کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


(ئازاد ڕه‌شه‌ی موختار) به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای سۆران و یەکێکی ترە لە خزم و گه‌نده‌ڵ و دزەکانی بنەماڵەی مەلا مستەفا

Friday, 01/06/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری سۆران/ راپۆرت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ، دوای بێ هیوایی به‌ناچاری گه‌یشته‌ ئه‌و رایه‌ی كه‌ نهینیه‌كان و گه‌نده‌ڵییه‌كانی ئازاد ره‌شه‌ی موختار، كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای سۆرانه ئاشكرا بكات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی ئه‌وه‌ی كرد، كه‌ ئازاد ره‌شه‌ی موختار ده‌رچوو ی په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانه‌ و له‌ به‌شی وینه‌كێشان شاره‌زایی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ خوشكه‌كه‌ی خیزانی شێخ میسر بارزانی و خوشكه‌زاكه‌شی خیزانی مه‌نسور بارزانی كوری مه‌سعود بارزانییه‌، له‌ سالی 1996وه‌ تا ئێستا له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با دانراوه‌و، تا ئه‌وه‌ی 4 وه‌زیری یه‌ك به‌ دوای یه‌ك هه‌وڵی لادانیان داوە، به‌لام به‌هۆی پشتیوانیكردنی مه‌نسور بارزانی نه‌یانتوانیه‌وه‌ له‌ هه‌وڵەکانیان سه‌ركه‌تووبن.
ئازاد ره‌شه‌ی موختار به‌ خۆیی و مه‌نسور بارزانی و بنه‌ماله‌ی شێخان 20 كۆمپانیایی تایبه‌ت به‌ كاره‌بایان دامه‌زراندووه‌، هه‌موو پرۆژه‌كانی ئه‌و سنورانه‌ خۆیان به‌ بێ موساته‌حه‌ و ته‌نده‌ر جێبه‌جیی ده‌كه‌ن!
له‌وه‌ش تاوانتر پرۆژه‌كان له‌ دانانی تاوه‌ر و دامه‌زراندنی ویستگه‌ و راكیشانی هیڵی كاره‌با و دانانی (محاویله‌)ی كاره‌بای خۆی ده‌بینێته‌وه‌، زۆربه‌ی زۆری ئه‌و پرۆژانه‌ به‌ مه‌واد و كه‌ره‌سته‌ی حكومه‌ت ئه‌نجامدراوه‌ به‌ڵام به‌ وه‌سڵی ساخته‌ و له‌ رێگه‌ی كۆمپانیاكانه‌وه‌ له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌ت خه‌رج كراوه‌.
له‌وه‌ش خیانه‌ت تر گوندی وا هه‌یه‌ 3 جار پرۆژه‌ی كاره‌بای بۆ ده‌رچووه‌، به‌لام له‌لایه‌ن بنه‌ماله‌ی مەلا مستەفا بارزانییه‌وه‌ ته‌نها پاره‌كانیان وه‌رگرتوه‌و پرۆژه‌كانیش نه‌ بوونی هه‌یه‌ و کاری بۆ کراوە، واته‌ وه‌همی ده‌رچوون!
ئازاد ره‌شه‌ی موختار هه‌موو ساڵێك ناوی 30 گوندی سنوری بارزان و سۆران و باڵه‌كایه‌تی ده‌خاته‌ ناو پلانه‌كانیه‌وه‌،لەوانە تەنها 10 دانەیان جێبه‌جیده‌كات و ئه‌وانی دیكه‌ لوش ده‌دات به‌ هاوكاری كوڕه‌ شێخه‌ بارزانییه‌كان.
زیاتر له‌ 200 محاویله‌ی حكومه‌تی داناوه‌ و به‌ پاره‌ له‌سه‌ر حكومه‌تیان شكاندۆته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی یه‌كجار به‌دواداچوون بۆ گه‌نده‌ڵیانه‌ كرابێت.

له‌و سنورانه‌ هه‌موو پرۆژه‌ گه‌وره‌كان، لەلایەن نیهاد بارزانی و سامان بارزانی به‌ناوی كۆمپانیای زاگرۆس و مه‌نسور بارزانی و سه‌روه‌ری ساڵح بێداوی نوینه‌ری مه‌سرۆر بارزانی و كورانی ئه‌دهه‌م بارزانی و عه‌بدوڵموهه‌یمه‌ن بارزانی جێبه‌جیده‌كرێن و ئه‌وانه‌ی خوارتر ئازادی ره‌شه‌ی موختار له‌ ڕێگه‌ی 4 كۆمپانیای خۆیه‌وه‌ به‌ مه‌واد و كه‌ره‌سته‌ و كریكاره‌كانی كاره‌بای سۆرانه‌وه‌ به‌ناوی ئه‌هلییه‌وه‌ جیبه‌جێده‌كات.
به‌ پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئازاد ره‌شه‌ی موختار ئه‌مرۆ بۆته‌ خاوه‌نی زیاتر له‌ 150 ملێۆن دۆلار و هۆتیلێكی له‌ ئه‌سته‌نبول و دوبه‌یی و لوبنان هه‌یه‌" له‌ سنوری دهۆك خاوه‌نی 10 خانوو ڤێلایه‌ و له‌ هه‌ولێریش زیاتر له‌ 30 پارچه‌ زه‌وی و هۆتیلێك و 20 خانووی هه‌یه‌ و ته‌نها به‌یه‌كجار بۆ رازیكردنی هاوسه‌ركه‌ی 3 كیلۆ زێری بۆ ئاشكردنه‌وه‌ی كریوه‌، جگە لەوە 3 مه‌زرعه‌ی له‌ سۆران و هه‌ولێر و سیته‌كی سلیمانی هه‌یه‌.
سه‌رچاوه‌یكی نزیك له‌ عه‌مید قادر سدیق كه‌ ئامۆزای ئازاد ره‌شه‌ی موختاره‌ ئه‌و سه‌رمایه‌ و مولكانه‌ی به‌زیاده‌وه‌ پشتڕاست كرده‌وه‌. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ زۆربه‌ی بارزانییه‌كان و خه‌ڵكی سۆران ده‌زانن ئازاد چه‌نده‌ دزیی و گه‌نده‌ڵی كردووه‌ به‌لام به‌ هۆی مه‌نسور بارزانییه‌وه‌ نه‌یانتوانییوه‌ لای بده‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە