گوڵێک له باخچه‌ی ئه‌و که‌ڵه شاعیره کوردانه‌ی که رۆژگار له‌بار نه‌بوو به‌زوبانی خۆیان په‌یامه‌کانیان بنوسن
Wednesday, 20/01/2010, 12:00
بڵند الحیدری
1
خۆشم ده‌وێی
*******
خۆشم ده‌وێی
به پێجه‌وانی ئه‌وێنی تۆ
تۆم خۆش ده‌وێ
من برینێکم خۆش ده‌وێ
ژیانم ئازار ده‌دات
هه‌ر چه‌نده بیلاوێنم
نزا ئه‌به‌خشێت به جیهان
من سرودێکم خۆش ده‌وێ
بڵاوێنێت هه‌تا هه‌تا
ئاوازه خۆشه‌کانی گه‌نجیم
تێیدا توایه‌وه
ئه‌وه‌ی ده‌روات گرنگ نیه
ته‌نها خۆشه‌ویستیت
ته‌مه‌نێکه ناتوێته‌وه
2
خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه
*******
خه‌ون ده‌بینم
ده‌گه‌ڕێمه‌وه
ئه‌ی شاره‌که‌م
خه‌ون ده‌بینم ده‌گه‌ڕێمه‌وه
بۆ ماڵی چرا کوژاوه‌که‌م
خه‌ون ده‌بینم
چراکه‌مان هه‌ڵ ده‌که‌م
په‌نجه‌ره‌کان ده‌که‌مه‌وه
بۆ شنه‌ی با
کلیله‌کان له پشت ده‌رگاکه دائه‌نێم
بۆ دزه‌کان
میوانه‌کان
په یمانه‌کان
خه‌ون ده‌بینم ده‌گه‌ڕێمه‌وه
بۆ ئه‌و برینانه‌ی ناو دڵی پر گریانمه
بۆ شه‌وانی پاڵ که‌وتوی کۆڵانه‌کان
بۆ ڕۆژنامه‌ی
ده‌ستی ڕه‌شی ئاسۆی ووڵات
بۆ فرۆشگای قوله ڕه‌ش و
پێکه‌نینی ناو مه‌یخانه‌کان
کاتێک تاریکی برسێتی
پیڵاوی دڕاوی رێگا دائه‌پۆشێت
خه‌ون ده‌بینم دێمه‌وه
ده‌گه‌ڕێم بۆ چاوه‌کانم
له لاپه‌ڕه‌ی په‌رتوکێکدا
له‌وێ جێم هێشتبوو
لای ده‌رگاکه‌م
لاپه‌ڕه‌کانی له گله‌ییدا سه‌وز بووه
خۆزگه دگه‌ڕێته‌وه
پێش ئه‌وه‌ی له په‌یماندا عه‌سری چاوی
وشک بکات
پێش ئه‌وه‌ی پرسیار بکات
له‌وانه‌ی له‌ناو ته‌م و بادا
وون بوون
خه‌ون ده‌بینم دێمه‌وه ئه‌ی شاره‌که‌م
له گه‌ل ئو هه‌موو برینه‌ی
پر گریانی ناو دڵمدا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست