وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا گه‌نده‌لترین وه‌زاره‌ت له حكومه‌تی هه‌رێم .. چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی د.ئه‌حمه‌د دزه‌یی وه‌ك نموونه
Sunday, 31/05/2009, 12:00
له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژماره (٥٢٢) له رێكه‌وتی ٦/٥/٢٠٠٩ چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ د. ئه‌حمه‌د دزه‌یی ئه‌نجامدراوه، منیش له‌م نووسیه‌نه‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌م شیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م چاوپێكه‌تنه بكه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كۆمه‌لێك كه‌س بوون به ئه‌ژدیها بۆ مژینی خوێنی میللله‌تی كورد و به‌فیرۆدانی ره‌نجیان، ئه‌م كابرایه‌ش مشتێكه له خه‌رمانێك، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌حمه‌د دزه‌ییه گورگه له پێستی مه‌ردا.
له‌وانه‌یه هه‌لبژاردنی ئه‌م ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه به بیرورای هه‌ندێك كه‌س جێگای سه‌ر سوورمان بێت! بۆچی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ؟ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان یه‌ك له یه‌كتر گه‌نده‌لترن. منیش ده لێم راست ئه‌كه‌ن، به‌ڵام له ستانداری زۆربه‌ی ولاتاندا وه‌زاره‌ته‌كان گه‌نده‌ڵن به‌ڵام نابێت وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پشكی زۆری به‌ر بكه‌وێت، چونكه ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا گه‌نده‌ڵ بوو مانایی وا‌یه حكومه‌ت به گشتی گه‌نده‌ڵه، چونكه زۆربه‌ی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌رچووی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ن، هه‌روه‌كو له چه‌ندین راپۆرتی تر ئاماژه‌ی پێكراوه.
ئه‌گه‌ر سه‌یری دروست بوونی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین ئه‌بینین هه‌ر له رۆژی دروست بوونییه‌وه تاوه‌كو ئێستا كاری ته‌نها به‌ربه‌ست دروست كردن بووه له‌به‌رده‌م به‌ره‌و پیشوه‌چوونی خوێندن و زانست له هه‌رێمی كوردستاندا. وبه‌تایبه‌تی خوێندنی باڵا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌ری ئه‌م به‌شه (د.ئه‌حمه‌د دزه‌یی: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ناردن و په‌یوه‌ندییه رۆشنبیریه‌كان) كه تاوه‌كو ئێستا نازانێت مانای ئه‌م ناونیشانه چییه؟ ئه‌توانم بلێم دوژمنی هه‌ره گه‌وره‌ی قوتابیانی كورده، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی دیاره چونكه ناوبراو به‌عسیه‌كی به‌وه‌فایه، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی به‌رێوه‌به‌ره‌كانی ناو وه‌زاره‌ت خزمه‌تیان زۆره له‌م بواره‌دا واته به‌عسیه‌ت (وتاوه‌كو ئێستاش شانازی به‌م ره‌فیقانه‌ی ئه‌كات كه له‌م سه‌رده‌مانه هه‌یبوون و تا ئێستاش هه‌ر به‌م سیسته‌مه كار ئه‌كات ئه‌ویش دژایه‌تی كردنی قوتابیانی كورده).
یه‌كێك له خاڵه‌كانی كه له چاوپێكه‌تنه‌كه‌ی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه (وه‌زاره‌تی به‌غدا زه‌ماڵات ته‌واو ئه‌بێت ئینجا ئه‌وان ئاگادار ئه‌كرێنه‌وه یاخود زیاتر تعامول له‌گه‌ڵ زانكۆكاندا ئه‌كات) من له‌وه‌لامی ئه‌م پرسیاره‌یدا ئه‌لێم جه‌ناب ئه‌مه ره‌فتاری جه‌نابته كاتێك زه‌مالات له هه‌موو شوێنه‌كان ته‌واو ئه‌بێت ئینجا بۆ زانكۆكانی ره‌وانه ئه‌كه‌ی بۆ وه‌ڵامی زیاتر ئه‌توانن پرسیار له مامۆستاكانی زانكۆكان بكه‌ن.
خالێكی تر ئه‌لێت ئێمه به زیاده‌وه له رێژه‌ی له ١٧% مان وه‌رگرت، كه چی هه‌ر بۆخۆی ئه‌لێت ٢٦ كورسی دكتۆرا، ٢٥ كورسی ماسته‌ر و ٣١ كورسی پزیشكی به‌تاڵ هه‌یه؟ ئه‌ی جه‌ناب كه له ساڵی ٢٠٠٦ ه‌وه تا ئێستا ئه‌م كورسیانه به‌تاڵه بۆ جه‌نابت ئیشت له‌سه‌ر نه‌كردوون؟ بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیانی كورد له‌م كورسیانه بێبه‌ش نه‌بن؟ بۆ ئه‌م پرسیاره‌شه دوو وه‌ڵام هه‌یه: یان له‌به‌ر زۆری گه‌شته‌كانی مه‌جالی نه‌بووه ئیشیان له‌سه‌ر بكات، چونكه ئه‌گه‌ر لێكۆلینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت گه‌شتی زۆر تربووه له ده‌وام كردن و (وا ئه‌زانێت له وه‌زاره‌تی گه‌شت و گوزار ده‌وام ئه‌كات) و كاتێكیش سه‌فه‌ر ئه‌كات نابێت كه‌س ئیش و كاره‌كانی به‌رێوه ببات و ته‌نانه‌ت سكرتێره‌كه‌شی ده‌وام ناكات و مۆله‌ت وه‌رده‌گرێت (چونكه برازایه‌تی)! ئینجا ئێوه حوكم بكه‌ن ئه‌مه وه‌زاره‌ته یان دوكان؟ و جێگره‌گه‌كه‌شی كه ناوی (د. محمد عزیز) ئه‌گه‌ر بچێته توالێتیش پرس به د.ئه‌حمد دزه‌یی ئه‌كات!؟ ئه‌م كابرایه‌ش تا رێكخراوه‌كان پاره‌یان باش بوو هیچ كاتێك بیری له خزمه‌ت كردن نه‌ده‌كرده‌وه له دام و ده‌زگای حكومه‌ت كه ئیشی نه‌ما له رێكخراوه‌كان ئینجا ده‌ستی كرد به له ده‌ركه‌دانی به‌رپرسه‌كان له وه‌زاره‌ت تا وه‌ریبگرنه‌وه و ئیشێكی پێبده‌ن، كه سێكی بیَ كه‌سایه‌تییه وه‌كو به‌نده وا‌یه له‌ئاست د.ئه‌حمد دزه‌یی ؟ یاخود د.ئه‌حمد دزه‌یی و جه‌نابی وه‌زیر هیچ خزمێكیان نه‌بووه له‌م شوێنانه‌ی دابنێن (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌نابی ئه‌حمه‌د دزه‌یی خزمه‌كانی خۆی به نمره‌ی ٥٣ زه‌ماڵه‌یان پێده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه بخوێنن وه‌ك (ره‌وه‌ند) به نمره‌ی ٥٣ ره‌وانه‌ی روسیای كرد بۆ خوێندن، و ناوێكی تر به ناوی (رعد) به نمره‌ی كه‌متر له ٧٠ ره‌وانه‌ی ئوردنی كرد بۆ خوێندنی ماسته‌ر، و(ژیان) نارد بۆ به‌ریتانیا بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی دكتۆرا به‌ڵام بۆی ته‌واو نه‌كراو گه‌رایه‌وه كوردستان و به‌بیَ ئه‌وه‌ی سزا بدرێت له لایه‌ن جه‌نابیانه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خزمی خۆی بوو، كه چی قوتابیه‌كی تر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێینه‌كرا بچێت له ده‌ره‌وه خوێندن ته‌واو بكات بۆ ماوه‌ی ٣ ساڵ سزادرا له لایه‌ن ناوبراوه‌وه كه نابێت بخوێنێت له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌چووه خوێندن ته‌واو بكات له ده‌ره‌وه. و بۆ به‌ڵگه‌ی زیاتر (د. سه‌ڵام خۆشناو: جێگری وه‌زیری خوێندنی باڵا له به‌غدا) رۆژی (٨) مانگ له سایتی په‌یامنێر باسی له‌وه‌كرد كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای كوردستان فایلی قوتابیان ناردووه بۆ به‌غدا به نمره‌ی ٥٠.
خالێكی تر كه له چاوپێكه‌تنه‌كه‌ی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌كات دانانی قوتابی عه‌ره‌به له شوێن قوتابیه كورده‌كان. له‌م خاله‌شیاندا ئه‌بێت بگرێینه‌وه سه‌ر خاڵه‌كه‌ی پێشوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه نابی به هۆی سه‌فه‌ره‌كانی ناتوانێت كاره‌كانی به‌رێوه به‌رێت. و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای به‌غداش وه‌كو مامۆستا و قوتابی كورد نییه به‌نده بێت له‌به‌ر ده‌ستی جه‌نابیانه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كورسیانه نه‌فه‌وتێت به ناچاری ئه‌وان بیر له ئه‌نترناتیڤ ئه‌كه‌نه‌وه ئه‌ویش دانانی عه‌ره‌به چونكه وه‌زاره‌تی ئه‌وان بودجه‌یان بۆ ته‌رخانكراوه و سه‌رفی ئه‌كه‌ن نه‌ك وه‌ك لای خۆمان بیدزن یاخود له‌گه‌شت و داوه‌تنامه و كرینی كه‌ڵ و په‌ڵ بۆخۆیان سه‌رفی بكه‌ن (بۆ زایاریتان ته‌نانه‌ت ئه‌م مۆبایله‌ی كه قسه‌ی پێ ئه‌كات له‌سه‌ر حسابی بودجه‌ی وه‌زاره‌ته ئینجا مه‌سروفاتی رۆژانه‌ی .. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مناڵی زۆره پێی به‌خێو ناكرێت!؟).
له‌لایه‌كی تر ئاماژه بۆ ئه‌وه ئه‌كات كه به‌رێوه‌به‌ره‌كان زوو زوو ئه‌گۆردرێن. لێره‌شیاندا جه‌نابی وه‌كو دیوه‌خان و بنه‌ماڵه بیر ئه‌كاته‌وه كه ئه‌بێت كه‌سێك تا ئه‌مرێت ئه‌بێت به‌رێوه‌به‌ری شوێنه‌كه‌ی بێت وه‌كو جه‌نابیان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كا تێك گه‌رایه‌وه له ئوسترالیا (كه نزیكه‌ی زیاتر له ١٢ ساڵی پێچوو بۆ خوێندنه‌كه‌ی) پێش ئه‌وه‌ی ته‌عدیلی بروانامه‌كه‌ی بكات كرا به یاریده‌ده‌ی سه‌رۆكی زانكۆ و تا ئێستاش ئه‌م پۆسته‌ی ماوه له زانكۆ جگه له‌وه‌ش به‌رێوه‌به‌ری ئه‌م شوێنه‌ی ئێستایه‌تی له وه‌زاره‌ت(له‌یه‌ك كاتدا دوو پۆستی هه‌یه، پێیوایه میلله‌تی كورد كه‌سی نییه!؟) كاتێكیش یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بوو برایه‌كی خۆی به ناوی (مزه‌فه‌ر) كه ئه‌ویش به‌نمره‌ی ٥٠ ماسته‌ری له كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ته‌واو كرد (ئه‌ویش به هه‌زار واسته و واسته كاری له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌رگرتنه‌كه‌شی هه‌ر به واسته بوو) كردبووی به به‌رێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كه هیچیشی له وه‌رزش نه‌ده‌زانی ئه‌ویش وه‌كو د.ئه‌حمد دزه‌یی هه‌ر له وه‌رگرتنی پاره خواردن بوو به ناوی سه‌فه‌ره‌وه بۆ گه‌شت كردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان.
له‌لایه‌كی تر باس له‌وه ده‌كات كه له ماوه‌ی ئه‌م ٢ ساله‌ی بووه به (به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ناردن و په‌یوه‌ندییه رۆشنبیریه‌كان) كار‌و چالاكی یه‌كجار زۆری ئه‌نجامداوه.. من لێره‌دا پرسیار له به‌ریزی ئه‌كه‌م ئه‌توانێت ئه‌م كار و چالاكیانه‌ی ئه‌نجامیداون بۆمانی روون بكاته‌وه. یاخود ئه‌ڵێت (٦٠٠-٧٠٠) قوتابی له ده‌ره‌وه ئه‌خوێنن ئه‌توانێت ناوی ٢٠٠ له‌و قوتابیانه له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام با باس له‌و قوتابیانه نه‌كات كه له‌سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای به‌غدا ئه‌خوێنن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م قوتابیانه ئه‌و نه‌یناردوون به‌ڵكو به نمره‌ی خۆیان وه‌رگیراون پێویستیش به‌وه ناكات منه‌تیان به‌سه‌ر بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌ویستی ئه‌م بوایه لێنه‌ده‌گه‌را یه‌ك قوتابی بچێت له ده‌ره‌وه بخوێنێت،چونكه چه‌ندینجار ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م پاره‌یه‌ی بۆ ئه‌م قوتابیانه سه‌رف ئه‌كرێت بدرێته ئه‌و ٥ قوتابی پیَ ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ئه‌كات بۆ خوێندن!؟ و ئه‌و قوتابیه كوردانه‌ی ئێستا له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمه‌وه چوونه‌ته ده‌ره‌وه بۆ خوێندن هه‌ر هه‌موویان به واسته بۆیان كراوه و زۆربه‌شیان كوره به‌ر پرسن یاخود خزمیانن یاخود كه‌سێكیان هه‌یه له شوێنێك به‌رپرسه (به كورتی به شه‌ق پێیان كردووه- هه‌ر چه‌نده به كارهێنانی ئه‌م وشه‌یه ناخۆشه به‌ڵام باوه‌رتان هه‌بێت پر به‌پێستی خۆیه‌تی). له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من مامۆستای زانكۆ ئه‌ناسم له سالی ٢٠٠٧ ه‌وه معامه‌لاتی له لای د.ئه‌حمد دزه‌یی تاوه‌كو ئێستا هه‌ر وه‌لامیشی نه‌داوه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی واسته‌ی نییه، ئه‌گه‌ر واسته‌ی هه‌بێت بۆ خۆی ژوور ژوور به‌گه‌ری ئه‌كه‌وێت و له خزمه‌تی دا ده‌بێت، باورتان هه‌بێت جاری وا هه‌یه بۆ خۆی به مناڵه به‌ر پرسه‌كان ئه‌لێت وه‌رن با بتان نێرم بۆ ده‌ره‌وه له‌لای وابێت نووسینگه‌ی گه‌شت و گوزاری هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه جارێكیان له دانیشتنێك به كوره به‌رپرسێكی گوتبوو ئه‌تنێرم بۆ ده‌ره‌وه، كوره‌كه گوتبووی حه‌زم لێنییه د.ئه‌حمد دزه‌یی پێی گوتبوو هه‌ر ئه‌تنێرم ئه‌وه خه‌ڵك رۆژاته واسته‌م پیَ ئه‌كات تۆش ئه‌لێی حه‌زم لیَ نییه!؟
خالێكی تر باس له كاری رۆژانه‌ی ناكرێت كه چه‌ندین كه‌س هیوا براو ئه‌كات به‌وه‌ی رۆژانه نووسروه‌كان له لای خۆی گڵ ئه‌داته‌وه و ئه‌گه‌ر مراجعێك پرسیاری لێبكات ئه‌وه پێی ئه‌لێت نووسراوه‌كه‌ت له نووسینگه‌ی وه‌زیریه ئه‌ویش له‌رێگه‌ی سكرتێره‌كه‌یه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ له‌سه‌ره خۆی نه‌هێلێت و تاوانی هه‌مووی باوێته ملی وه‌زیر و یاخود ده‌لێت نووسراو له لای من دوا ناكه‌وێت ئه‌وه وه‌زیره به‌ریدی ٢-٣ مانگی پیش ئێستای لایه تاوه‌كو ئێستا ته‌واوی نه‌كردووه!؟ یاخود ده‌لێت نووسراوی چیت بۆ بكه‌م بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌زانی كێیان له‌ویَ كردووه به به‌رێوه‌به‌ر (د. نوری و د. عزه‌ت) باوه‌رت هه‌بێت ئه‌وانه هیچ نازانن و ئیش ناكه‌ن و ته‌نها ئیش تێك ده‌ده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار نووسراوی بۆ خزمێكی خۆی كردبوو بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی بۆ سه‌رف بكه‌ن ئه‌وانیش ره‌تییان كردبۆوه. و ئه‌گه‌ر وه‌زیریش له‌سه‌ر نووسراوێك بنووسێت بۆ كاری پێویست ئه‌وا چه‌ندین جار ده‌ینێرێته‌وه لای و ئه‌لیَ جه‌نابی وه‌زیر راتان بۆ ئه‌وه‌ی تا پێی بكرێت كاره‌كه تێك بدات، و ئه‌گه‌ر وه‌زیریش له‌سه‌ر نووسراوه‌كه بنووسێت ناكرێت ئه‌وه به زووترین كات نووسراوی پیَ ئه‌كات ده‌لێت تا نه گه‌یشتۆته وه‌زیر و وه‌زیری ئاگادار نه‌كردۆته‌وه زوو نووسراوی پیَ بكه‌ن؟!
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م گه‌مژه‌یه چه‌ندین كه‌س له‌م شوێنه ده‌ركراون یاخود به‌جێیان هێشتووه له‌وانه د. ئه‌مین ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێكی به‌دڵ نه‌بێت یه‌كسه‌ر ده‌چێته لای وه‌زیر وه‌كو مناڵ ده‌ست به گریان ئه‌كات وئه‌پارێته‌وه‌و ئه‌لێت جوێنی پێداوم یاخود ئیهانه‌ی كردووم وه‌كو زه‌مانی به‌عس، خالێكی تر ئه‌وه‌یه راپۆرت ئه‌نووسیَ له‌سه‌ر خه‌ڵك ئینجا بۆ هه‌ر شوێنێك بێت له‌وانه بۆ ناوچه‌ی زانكۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وا بیر ئه‌كاته‌وه كه زه‌مانی سه‌دامه. سه‌یری ئه‌خلاقیاتی خوێنده‌وارێكی ئه‌م حكومه‌ته بكه چۆنه و چۆن بیر ئه‌كاته‌وه هیوادارم ئه‌وه‌ی هه‌ستی مرۆڤانه‌ی هه‌بێت ده‌نگ به‌م نا مرۆڤانه نه‌دات تا جارێكی تر نه‌توانن كه‌سانی وا بكه‌ن به به‌رپرس له‌سه‌ر تاكی كورد و نه‌توانن داهاتووی میلله‌تی كورد زینده به‌چال بكه‌ن به‌رۆژی روناك.
ئه‌م خاڵانه‌ی كه باسم كرد باوه‌رتان هه‌بێت قه‌تره‌یه‌كه له ده‌ریایه‌كی كاره ناشیرینه‌كانی ئه‌م كابرایه، چونكه رۆژانه له وه‌زاره‌ت من ئه‌و كه‌سانه ئه‌بینم كه هاتووچۆی ئه‌م وه‌زاره‌ته ئه‌كه‌ن و هه‌ریه‌كه‌و چیرۆكێكی دوور و درێژی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م كابرایه، كه‌س نییه ئه‌زیه‌تی نه‌خوار دبێت به‌ده‌ستی د.ئه‌حمد دزه‌یی.
بۆیه من داواكارم له سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌گه‌ر خۆی به خه‌مخۆری ئه‌م میلله‌ته ئه‌زانێت با لێژنه‌یه‌ك پێك بهێنێت و لێكۆڵینه‌وه له گه‌ڵ وه‌زیرو به‌رێوه‌به‌ركانی ئه‌م وه‌زاره‌ته بكات و به‌تایبه‌تی د.ئه‌حمد دزه‌یی ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌رتان هه‌بێت بیری تاكی كوردی تیرۆر كردووه له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته به یاسای تیرۆر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت. وپێویسته لێكۆڵینه‌وه له‌م خاڵانه‌دا بكرێت:
١-له دامه‌زراندنی وه‌زاره‌ته‌وه تاوه‌كو ئێستا چه‌ند گه‌شتیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامداوه و به‌رهه‌میان چی بووه؟
٢- بودجه‌یان چه‌ند بووه و له چیان سه‌رف كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه ی من له وه‌زاره‌ت ئاگادارم كه خزمه‌كانی وه‌زیر و د.ئه‌حمد دزه‌یی به بیَ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ری ئه‌م وه‌زاره‌ته بن پاره‌یان بۆ سه‌رف ئه‌كرێت بۆ خوێندن له ده‌ره‌وه.
٣-كیَ د.ئه‌حمد دزه‌یی نارد بۆ خوێندن له ده‌ره‌وه‌و چه‌ند ساڵی پێچوو؟ و له‌به‌رچی ئه‌وه‌نده‌ی پێچوو؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م كابرایه پێویسته داگای بكرێت له‌سه‌ر دواكه‌وتنی گه‌رانه‌وه‌ی.
٤-تاوه‌كو ئێستا چه‌ند زه‌ماڵه هه‌بوون و فه‌وتاون و رێگه نه‌دراوه به قوتابیانی كورد بچن له ده‌ره‌وه بخوێنن به‌هۆی د.ئه‌حمد دزه‌یی.؟
٥-ئه‌و پاره‌یه‌ی ئه‌حمه‌د ئیسماعیل ته‌رخانی كرد بۆ قوتابیانی كورد چی به‌سه‌ر هات و چه‌ندی دزرا؟..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست