کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


برایەكى نەوزاد هادى زەویەك بە حەوت ملیۆن دۆلار و نیو دەكڕێت

Saturday, 12/11/2011, 12:00


پەیامنێری كوردستان پۆست (٢) _هەولێر
سەرچاوەیەكى ئاگادار پێى راگەیاندین بیست رۆژ لەمەوبەر نەوزاد هادى لە رێى برایەكی زەویەكى لە عەبدولموهەیمەن ئامۆزاى مەسعود بارزانى بە حەوت ملیۆن دۆلار و نیو كڕیوە.
هەمان سەرچاوە شوێنى زەوییەكەى ئاشكرا كرد و وتى: 12 هەزار مەترە و كەوتووەتە تەنیشت گرتووخانەى ئەحداس و بەرامبەر فامیلی مۆڵ، سەرچاوەكە درێژەی پێدا و وتى لە كابینەى 4 كە عەبدولموهەیمەن وەزیری شارەوانى بووە ، لەسەر كەسێكى خۆى ئەو زەویەى تاپۆ كردووە و هەڵیگرتووە بۆ ئەمڕۆ، كە پارەیەكى وا خەیاڵی بكات ئینجا بیفرۆشێتەوە.
ئەوەى جێى باسە، بنەماڵەى بارزانى بە كوڕ و كوڕەزا و برا و برازا و ئامۆزا و پورزا دەستیان بەسەر زەوییە باسەکانی ناو شاری هەولێردا گرتووە، بە ئارەزووی خۆیان مامەلەی پیوە دەکەن و خۆیان بەكاری دەهێنن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە