کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نه‌خۆشی‌ قۆپیه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ بۆ مامۆستا و قوتابی‌ تێزێك

Monday, 23/05/2011, 12:00


هه‌رچه‌نده‌ قۆپیه‌چی‌ به‌ خه‌شه‌كه‌ی‌ سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست بهێنێت هه‌ر دۆڕاوه‌ چونكه‌ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی‌ دڵی‌ خۆش ناكات
قۆپیه‌كردن یه‌كێكه‌ له‌دیارده‌ دزێوه‌كان و به‌هه‌ركارێك ده‌وترێت كه‌ پێشێلی‌ یاسایی‌ تێدا بكرێت، یاخود هه‌وڵی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ شتێك یاخود سوودێك به‌ ڕێگه‌یه‌كی‌ نایاسایی‌ بدرێت، یان ئه‌وه‌تا كه‌سێك به‌ڕێگه‌ی‌ فێل و چاوبه‌سته‌كێ‌ بیه‌وێت سوودێك بۆ خۆی‌ زیاد بكات و شتێك به‌ده‌ست بهێنێت جا ئه‌و سووده‌ ماددی‌ بێت یان هه‌ر سوودێكی‌ تری‌ كه‌لای‌ قۆپیه‌چی‌ واده‌زانێت قازانجێكی‌ زۆری‌ لێوه‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
"هه‌ر كاتێك گه‌وره‌كان فێری‌ ڕیزگرتنی‌ یاساو پارێزی‌ بوون له‌خه‌ش بچووكه‌كانیش وه‌كو ئه‌وان ڕادێن"
خه‌شكه‌ر جا چ قوتابی‌ بێت یان هه‌ر كه‌سێك له‌بیری‌ خۆیدا واده‌زانێت به‌و خه‌شه‌ی‌ فێلی‌ له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ی‌ كردووه‌و بردویه‌تیه‌وه‌ به‌ڵام له‌ ڕاستیدا قۆپیه‌چی‌ گه‌مه‌كه‌رێكی‌ دۆڕاوه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ی‌ قۆپیه‌ ده‌كات دوو درۆ و دوو فێل له‌ خۆی‌ ده‌كات، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه‌ نه‌فسی‌ خۆی‌ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت و درۆ له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌كات و ئه‌وه‌ی‌ تریان ئه‌وه‌یه‌ قۆپیه‌چی‌ واده‌زانێت به‌و كاره‌ خراپه‌ی‌ زه‌ره‌ری‌ له‌كه‌سی‌ به‌رامبه‌ر داوه‌ نازانێت هه‌ر ئه‌و خه‌شه‌ ڕۆژێك ده‌بێته‌ بار به‌سه‌ریه‌وه‌و له‌كه‌داری‌ ده‌كات.
له‌ خراپیه‌كانی‌ قۆپیه‌ ئه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ خه‌ش و قۆپیه‌ ده‌كات ده‌بێته‌ كه‌سێكی‌ ئیراده‌ لاواز چونكه‌ هیچ كاتێك هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ نادات تواناو تاقه‌ی‌ خۆی‌ به‌كاربهێنێت و به‌و هیزه‌ شاراوه‌ی‌ خۆشی‌ ئاشنا نابێت كه‌ هه‌یه‌تی، ‌ چونكه‌ گه‌ر قۆپیه‌چی‌ به‌ر له‌ كردنی‌ هه‌ر فروفێلێك به‌ هه‌وڵی‌ خۆی‌ و ڕاشكاوانه‌ ئه‌و كاره‌ بكات كه‌ده‌یه‌وێت ڕه‌نگه‌ زۆر باشتر بێت له‌وه‌ی‌ به‌فێل بیری‌ لێ بكاته‌وه.بۆ نمونه‌ گه‌ر قوتابی‌ مێشكی‌ خۆی‌ به‌كردنی‌ خه‌شه‌وه‌ خه‌ریك بكات ئه‌وا یه‌كسه‌ر بیری‌ ئاڵۆز ده‌كات و به‌دوای‌ ئه‌و شته‌دا ده‌گه‌ڕێت كه‌ خۆی‌ واده‌زانێت ئه‌و دێته‌وه‌ ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی‌ خۆی‌ به‌ شێوازی‌ كردنی‌ قۆپیه‌وه‌ خه‌ریك ده‌كات و زه‌ینی‌ ئاڵۆ ده‌كات ئه‌وه‌نده‌ به‌ ئاسووده‌یه‌وه‌ كۆشش بكات و بخوێنێته‌وه‌ سه‌ركه‌وتووتر ده‌بێت و ئارامیش ده‌بێت.
خاڵكێی‌ تری‌ لاوازی‌ قۆپیه‌چی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ خۆی‌ له‌سه‌ر خه‌ش و قۆپیه‌ ڕاهێناوه‌ هیچ كاتێك ناتوانێت ڕووبه‌ڕوی‌ ئاڵۆزی‌ و ناخۆشیه‌كان بێته‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ش هه‌موو كات ترسی‌ له‌سه‌ركه‌وتن هه‌یه‌و له‌قه‌له‌قدا ده‌ژیت و نایه‌وێت ڕووبه‌ڕوی‌ تاقیكردنه‌وه‌كان بێته‌وه‌ پاشان چێژیش له‌ تاقیكردنه‌وه‌ وه‌رناگرێت، هه‌رچه‌نده‌ قۆپیه‌چی‌ به‌ خه‌شه‌كه‌ی‌ سه‌ركه‌وتوو بێت و ده‌ره‌جه‌ بهێنێت و سه‌ربكه‌وێت هه‌ر دۆڕاوه،‌ چونكه‌ به‌و بردنه‌وه‌یه‌ی‌ دڵخۆش نابێت بۆیه‌ ناكرێت پێی‌ بڵین براوه‌، به‌پێچه‌وانه‌ی‌ كه‌سی‌ قۆپیه‌چی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن و خۆیان له‌خه‌ش و درۆ ده‌پارێزن به‌سه‌ركه‌وتنی‌ بچوكیش دڵیان ئارام و خۆشه‌، چونكه‌ ڕه‌نج و كۆششی‌ خۆیان ده‌بینه‌وه‌.
هۆكاره‌كانی‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ دیارده‌ی‌ خه‌ش
خه‌شكردن له‌م ولاته‌دا لای‌ هه‌ندێك كه‌س بۆته‌ دیارده،‌ چونكه‌ به‌رده‌وام ئه‌و كه‌سانه‌ قۆپیه‌ ده‌كه‌ن و پاشانیش به‌و قۆپیه‌یه‌ شانازی‌ ده‌كه‌ن و واده‌زانن سه‌ركه‌وتوو بوون و بۆ كه‌سانی‌ تریشی‌ ده‌گێرنه‌وه‌ ئه‌وه‌ش هۆكارێكی‌ دیارده‌ی‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ خه‌شه‌، هۆكارێكی‌ تری‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ خه‌ش یان بڵێن زۆری‌ بۆ نه‌بوونی‌ یاسا با بڵێن نه‌بوونی‌ یاسایه‌كی‌ تووند كه‌ پێیه‌وه‌ قۆپیه‌چی‌ سزا بدرێت، چونكه‌ گه‌ر سزای‌ تاوانێك سووك بێت ئه‌وا بێگوومان ترسی‌ خه‌ڵكی‌ له‌ كردنی‌ ئه‌و تاوانه‌ كه‌م ده‌بێت و ئاسان تاوانه‌كه‌ ده‌كه‌ن.
هۆكارێكی‌ تری‌ قۆپیه‌ بۆ نه‌بوونی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ ئاینی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ چونكه‌ گه‌ر تاك هه‌ست به‌ لێپسراوی‌ ئاینی‌ بكات ئه‌وا له‌ ڕووی‌ شه‌رعه‌وه‌ تێده‌گات كه‌ قۆپیه‌ كردن تاوانێكی‌ گه‌وره‌یه‌و سزاكه‌شی‌ لای‌ خودا توونده‌ هه‌روه‌ك خودا ده‌فه‌رموێت " "یعلم خائنە الأعین وما تخفی الێدور"
واته‌ : خودا به‌ خه‌ش و خائینی‌ چاو ده‌زانێت و ئاگاداری‌ دڵه‌كانیشتانه‌ ده‌زانێت چیی‌ تێدایه‌. له‌و فه‌رمووده‌یه‌وه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ی‌ موسوڵمان باش بزانین كه‌ خه‌ش و قۆپیه‌ حه‌رامه‌و تاوانه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ كه‌سی‌ موسوڵمان نابێت به‌دڵیش قۆپیه‌ بكات. واته‌: ده‌بێت دڵیشی‌ خاوێن بێت و هیچ نه‌زه‌رێكی‌ خراپ یان هه‌ستێكی‌ خراپی‌ له‌ده‌ڵدا دروست ده‌كات، چونكه‌ خودای‌ گه‌وره‌ هۆشداریمان پێده‌دات كه‌ ئاگای‌ له‌ دڵه‌كانیشمانه‌، وه‌ ئاگای‌ له‌وه‌یه‌ ده‌ ده‌یشارینه‌وه‌ یاخود شاردوومانه‌وه‌.
به‌بڕوای‌ من ئه‌وه‌ی‌ لێره‌دا گرنگه‌ پێویسته‌ تاك په‌روه‌رده‌ بكرێته‌وه‌وه‌ زیاتر به‌ خه‌ش و فێل ئاشنا بكرێت و فێریش بكرێت كه‌ خه‌شكردن جا چ بچووك بێت یان گه‌روه‌ تاوانێكی‌ گه‌وره‌یه‌، وه‌ ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر قۆپیه‌و خه‌شێكدا سزایه‌كی‌ گه‌وره‌ و ترسێنه‌ر هه‌بێت و پێویستیشه‌ خێزان و گه‌وره‌كان فێری‌ یاساو جێبه‌جێكردنی‌ یاسا و پاراستنی‌ سه‌روه‌ری‌ سنوره‌كان بكرێن چونكه‌ گه‌ر گه‌وره‌كان ڕێزی‌ یاساو بگرن و پێشێلكاری‌ نه‌كه‌ن ئه‌وا بێگوومان بچوكه‌كانیش یاسا پێشێل ناكه‌ن.
له‌ ئێستادا گه‌وره‌كان یان بلێن ده‌سه‌لات بۆته‌ قۆپیه‌چیه‌كی‌ گه‌وره‌و یاس پێشێل ده‌كات و مافی‌ خه‌ڵكی‌ سامان و ماڵه‌كه‌ی‌ ده‌خوات و قۆپیه‌ له‌داهاتدا ده‌كات و خه‌شیش له‌ پرۆژه‌كاندا ده‌كات و میلله‌تیش بۆته‌ مامۆستا هاتۆته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و پێیان ده‌ڵێن چیتر قۆپیه‌ مه‌كه‌ن و ڕیگاشیان نیشان ده‌ده‌ن، بۆ چاره‌سه‌ر دیارده‌ی‌ قۆپیه‌ پێویسته‌ ئه‌و ڕیگا چاره‌سه‌رانه‌ بگرێنه‌ به‌ر:
1- قوتابی‌ و خه‌ڵك فێری‌ ئه‌وه‌ بكرێن سوود ته‌نیا له‌ توانای‌ خۆیان وه‌ربگرن و كۆشش بكه‌ن، وه‌ پێویسته‌ هه‌لی‌ ئیش و كار و خوێندنی‌ فراوان بۆ هه‌موو لایه‌ك فه‌راهه‌م بكرێت.
2- دروسی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ ته‌ندروستی‌ ئه‌خلاقی‌ بخوێنرێت و خه‌ڵكی‌ فێری‌ یاسا و ڕیزگرنی‌ یاسا بكرێت.
3- هه‌ر كه‌سێك قۆپیه‌ی‌ كرد به‌ تووندی‌ سزا بدرێت.
4- هه‌ر كه‌سێك قۆپیه‌چی‌ بووبێت و مه‌له‌فی‌ هه‌بێت وه‌كو سزایه‌ك نه‌كرێته‌ مامۆستا پاشان نه‌شكرێته‌ سه‌ركرده‌ یان به‌ڕێوبه‌رێك یاخود ئه‌وا خوولی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ به‌هێزی‌ پێی‌ بدرێت، چونكی‌ ناكرێت قۆپیه‌چی‌ بَێت من قۆپیه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ ئاشكرا ده‌كه‌م.
5- تاقیكردنه‌وه‌كان زۆر بكرێن و خه‌ڵك و قوتابی‌ فێری‌ كۆشش و هه‌وڵ بكرێت و ده‌كرێت سیسته‌می‌ (Open BOOk) جێبه‌جێ‌ بكرێت وه‌ك چاره‌سه‌رێك.
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە