کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


شارەوانى ناحیەى كەڵەك وگه‌نده‌ڵی

Friday, 31/08/2012, 12:00



وەكو دیاروئاشكرایەدەبێت شارەوانى لەڵایەن خەڵكەوەهەڵبژێردرابیت و لەخزمەتى هاولاتیان كاربكات بێ جیاوازى نەك بۆگیرفان پڕكردن وخیانەت كردن لەهاووڵاتیان خزمەتكردنى هەندێك چینى دیارى كراوبەڵام ئەوەى بەچاوى خۆمان دەیبینین ئەوەیەكەئەم شارەوانى یەى ئێمەهیچ لەم مەرجەیاسایى یانەى تێدانى یەكەدەبێت لەهەموودونیاهەبێت:پێش هەمووشت سەرۆكى ئەم شارەوانى یەلەلایەن رێكخراوى پارتى دیموكراتى كوردستان دەستنیشان دەكرێت، دواى ئەوەى سەرۆك شارەوانى یەك تێرى زەوى فرۆشتن بووبەهاوبەشى لەگەڵ بەرپرسى ناوچەورێكخراوى كەڵەك وئینجادەست دەكەن بەگۆڕینى سەرۆك شارەوانى بێ ئەوەى هاووڵاتى ئاگادارى هیچ شتێك بن تەنانەت هەرناشى زانن بۆئەوەى ئاشكرانەبێت وزووئاسەوارى دزى كردنەكەوون بێت ئەمەش بەهاووكارى مامۆستایەكى ئاینى بەرێوەدەچێت كەبۆیان پەردەپۆش دەكات وریكلامیان بۆدەكات لەبەرانبەردازەوى یەك بەویش دەدەن بۆخۆى نۆشى گیانى دەكات ئەمەدیموكراتی یەتى بنەمالەى بارزانى،مێژووناسان باسى سەردەمى خەلیفەعومەرى كوڕى عەبدولعەزیزدەكەن كەیەكێك بووەلەخەلیفەى راشیدین دەلێن پیاوێكى ئەوەندەعادیل بووەلەسەردەمى ئەو(گورگ ومەرپێكەوەلەوەڕاون)واتەخەڵكى زۆریەكسان ڕاگرتبووبەڵام شتێكى سەیرلێرەبەدى دەكرێت كەسیاسەت مەداروومەلاى ئاینى پێكەوەدزى دەكەن ئەمەش جێگەى سەڕسووڕمانە(من بەمەڵاعوسمان دەلێم كارى مامۆستاى ئاینى دزى كردنەیان رێنموونى كردن ورێنیشاندانى خەڵكەبۆكارى چاكەودووركەوتنەوەلەكارى بەدنابێت مامۆستاى ئاینى لەكەس بترسیت وپڕوپاگەندەبۆخیانەت كاران بكات لەپێناوماڵ وسامان هەروەكوخواى گەورەدەفەرمووێت((الژین یبلغون رسالات الله ویخشونە ولایخشون احداالاالله وكفى باالله حسیبا)ئەم ووتارەم دواى ئەوەدێت دواى ئەوەى زانیاری راست وبەڵگەى مۆردارم دەست كەوت كەمەڵاعوسمان زەوى یەكى وەرگرت بەرانبەرریكلام كردن بۆدزەگەورەكانى هاوڕاى خۆى كەبەهاكەى 52ملێون دینارى عیراقى بوووویستبووى بفرۆشیت بەخاوەن ئاژەلێك؛وەسەرۆكى شارەوانى كەڵەك(ارشدسعید)سێ پارچەزەوى 300مەترى فرۆشتووەزانیارى ئاشكرابوونى ئەم سێ پارچەیەش لەدواى ئەمەوەبوودەمەقاڵى یەكى سووك لەگەڵ كرێكارێكى شارەوانى رویدالەسەركردنەوەى دوكانێك كەپێى گووتووبوورێگەت پێنادەم كرێكارەكەش گووتى بۆچى موحاسەبەى خۆى ناكات دوێنێ سێ پارچەى فرۆشت تێبینى كارى ئەم دزانەبەهاوكارى خزمێكى پارێزگارى دهۆك بەربَوەدەچێت كەماوەماوەروولەكەلەك دەكات لەگەڵ ئەم باندانەزەوى حكوومى دەفرۆشن من پرسیارلەحكومەت دەكەم ئەگەرهەمانەكێ رێگەى بەم كەسانەداوەدزى لەمیللەت بكەن وەمۆلەتى كێ یان پێ یە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە