ئامەد و سۆسیال فۆروم –بەشی دووەم
Sunday, 25/10/2009, 12:00
دووه‌مین ڕۆژی پانێله‌کان ده‌رباز بوو ، ژماره‌ی به‌شداربووان هه‌ر له زیادبووندا بوو ، سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ریش ڕووخسارێکی دیکه‌ی به شاری ئامه‌د به‌خشیبوو ، له لایه‌ک فه‌له‌ستینیه‌کان خۆپیشاندانیان ساز ده‌کرد و له لایه‌کیش زه‌حمه‌تکێشانی مه‌کسیک به سروودی "گه‌ریلا ، گه‌ریلا" ئاهه‌نگیان ساز ده‌کرد ، له یه‌ک کاتدا له چه‌ندین هۆڵیش پانێل به‌ڕێوه ده‌برا ، کاتیش زۆر به خێرایی ده‌رباز ده‌بوو ، که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنی و ڕاگه‌یاندنه‌کانیش هه‌میشه له سازدانی دیمانه و ڕیپۆرتاژ ئاماده‌کردندا بوون . ئه‌م ڕه‌وشه تاوه‌کو دره‌نگانی شه‌و درێژه‌ی کێشا .
کاتێک گه‌ڕاینه‌وه بۆ شوێنی پشوودان له ئوتێل ، له ڕووخساری به‌ڕێزه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقدا زۆر به ڕوونی هه‌ستی پێده‌کرا که نیگه‌رانن به ڕه‌وشێکی له‌و جۆره ، هه‌ر بۆیه ده‌ستبه‌جێ داوایانکرد که مێزگردێک ساز بکرێت له هوتێله‌که ، له هوتێله‌که‌دا جگه له به‌ڕێزه‌کانی پ‌د‌ک-عێراق و من ، دوو به‌ڕێزی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و باکوورییهک و به‌ڕێزێکیش له ڕاگه‌یاندنه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئاماده‌بوون و هه‌مووشمان به‌شداریمان له مێزگرده‌که‌دا کرد.
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه باس هاته سه‌ر به‌نداوی بێخمه و تاڵان‌کردنی له‌لایه‌ن پارتی و یه‌کێتییه‌وه ، به‌ڵام به‌ڕێزه‌کانی پارتی ئه‌م دیارده‌یه‌یان زۆر به کارێکی باش و نیشتمانپه‌روه‌رانه له قه‌ڵه‌م ده‌دا و ده‌یانگووت ناوچه‌کانی بارزان و به‌شێک له بادینان بن ئاو ده‌که‌وتن و ته‌نانه‌ت شاری ئامێدیش وه‌کو دوورگه‌یه‌کی لێده‌هات .
خۆ کاتێک کاک ئازاد زاڵ که نووسه‌رێکی به‌ناوبانگی باکووری کوردستان بوو گوتی :- ئایا ده‌بێت تاڵان‌کردنی به‌نداوی بێخمه چ نیشتمانپهروهرییهک بێت ، له کاتێکدا ده‌بینین ده‌یان ساڵه خه‌ڵکی باشووری کوردستان هه‌م ئاوی خواردنه‌وه‌یان نییه و هه‌م له ڕووناکیش بێبه‌ش کراون ؟!
یه‌کسه‌ر به‌ڕێزه‌کانی پارتی بۆ ئه‌وه‌ی کاک ئازاد زاڵ له زۆر وورده‌کاری دیکه ئاگادار نه‌بێت گوتیان :- هه‌ڤاڵ تۆ ئیمڕۆ گه‌لێک ماندو بوویت ، له‌به‌رئه‌وه بڕۆ بخه‌وه با پشوویه‌ک بده‌یت تاوه‌کو سبه‌ینێ .
کاتێک هه‌ردوو به‌ڕێزه‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان گوتیان :- ئێمه گریانمان ده‌هات بۆ ئه‌و به‌نداوه که هێنده بێڕه‌حمانه تاڵانکرا و هه‌رزانفرۆش کرا به ئێران .
هه‌موو وه‌ڵامه‌که‌ی به‌ڕێزه‌کانی پ‌د‌ک ئه‌وه بوو که ده‌یانگوت :- هه‌ر شتێک ئه‌گه‌ر داگیرکه‌ر دروستی بکات ئه‌وه باش نییه ، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌نداوی بێخمه‌ش داگیرکه‌ر دروستی کردووه که‌واته باش نه‌بووه .
پاشان خۆیان له‌م باسه لادا و هاتنه سه‌ر ڕۆڵی شۆڕشگێرانه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی و هوشیار زێباری .
نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته چه‌ند پرسیار ده‌کات و ده‌ڵێت :-
نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته :- چ ڕۆڵێکی شۆڕشگێرانه‌ی تاڵه‌بانی و هوشیار زێباری باس ده‌که‌ن ؟
وه‌ڵام :- ئه‌وانه سه‌ری کوردیان بڵند کردووه له به‌غداد .
نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته :- من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر به گوته‌ش بێت بارزانی ڕازی نه‌بووه ، ده‌نا له مێژ بوو له‌سه‌ر ده‌ستی تاڵه‌بانی و هوشیار زێباریدا شاره‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆکیش ڕاده‌ستی داگیرکه‌ری عێراقی کرابوونه‌وه .
ئه‌و به‌ڕێزه‌ی که له ڕاگه‌یاندنه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کاری ده‌کرد هاته قسه و گوتی :- ئایا کاک جه‌لال تۆ له‌و باوه‌ڕه‌دایت که هوشیار زێباری خیانه‌ت له خوشکه‌زاکه‌ی خۆی بکات که کاک مه‌سعوده ؟ هوشیار زێباری هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌به‌ر خاتری کاک مه‌سعود ده‌یان پیلانگێڕی ده‌ره‌کی له‌سه‌ر کورد پوچه‌ڵ کردۆته‌وه .
نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته :- سابیر و لوقمان و عوبه‌یدوڵڵا هه‌رسێکیان کوڕی خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فا بوون و برای مه‌سعود بارزانیش بوون ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێستا زیندوش ببنه‌وه ئه‌وا جارێکی دیکه‌ش خۆیان فیدای به‌عس و عروبه ده‌که‌ن .
پاش ئه‌م گوته‌یه بێده‌نگییه‌ک مێزگرده‌که داده‌گرێت ، پاشان به‌ڕێزه‌کانی پارتی زوخاوی دڵی خۆیان به عه‌شیره‌ته‌کانی سندی و لۆلانی و زێباری و هه‌رکی و برادۆستی و سورچی و شیروانی ده‌ڕێژن و ته‌نها که‌سێکیان لێ ده‌رباز ناکه‌ن و هه‌موویان وه‌کو خیانه‌تکار پێناسه ده‌که‌ن .
پاش کۆتایی هاتنی مێزگرده‌که یه‌کێک له به‌ڕێزه‌کانی پارتی هاته لای نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته و گوتی :- هه‌ڤاڵ جه‌لال ، بڕیارمان وه‌رگرتووه که سبه‌ینێ به‌شداری نه‌که‌ین له پانێله‌کاندا و به‌ناوی سه‌یرانه‌وه ده‌چین بۆ هه‌سکێف"حه‌سکێف" {هه‌سکێف شوێنێکی مێژووییه له باکوری کوردستان ، که ده‌وڵه‌تی تورک ده‌خوازێت ئه‌م شاره له‌نێو ببات به‌هۆی دروستکردنی به‌نداوه‌وه} . له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ر له هاتنمان بۆ ئامه‌د پێمانڕاگهیهندرا که ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕیارێک وه‌رگیرا ئه‌وا ده‌بێت هه‌موومان قبووڵی بکه‌ین ، ده‌نا تووشی لێپرسینه‌وه ده‌بین ، من خۆم زووتر لایه‌نگری حیزبی شیوعی بووم به‌ڵام ئێستا لایه‌نگری پارتیم .
نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته :- تۆ خۆت ئازادیت له هه‌ر بیروباوهڕییهک ، به‌ڵام باوه‌ڕ ناکه‌م کێشه‌ی کورد به هێزێکی خێڵه‌کایه‌تی چاره‌سه‌ر بکرێت !
ئه‌و به‌ڕێزه دێته وه‌ڵام و ده‌ڵێت :- کاک جه‌لال گیان ، من به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانم له‌لای پارتی زۆر باش پارێزراوه ، ئیتر چیم داوه له حیزبی شیوعی هه‌تا ژه‌مێک تێر ده‌بووم سێ ژه‌م برسی بووم ، ئێستا به خۆم و هاوسه‌ره‌که‌م نزیکه‌ی پێنج هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرین نیعمه الله(واته خودا نه‌یبڕێت نووسه‌ر) ، باوه‌ڕ بکه که‌لاوه کۆنێکمان هه‌بوو له دهۆک هیچ که‌سێک 5ده‌فته‌ر دۆلاری نه‌ده‌داینێ ، ئێستا ئه‌و که‌لاوه‌یه به‌ر جاده که‌وتووه و کاک مه‌سعود 5بلۆک دۆلاری داوینه‌تێ ، ئیتر بۆچی له‌گه‌ڵ پارتی نه‌بم ؟ خۆ ناچم جه‌بهه‌ی بۆ بگرم ! هه‌تا پارتی پاره‌م بداتێ منیش ڕووی تێده‌که‌م ، خۆ هه‌ر کاتێک پاره‌شی نه‌دامێ ئه‌وا پشتی تێده‌که‌م(به پێکه‌نینه‌وه) .
درێژه‌ی هه‌یه ....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست