کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سامان بارزانی به‌رتیل به‌ وه‌زیرێک ده‌دات

Sunday, 15/07/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 3 هه‌ولێر
له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌هۆبه‌ی ته‌نده‌راتی پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمه‌وه‌، ئه‌وه‌ ئاشكرابووه‌، كه‌ یاسین شێخ ئه‌بوبه‌کر ماوه‌تی وه‌زیری كاره‌با زیاتر له‌پرۆژه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی نزیكه‌ی 60 پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی به‌بێ ته‌نده‌ر داوه‌ته‌ سامان بارزانی خاوه‌نی گروپی كۆمپانیاكانی زاگرۆس تایبه‌ت به‌بواری كاره‌با، كه‌ به‌بری زیاتر له‌ملێۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه‌ یاسین ئه‌بوبه‌کر ماوه‌تی وه‌زیری كاره‌با ئه‌مه‌ چه‌نده‌هه‌مین جاره‌ له‌ماوه‌ی پۆستی وه‌زیرایه‌تیدا" به‌به‌رتیل و دیاری و سه‌فقاتی سه‌دان ده‌فته‌ر دۆلار پرۆژه‌كان ده‌داته‌ بنه‌ماله‌ی بارزانی به‌تایبه‌تی سامان بارزانی و نیهاد بارزانی.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ میرزا شۆڤیری سیداد بارزانی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ سامان بارزانی له‌ماوه‌ی 3 ساڵدا دوو ڤێلاو بینایه‌كی 6 نهۆمی له‌ لوبنان و دوبه‌ی بۆ یاسین ماوه‌تی وه‌زیری كاره‌با وه‌ك به‌رتیل كریوه‌ دووجاریش به‌یه‌كه‌وه‌ بۆ دوبه‌ی گه‌شتیان كردووه‌.
شایانی باسه‌ له‌كابینه‌ی پێنجه‌میش سامان بارزانی گه‌وره‌ترین دیاری بۆ هۆشیار سیوه‌یلی وه‌زیری پیشووی كاره‌با كربوو ئه‌ویش گه‌وره‌ترین و به‌نرخترین ئه‌ڵماس به‌بری 3 ملیۆن دۆلار له‌گه‌ل كرینی ڤێلایه‌ك له‌دوبه‌ی بۆ هۆشیار سیوه‌لی ئه‌مرۆ بۆته‌خاوه‌نی زیاتر له‌ 50 ملێۆن دۆلار ته‌نها له‌به‌رتیلی پرۆژه‌كانی كاره‌با هه‌ریمی كوردستان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە