کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دكتۆر بەرهەم با بڕوات و واز له‌ دنیای سیاسه‌ت بهێنێت

Sunday, 24/07/2011, 12:00


میكاڤیللیەكان هەمیشە بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانیان هەموو ڕێگەیەكی یاسایى و نا یاسایى دەگرنە بەر، ئەوڕوپییەكانیش پێیان وایە دەبێ مرۆڤ هەموو هەلەكان بقۆزێتەوەو هیچی لەدەست خۆى نەدات، بەڵام كورد پێى وایە ئەوەى بە ئاسان دەست بكەوێت بە ئاسانیش لەدەستى دەدات، پێم وایە هەموو ئەو مەسەلانە سەرۆكى حكوومەتى ئێستاكەى خۆمان دكتۆر بەرهەم دەگرێتەوە، چونكە دكتۆر بەرهەم سالح كە تەنها ساتێكیش لە ژیانى خۆیدا خەباتى بۆ كوردو كوردستان نەكردوە، دڵنیام نەوەك تەنها پێشمەرگایەتى پێنەكراوە بەڵكوو پێنج دەقیقەش ناتوانێ بەناو دڕك و گیاوگۆڵى شاخەكانى كوردستانەوە پیاسەیەكیش بكات، كەچى هەموو ڕێگەكانى گرتەبەر بۆ ئەوەى بگاتە دەسەڵات، ئەگەر بە بڕوانەكەوە هەڵیبسەنگێنین ئەوا لە كوردستاندا سەدان كەسى لەو پسپۆرتروو بڕوانەمە بەرزترمان دەست دەكەوێت، ئەگەر حیسابیش بۆ ئەزموون و خەبات بكەین بێگومانم لەوەى بە هەمان بڕوانامە بە ئەزموونترو خەباتگێڕتریشمان هەیە، هەموومان دەزانین جەنابى سەرۆكوەزیرانمان بە واستە ئەو پۆستەى وەرگرتوە و دەشیەوێت گەندەڵى بنبڕ بكات! جەنابى سەرۆك وەزیران لە بیرى چۆتەوە یاخود ڕەنگە شارەزایى لە كولتورو داب و نەریتى كوردەوارى نییە، ئەگینا دەبێ بزانێت هەموو كەس لەسەر ئەم زەمینە نانى ماندوبوونى خۆى دەخوات و ئەوەى نان بە ئاسانی پەیدا بكات بە ئاسانیش ڕەشەبا كە هەڵى كرد لەگەڵ خۆیدا دەیبات، جا كێشەكە لەوە دایە كە ڕەشە با هەڵدەكات دارى بە بەر و بێبەر لە ڕەگەوە هەڵدەتەكێنى، مەترسییەكە لێرەدایە، ڕەشەبا بۆ گەندەڵان هەڵدەكات، كەچى بەرهەمى خەباتى نەتەوەیەك دەخاتە مەترسى هەڵتەكاندن كە دەیان ساڵە ئەم خەباتە بێوچانەى گەلى كورد بە خوێنى سەدان هەزار شەهید هاتۆتە دەست، من لە ڕەشاباكەى دوێنێ نەدەترسام بەڵام دەزانم تا هۆكارى هەڵكردنى ڕەشەبا مابێت وڵاتەكەم و دەسكەوتى خوێنى دەیان هەزار شەهید و سەدو هەشتا هەزار ئەنفال و سەدان و بگرە هەزاران خەباتگێڕى ئەم نەتەوەیە دەكەوێتە مەترسى، هەقوایە سەرۆك وەزیرانمان ئه‌گه‌ر راستگۆیه‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا با ئه‌م هه‌نگاوه‌ بنێت واز له‌ هه‌موو شتێک بهێنێت، بڕوات واز له‌ سیاسه‌ت و دونیای کورده‌واری بهێنێت، بەم هەنگاوە جەنابى كاك دكتۆر بەرهەم نەوەك تەنها خزمەتێك بە نەتەوەكەى دەگەیەنێت، بەڵكوو سه‌ره‌تا ده‌بێت بۆ مێژوویەك که‌ گه‌نده‌ڵه‌کان، ئه‌وانه‌ی سه‌رکه‌وتوو ه‌نبوون له‌ کاره‌کانیان، ئه‌وانه‌ی نه‌یان توانیوه‌ خزمه‌ت به‌ گه‌ل و به‌ نه‌ته‌وه‌که‌یان بکه‌ن،، ئه‌م د. به‌رهه‌مه‌ ده‌توانێت به‌مه‌ خزمه‌ت به‌ خۆی و به‌و خه‌ڵکه‌ بکات، که‌ تا ئیستا نه‌یتوانیوه‌ هیچیان بۆ بکات.
*************************
کوردستانپۆست:
ئه‌م نووسینه‌ پێیدا چوینه‌وه‌ و ناونیشانه‌که‌یمان گۆڕی، چونکه‌ ئه‌و جۆره‌ بیرکردنه‌وه‌یه‌، هه‌ڵه‌یه‌ له‌ به‌رپرسێک داوا بکرێت، فڵانه‌ شت بکات، تا ببێته‌ خاوه‌نی هه‌ڵوێست، یان پێی جوان ده‌بێت. ئه‌مڕۆ هیچ به‌رپرسێک له‌ ته‌مه‌نی ژیانی سیاسیی خۆیدا، به‌تایبه‌تی پاش بیست ساڵ، هیچ کارێکی باش و جوانیان نه‌کردووه‌، چۆن تۆ ئه‌و بڕیاره‌ ده‌ده‌یت که‌  واز بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی مێژوویه‌کی جوان بۆ خۆی تۆمار بکات؟  بۆیه‌ تۆ نابێت ته‌نها داوای ئه‌وه‌ی لێ بکه‌ین  کارێک بکات و خۆی پێ جوان بکات، چاوپۆشی له‌و هه‌موو رابردووه‌ ناشرینه‌ی بکه‌یت،که‌ داواش کرد ده‌بێت واز هێنانێک بێت، دوورکه‌وتنه‌وه‌ بێت دوای ئه‌وه‌ بیده‌یته‌ به‌ر دادگای گه‌ل تا ئه‌و دادگایه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌سه‌ر رابردووی بکات، نه‌ک قه‌ڵه‌می نووسه‌رێک که‌ لێیان خۆش بێت،، هیچ کام له‌م به‌رپرس و لێپرسراوانه‌ی کورد، شایانی لێبوردن نیین چونکه‌ سه‌ره‌وه‌رییان بۆ مێژووی خۆیان تۆمار نه‌کردووه‌،  له‌ نووسینی ئه‌و به‌ڕێزه‌دا هاتبوو، که‌ پێی وابوو، ئه‌گه‌ر واز بهێنێت، ئیتر پێی جوان ده‌بێت و سه‌ره‌وه‌ریی بۆ خۆی تۆمارد ده‌کات، بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌ باخێکدا گوڵێکی نه‌ڕواندبێت، ئاوی باخێکی نه‌دابێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ گوڵی هه‌ڵوه‌راندبێت و ناشرینی کردبێت، چۆن ده‌بێت بڵێیت له‌ باخه‌که‌ دوور بکه‌وه‌ره‌وه‌  بۆ ئه‌وه‌ی جوان بیت و به‌ باشی ناوت بێت؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە