کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


گەریلا

Sunday, 18/08/2013, 12:00

2867 بینراوە


قردێلەیەکی رەش
دەدەم لەسەر دێری خەمم،
چارشێوێکی هەلوێست
دەکەم بەبەر غیرەتمدا،
جورئەتم دەدەمە دوای خۆم،
شان دەدەمە بەر شکۆی گەریلا..
بە زریان بلێن:
دەست بەرداری باخ بێ،
درەخت عەزیمەی گەریلان
گەلا گەلا خوێنیان لەبەر دەروا،
کە رووحیان پر دەبێ لە فیشەکی بێدەنگ،
ناکەون،
هەر بە پێوە شەهید دەبن

بۆ هەڵکردنی ئاڵا..
دەست دەبەم لە جانتاکەمدا
قەلەم لێوەکەم دەردێنم ،
بە تۆخی
لە ئاوێنەی ژووری نووستنەکەم دەنووسم:
درۆزنی.
عەکسی کانییەکی لیخن.....لەبناری قەندیل، لەتۆ راستگۆ ترە..
ناچمەوە ناو شەمەندەفەر
نابمەوە بە هاوسەفەری فرۆکەکان،
هێلی مەیدانی تەماسیان ناگاتە ترۆپکی قەندیل ..
ئیقامەکەم سەحب دەکەم
عەقد زەواجەکەم دەدرم،
پەساپۆرتەکەم دەکەم بە
هەزار پارچە ،
مارەیی یەکەم دەدەم
لە خوێنی پەپوولە،
ئەلقەی پەنجەم
دەکەم بە خلخالی کۆتر..
دەبمە هاورێی
قاچاخچیەکی درۆزن،
پێلاوێکی باژنە بلند
لە پیی ئازایەتیم دەکەم،
نەک بۆ جوانی،
بۆ ناو چاوی،
جندرمەکانی سەر سنوور،
بۆ سەر دلی میتی بێوژدانی تورکی..
دەچم لە بناری قەندیل
دەست لەگەردنی تفەنگ،
خۆم لە سەنگەر مارە دەکەم
، گەریلا بە شاهید دەگرم
گەریلا دەکەم بە مەلا .

سویسڕا/زویرخ
کەژاڵ عەلی



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)