کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێ به‌رپرسیاره‌ له‌ به‌جیهێشتنی ووڵات و ژیانی خه‌ڵک ؟

Monday, 06/09/2010, 12:00




جاران خه‌ڵک له‌به‌رسه‌ربازی و جه‌یشیناشه‌عبی و دڕنده‌یی و بێ به‌زه‌یی و سه‌ردانه‌نواندن بۆ رژێمی له‌ ناوجووی به‌عس...هتد خاک و ووڵاتی خۆی به‌جێ ده‌هێشت به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌عس کردی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ته‌واوی کرد ، جونکه:-‌

1-نه‌بوونی ئازادیه‌کی ره‌ها که‌ تێنوێتی خه‌ڵک بشکێنێت ، له‌ کاتێکدا هه‌ر خۆشیان به‌ ڕێگای ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنیان باس له‌ بوونی ئازادی و مافه‌کانی ئازادی ده‌که‌ن.

2-قورخ کردنی هه‌موو مافێکی خه‌ڵک له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی خۆیان.

3-ناعه‌داله‌تی له‌ نێو ده‌زگاکانی حکومی و ته‌نانه‌ت حزبیش.

4-بڵاوکردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی (ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی هه‌رکه‌س بۆخۆی).

5-بڵاوکردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌به‌ر جاوی خه‌ڵک و دزی کردنێکی زۆر و به‌رجاو ، ئه‌وه‌ی قسه‌ش بکات سزا ده‌درێت واتا (دز ساحیب ماڵ ده‌گرێت نه‌ک ساحێب ماڵ دز بگرێت)له‌ هه‌مووی سه‌یر تر گه‌ر که‌سێکی بێ ده‌سه‌ڵاتیش جوکلێتێک بدزێت ئه‌وا ده‌گیرێت و حکوم ده‌درێت له‌ کاتێکیش ، هه‌یه‌ به‌ ده‌قیقه‌یه‌ک به‌ ملیۆن پاره‌ی خه‌لک ده‌دزێت وپاداشتیش ده‌کرێت.

6-لابردنی تۆوی خۆشه‌ویستی و به‌زه‌یی و یه‌کبون و ته‌بایی به‌ دانانی سیقه‌ به‌یه‌کتر نه‌کردن و ئاژاوه‌و دوبه‌ره‌کی له‌ نێو کۆمه‌ڵگای خه‌ڵک.

7-دانی چه‌ندین وه‌عد و به‌لێن به‌ خه‌ڵک له‌ کاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان ، که‌ هه‌مووی به‌ پێکێک شه‌رابی شه‌وانی سور له‌ بیر کرا.

8-ده‌سه‌ڵات تا کو ئێستا به‌ بیری بیست ساڵ به‌ر له‌ ئێستا خه‌ڵک به‌ڕێوه‌ ده‌بات بۆ جه‌واشه‌کردنی ، له‌ کاتێکدا ناشزانێت گه‌ر بڵێت مریشک هێلکه‌ ده‌کات خه‌ڵک به‌گومانن ده‌ڵێن (نه‌خێر راست نیه‌ له‌وانه‌یه‌ که‌ڵه‌شێر بێت به‌ڵام ئه‌وان لێمان ده‌که‌ن به‌ مریشک) جونکه‌ ده‌سه‌ڵات سیقه‌ و متمانه‌ی خۆی وا له‌ده‌ست داوه‌ راستیش به‌ درۆ وه‌رده‌گیرێت.

9-ئه‌وه‌ی له‌ ژیانی سیاسی و هونه‌ری ئه‌ده‌بی و ...هتدله‌گه‌ڵی نه‌بێت و ئه‌وا له‌ دژی ده‌ست ده‌کات به‌ پلان دانانه‌وه‌ تاکو به‌ ناوی گرفتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی یان ئابوری و....هتد تیرۆری ده‌کات.

هێشتان زۆر ماوه‌ بنوسم که‌ بووه‌ته‌ هۆی بێزاری خه‌ڵک ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵه‌ و له‌گه‌ڵ خۆشیان دایه‌ له‌و که‌سه‌ بیزاره‌کانن و جارو بار باس له‌ گۆڕان و نه‌مانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌ ده‌که‌ن جونکه‌ گه‌ر گه‌نده‌ڵ نه‌بن ده‌سه‌ڵاتنای پێ نادرێت بۆیه‌ خه‌لک چه‌ندین کیلۆمه‌تر ده‌برێت و به‌ پاره‌یه‌کی زۆر نیشتمانه‌که‌ی خۆی به‌جێ دێڵێت و رێگای مان و نه‌مان ده‌برێت له‌وێش شانس و به‌خت ده‌بێته‌ هه‌وێنی ژیانی یان ده‌که‌وێته‌ خۆشی یان ناخۆشی .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە