کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


خولە سەنگاوى و هەڤاڵانى مەجلیسەكەى ...!

Tuesday, 07/04/2009, 12:00

1378 بینراوە


قەرەوەیسیەكان تیرەیەكن لەسەردەمى شۆرشدا گەلێ لەگەنجەكانیان پێشمەرگەبوون و خاوەنى رێكخستنێكى زۆر بوون بەتایبەتى دانیشتوانى گوندى كەندە سوورەى باشورى شارى سلێمانى ، وە شەهیدیان لە رێگەى رزگارى نیشتمانى كوردستاندا داوە و خزمەتى زۆرى هێزى پێشمەرگەیان كردوە ، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام خاوەنى هەڵوێستى كوردایەتى بوون ، وەلێ وەكو وتراوە چەم بێ چەقەڵ نابێ ، بەڵام ئەم چەقەڵەى ئێمە كەناوى (ج م أ) لە سەرەتاى ساڵانى هەشتاكاندا خەڵك خێرى پێ دەكرد و بەسكێ تێر و بەدەیان سك برسى بوو ، بووبە ئامرسریەى جاش لاى براكەى كە مستەشار بووناوى (ق م أ) ، ناوبراو (ج) ووردە ووردە دەوڵەمەند بوو ، تەنانەت كورەكەشى كەناوى (س) كرد بەجاش . كوڕەكەى ئەیوت بەگونیە پارە وەردەگرین كەئەوەندە قورسە من نایان توانم ! وەئەمەش ببوە هۆى ئەوەى كە پۆز بەسەرخەڵكا لێبەن و خۆیان زۆرلێ گۆڕا ، دواى راپەڕین ماوەیەك بەسەركزى دانیشت و دواتر چۆن ئەڵێن تەیرى گول عاشق بەدارى زەقنەبووتە خولە سەنگاوى ناسی و بوو بەهاوڕێ و هەڤاڵى كاكە خولە ، وەدواتر كورەكەى كەناوى (س) چوو بۆ بەریتانیا و دواى دووساڵ بە پارەیەكى زۆرەوە هاتەوە و دەستى كرد بە خانوو تازەكردنەوەو گەورەكردنى وە هەمیشە ئوتومبیلى مۆدیل نوێ ى مۆنیكاى پێ بوو ، وەكو سەردەمى جاشەتیەكەیان لە كۆڵان و ناو خەڵك پۆزى لێئەدایەوە ، خەڵك هەرزوو زانى ئەم دەوڵەمەندیە بێ هۆ نیە كە دواتر دەركەوت ئەو كوڕە دزیەكى گەورەى لە خاوەنكارەكەى كردوە و بەدزى هەڵاتووە و هاتەوەتەوە كوردستان ودەریشكەوت كە بەناوى ناسیاوێكى خۆیان كاتى خۆى خۆى تەسلیم كردوە ، ئێستا ئەم كوڕو باوك جاشە بوونە پیاوى خولە سەنگاوى و رۆژانە دەعوەت و دەعوەت كارى بۆیەكتر دەكەن ، (ج) ى باوك ئامر سریە : مووچەى تایبەتى كەنزیكەى دوو ملێۆنە وەكو خانەنیشینى وەردەگرێ ، (س)ى كوڕە جاش و مووچەى نزیكەى ملێون و نیوێك لاى خولە سەنگاوى هەیە و ژنەكەشى وەكو ژنە پێشمەرگەى كۆن مووچەى بۆبڕاوەتەوە ئەمە لەكاتێكا كە (س) (4 تا 5) ساڵێكە هێناویەتى و هەزاران ژنى ئازاو نزیك لەپێشمەرگەو دەیان جار ماڵكاول بووى واش هەیە سی هەزارى پێ دەدەن كەبەشى پارەى ئاو وكارەبا حكومیەكەى ناكا، ، ، ئێمەى تیرەى قەرەوەیسى ئەو ناپاكە بە بە شێك لە خۆمان نازانین و ئەو گەندە پیاوە جاش و كوڕ دزە هەر پێشكەش بە خولە سەنگاوى بێت ومەجلیسى كاكە خولە هەر بەپیاوى ئاوا ئاوەدان ئەبێتەوە و یەكێتیی پیاوى وەك مەلا جیاواز و علوج و گول و سەر سەتەلایتى لێ دەركەوتوە بۆیە حاڵى بەم رۆژەگەیشت ، پێشینانیش راستیان فەرمووە كە وتویانە مەنجەڵ بۆ سەر قاپى خۆى ئەگەڕێ !



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)