نه‌ناسرێته‌وه. قاسم ئاغا ئه‌و کاته نازانێت، که ئه‌وه علی فارسه، دواتر نه‌سرین خان راستییه‌که ده‌درکێنێت و ئه‌ڵێت ئه‌مه علی فارس بوو. ئیتر قاسم ئاغا نه‌سرین خان ئه‌هێنێته‌وه بۆ کۆیه و ته‌سلیم به بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید شه‌فیقی ده‌کات.
دوای ماوه‌یه‌ک علی فارس هاته‌وه کۆیه و له ئه‌و وابێت که‌س نازانێت ئه‌م جاسوس بووه و ئه‌و بکوژ و هۆکاریی ئه‌و رووداوه بووه. دواتر له‌لایه‌ن دوو گه‌نجی قاره‌مانی کۆیه به ناوی شه‌هید (که‌یفی عبدولرحمان) و (فه‌یزه‌ی قه‌ساب)، که ئیستا وا بزانم له ژیاندا ماوه و له ڕانیه ئه‌ژی، به‌ڵێ ئه‌وان ده‌یکوژن، چونکه علی فارس ئیکرامییه‌ی جاسوسی وه‌رگرتبوو، به‌و پاره‌یه سه‌یاره‌ی کڕیبوو، ئه‌م دوو که‌سه هه‌ر به‌فێل ده‌یبه‌ن و به‌ده‌مانچه‌که‌ی خۆی ده‌یکوژن، دوای ئه‌وه هه‌ڵاتن و بوون به پێشمه‌رگه.
له ناو قوربانیان قوره‌به‌رازه ناوی شه‌هید ئاودێر عبدوڵله هاتووه. که مامی کورده‌خان قایمقامی پێشووی کۆیه بوو.
شه‌هید ئاودێر له هه‌مان رۆژ و بێچه‌ک، کۆپته‌ر له ده‌شتی کۆیه به‌برینداری ئه‌یگرێت و له (دار زیافه) به‌دیلی شه‌هید کرا.
جا لێره با خوێنه‌ران حوکمی له‌سه‌ر بده‌ن، بزانن تاوانی قاسم ئاغا تا چ ئاستێکه؟
گه‌ر که‌سێک له‌م شه‌هیدانه به گولله‌ی کلاشینکۆف یاخود به چه‌کی بچوک شه‌هید کراوه، منیش ئه‌ڵیم قاسم ئاغا تاوانباری یه‌که‌مه. خۆ گۆڕی شه‌هیده‌کان له کۆیه‌یه و یه‌کێتیش خۆی له‌م شاره حاکمی یه‌که‌مه و با پشکنین بۆ ته‌رمه‌کان بکرێت، گه‌ر باسیش بکرێت، کێ ئاشکرای کردن ئه‌وا علی فارس بوو، که کوژرا. ئینجا نازانم بۆچی قاسم ئاغا کراوته نیشانه.
سه‌باره‌ت به ده‌ستدرێژی کردنی سیکسی بۆ سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته مه‌سیحییه‌ی کۆیه؟ ڕاسته سێ جاشی قاسم ئاغا ئه‌م تاوانه‌یان کرد، ناوه‌کانیشیان ئه‌مانه بوو: عه‌لۆ عه‌ولا ، جه‌مال سالح و حه‌سه‌ن حه‌مه‌ده‌مین بوون، قاسم ئاغا یه‌کسه‌ر ته‌سلیمی کردن و هه‌ر سێکیان درانه دادگا و له سێداره‌دران، خه‌ڵکی کۆیه شاهیدی ئه‌م ڕاستیه‌ن، باشه تاوانی قاسم ئاغا چی بووه؟
تا ڕاده‌یه‌ک بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م سێ تاونباره له قاسم ئاغا تۆران، چونکه قاسم ئاغا، که زانی ئه‌م تاوانه قیزه‌وه‌نه کراوه ته‌سلیمی کردن و به تۆزقاڵیکیش به‌رگری لێنه‌کردن . سه‌ددام حسێن خودی خۆی ئه‌م ژنه داماوه‌ی بینی و هه‌ر سێ تاونباره‌که‌ی به‌به‌رچاوی ژنه‌که‌وه له سێداره‌دا.
سه‌باره‌ت به شه‌هید کردنی کاکه ئه‌سوه‌د له کۆیه به رووداوی سه‌یاره چ په‌یوه‌ندی به قاسم ئاغاوه هه‌یه؟ کاکه ئه‌سوه‌د خاوه‌نی چه‌ندین کوڕه، وه‌ک (شه‌هید جه‌عفر)، که له‌داستانی ده‌شتێو شه‌هید بوو، هه‌روه‌ها کوڕێکی تری به‌ناوی کاک نه‌هرۆ، که ئێستا به‌رپرسی فه‌رمانده‌یی کۆییه‌ی یه‌کێتیه. خاوه‌ن هێز و ده‌سه‌ڵاته. دوو کوڕی تری به ناوی کاک تالیب و کاک فوئاد، هه‌موو له ژیاندا ماون و ئه‌وان ئه‌زانن، که قاسم ئاغا نه له دوور نه له‌نزیک پیوه‌ندی به‌شه‌هیدکردنی باوکیانه‌وه نییه. بکوژی کاکه ئه‌سوه‌د له هه‌ولێر ئه‌ژیت و ناوی (کانبیه و وه‌ک باس ئه‌کرێت خه‌ڵکی ده‌شتی کۆیه‌یه) بنه‌ماڵه‌ی کاکه ئه‌سوه‌د حه‌قی خوێنی باوکیان دا به خودا، که هه‌قیان بستێنێت و ئه‌وه له خوا به‌زیاد بێت کوڕه‌کانی هه‌موو ماون، گه‌ر ئه‌م روونکردنه‌وه‌یان لا درۆیه، بێنه وه‌ڵام و با خوێنه‌ران خۆشیان دادوه‌ر بن.
سه‌باره‌ت به شه‌هیدکردنی ئه‌حمه‌د خانی بۆڵی، که هاوڕێی پێشمه‌رگایه‌تی قاسم ئاغا بووه. بۆ زانیین یه‌کێک بووه له خۆشه‌ویسترین هاوڕێ پێشمه‌رگاییه‌تی قاسم ئاغا. شه‌هید ئه‌حمه‌د خان له‌لایه‌ن جه‌رگۆوه شه‌هید کرا. نازانم قاسم ئاغا چ کاری به‌وه بووه بۆ ئه‌و تاوان بار بکرێت؟
به چ یاسایه‌ک حه‌سن خانی بۆڵی که برای ئه‌حمه‌د خانه له حاجی ئۆمه‌ران ئێستا ئه‌ژیت، کاک ره‌مه‌زانی براشی ئێستا دانیشتووی هه‌وڵێره. قاسم ئاغا چ له دوور چ له نزیک ده‌ستی له‌شه‌هید کردنی ئه‌حمه‌د خان نییه و گه‌ر ده‌ستی هه‌یه وا براکانی له‌ژیاندا ماون، با بێنه ده‌نگ.
سه‌باره‌ت به شه‌هید قه‌ندیل عبدول ڕه‌شید، له ساڵی 1987 له‌گوندی تۆبزاوای کۆیه. ئه‌وه هه‌موو کۆیه‌ش ئه‌زانێت،که تاوانبار (محمدی علی چوکلات) بوو. به‌شه‌هید کردنی قه‌ندیل مه‌فره‌زه‌ی وه‌رگرت له حکومه‌ت و بکوژیش ئێستاش ماوه و له هه‌وڵیر ئه‌ژیت و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید قه‌ندیلیش ئه‌زانن که قاسم ئاغا هیچ ده‌ستی له‌م کاره‌دا نه‌بووه. له خودا به‌زیاد بێت هه‌مووشیان ماون له ژیان.
بۆ زانیاری شه‌هید قه‌ندیل ئه‌وسا پێشمه‌رگه‌ی (ئیتجاهی شۆڕشگێر بوو. دواتر ناوی بووه حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان وا بزانم یه‌که‌م شه‌هیدی ئه‌م حیزبه‌یه) داوا له هه‌ردوو باڵی زه‌حمه‌تکێشان ئه‌که‌م که له‌دروستیی ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه بکۆڵنه‌وه، گه‌ر گوومان له ڕاستی ئه‌م روونکردنه‌وه ئه‌که‌ن سه‌باره‌ت به شه‌هید قه‌ندیل حه‌قه بێنه وه‌ڵام .
سه‌باره‌ت به‌شه‌هیدکردنی دوو پێشمه‌رگه‌ی حشع له‌بناری کۆسره‌ت .به‌ڵێ قاسم ئاغا و جه‌یش به‌یه‌که‌وه هێرشیان کرد و جاشه‌کانی قاسم ئاغا ئه‌م سێ که‌سه‌یان گرت یه‌که‌م شه‌هید شه‌پۆڵ و دوه‌م شه‌هید رێباز و سییه‌م هه‌رێم، که ئێستا له ژیان ماوه خه‌ڵکی سوله‌یمانیه و ئامۆزای هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ په‌یمان عومه‌ره. نه‌وه‌ک پێنج که‌س و دواتر هه‌رێم وه‌ک به‌رزه‌کی بانان ئازاد کرا و دوو برینداره‌که‌ش وه‌ک له کاسێته‌که ئه‌بینرێت سوپا به کۆپته‌ر ئه‌یانبات و قاسم ئاغا به‌شداری ڕاسته‌وخۆی کردووه بێ حاشا .به‌ڵام بۆ ناپرسن کێ هۆکار بوو؟ کێ جاسوس بوو؟
جاسوس هه‌رێم بوو بۆ زانیاریی ژیاتر سه‌یری لینکی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان بکه‌ن، که بیره‌وه‌ری پێشمه‌رگه‌ی دێرین ئاسۆ کاکه خان بکه‌ن که باس له جاسووسی هاوڕێکه‌ی ئه‌کات و هه‌ریم زانیاری هه‌بووه، که هێرش ئه‌کرێت و خدری ئه‌حمه‌د گۆمانی هه‌م به قسه هه‌م نامه‌شی داوه‌ته هه‌رێم، که‌چی هه‌رێم بێده‌نگی لێکردووه. هاوڕێکانی ئاگادار نه‌کردووه.
وه‌ک به‌ڵگه ته‌ماشای گۆڤاری چیا بکه ژماره 33 لاپه‌ره53 بۆ خوێندنه‌وه‌ی کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/pdf_kp/govari_chiya33.pdfقاسم ئاغا پێش هێرش کردن به دوو رۆژ مام مسته‌فای تۆبزاوای ئاگادار کردۆته‌وه و که شیوعی بووه و هه‌مدیسان ئامر سرییه‌ی قاسم ئاغا بووه، مام مسته‌فاش به (خدری ئه‌حمه‌د گۆمان)ی ووتوه، که ئێستاش کاک خدر له ژیان ماوه. له چوارقورنه ئه‌ژیت، که‌چی هه‌رێم هاورێیانی ئاگادار نه‌کردۆته‌وه..که هێرش ئه‌کرێت ئیستاش هه‌ردووکیان کاک خدر ئه‌حمه‌د و هه‌رێم له کوردستان نیشته‌جێن .
قاسم ئاغاش که خاوه‌نی نزیک به 5000 جاش بووه، کاری ئه‌و بووه، که هێرش بکات .. که حکومه‌تی ئه‌مری کردبا هێرش بکرێت پیاو هه‌بووه بڵی نا ؟!
به‌س وه‌ک له‌م بیره‌وه‌ریانه‌ی ئه‌م لینکه‌ی سه‌ره‌وه‌دایه. گه‌ر پێشمه‌رگه‌کانی حشع ئه‌م شوێنه‌یان چۆل کردبا به ڕاسپارده‌ی ناڕاسته‌وخۆی قاسم ئاغا ئه‌وا که‌س شه‌هید نه‌ئه‌بوو! باشه هه‌رێم بۆ هاورێکانی ئاگادار نه‌کرده‌وه؟ بۆ راسپاره‌که‌ی خدری ئه‌حمه‌د گۆمانی پێ نه‌ووتن .
بۆچیی و هه‌رێم چۆن ئازاد کرا؟ بۆچی شه‌پۆل و رێباز شه‌هید کران؟ ئه‌مانه پرسیارن مرۆڤ ئه‌بێت هه‌ڵوێسته‌یان له سه‌ر بکات، گه‌ر قاسم ئاغا له‌کوردستان نییه. خۆ هه‌رێم له کوردستانه و له سولیمانی ئه‌ژیت!
سه‌باره‌ت به مامۆستا حه‌مید کافرۆشی و حه‌مه علی له‌ساڵی 1986 که له گوندی بان مورتکان شه‌هید کران و ئه‌وه بکره شه‌لی ئامر مه‌فره‌زه بوو، نه‌ک قاسم ئاغا!
خه‌ڵکی کۆیه و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌کان خۆشیان ئه‌م ڕاستیه ئه‌زانن و تا دوای راپه‌رینیش به‌کره شه‌ل له کۆیه بوو که‌س له گولی کاڵتر پێ نه‌ووت.
له به‌شی داهاتوو روونکردنه‌وه ئه‌ده‌م له سه‌ر قوربانیه‌کانی تر، که ناویان له به‌یاننامه‌ی که‌مپینه‌که‌ی کۆیه هاتووه له کوردۆسایت هه‌وڵ ئه‌ده‌م ئه‌وه‌ی ڕاستیه بیڵێم و باس له‌م 20 شه‌هیده ئه‌که‌م که رێکخستنی نهێنی یه‌کێتی و حسک بون و چۆن و به‌چ شێوازیک له‌لایه‌ن جمال خۆشناوه‌وه ناوه‌کانیان ئاشکرا کران و له‌سێداره دران.
برایانم له کوردستانپۆستسڵاو ....ئه‌مه‌وێت ئه‌م ڕاستیه بزانن و که‌م تا زۆر سۆزێکم بۆ قاسم ئاغا هه‌یه. بۆیه‌ش ناتوانم ئه‌وا سه‌یر بکه‌م. من هه‌ست ئه‌که‌م، که پارتی خۆی گێل کردووه و یه‌کێتیش له ژێره‌وه خه‌ڵک هان ده‌دات.هیوادارم بتوانم بێلایه‌نانه ره‌فتار بکه‌م، چونکه ئه‌م شه‌ڕه، شه‌ڕی پارتی و یه‌کێتیه و من وای ئه‌بینم، به‌ڵام من هیچ جیاوازییه‌ک له نێوان مه‌سعود و جه‌لال و قاسم ئاغادا نابینم. من ئه‌زانم که قاسم ئاغا تاونباره، گه‌ر هه‌موو شته‌کان بڵین درۆیه ئه‌وا خۆ مسته‌شار بووه، دواتر گه‌ر که‌سێک له دادگای بالای تاوانه‌کانی ئه‌نفال له عێراق داواکراو بێت ئیتر مانای ئه‌وه نییه هه‌رچی تاوانه به‌سه‌ر ئه‌ودا ببهێنرێت؟ پێوستی به ئه‌وه نییه تاوانی درۆزنانه‌ی بۆ بهۆنرێته‌وه.به‌هیوام وه‌ک به‌شی یه‌که‌م بۆم بڵاوبکه‌نه‌وه. ئه‌زانم بۆشم زۆر گران بوو، که ئه‌وه‌م نووسی، به‌ڵام له درۆکردن باشتره.
**************************
کوردستانپۆست: وه‌ک له فلیمه‌که‌دا، ئه‌بینرێت، که قاسم ئاغا بانگی سه‌ید جمال ئه‌کات و وێنه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌گرێت، ئه‌وه‌ی، که جله مغاورییه‌که‌ی له‌به‌ردایه و قاسم ئاغا به‌گاڵته‌وه قژی ده‌گرێت، ناوی سه‌ید جماله، ئێستا به‌رپرسی ناوچه‌ی ته‌ق ته‌قی پارتییه و خۆشی به‌رپرسی هێرشه‌که بووه. بۆ جارێکی دیکه‌ش بفه‌رموون فلیمه ڤیدیۆکه‌ی قاسم ئاغا ببینن:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست