کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕۆژ تیڤی ڕووی دیموکراتی ڕه‌شکرد..

Friday, 05/03/2010, 12:00


ووشه‌ی دیموکراتی به‌ده‌ست ووڵاتانه‌وه‌ تۆپ تۆپێنی پێ ده‌کرێت و خۆی به‌رده‌وام له‌ بۆشای ئاسماندا ده‌بینێته‌وه‌، ڕۆژێك له‌ ڕۆژان لێنه‌گه‌ڕاون ئه‌و ووشه‌یه‌ بکه‌وێته‌ سه‌ر ئه‌رزوو له‌ دوای ته‌په‌ته‌پ خۆی له‌ جێگه‌یه‌کدا ببینێته‌وه‌و جێگه‌که‌ی دیاری ببێت و ووڵاتانی تریش چاوی لێوه‌ بکه‌ن، له‌به‌ر مانه‌وه‌ی له‌ بۆشای ئاسماندا هه‌رکه‌س لای خۆیه‌وه‌ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ڕه‌خساوه‌ که‌ کاری خۆی به‌ناویه‌وه‌ بکات، ڕۆژئاوا نمونه‌یه‌کی جوانی دیموکراتین لای خه‌ڵکی و به‌و شێوه‌یه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتدا ناسراوه‌ به‌ تایبه‌ت کوردستان و ده‌وروبه‌ری، که‌ دیموکراتی له‌ ڕۆژئاوادا گیرساوه‌ته‌وه‌و ئێمه‌ش ده‌بێت چاویان لێ بکه‌ین هه‌نگاو هه‌وڵی هه‌ڵگرتنی جێ پێکانیان بده‌ین، هه‌ربۆیه‌ش ده‌بینین له‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتدا بست به‌ بست و هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو هه‌وڵی جێ پێ هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوه‌کانیان ده‌درێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ زیاتر له‌ کاره‌ نا باوه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیان هێناوه‌ته‌ ناوه‌وه‌و به‌مه‌ش دیموکراتیان زیاتر به‌ ئاسماندا بردووه‌، جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌و ماف نه‌دانه‌ی به‌ به‌رانبه‌ر له‌ ڕۆژهه‌ڵاتدا هه‌یه‌و ده‌سته‌ڵاتداران شانازی پێوه‌ ده‌که‌ن هه‌وڵی سه‌رخستنی ده‌ده‌ن تا ڕاده‌یه‌کی زۆر بۆیان چووه‌ته‌ پێشه‌وه‌و گه‌له‌کانیان به‌ر چه‌پۆکی زه‌حمه‌تیان که‌وتوون، هه‌ر به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستاون له‌ سنوری خۆیاندا بێت به‌ڵکو به‌ ڕه‌وای نابینن له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوری خۆشیاندا ئه‌و ئازادیه‌ هه‌بێت، هه‌ربۆیه‌ زۆرجار به‌ ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ ئه‌و ده‌ستی زه‌حمه‌تانه‌یان ده‌گاته‌ ڕۆژئاواو له‌ تاکه‌کانه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ هه‌وڵی کپکردنه‌وه‌ی تواناکانیان ده‌ده‌ن مادام‌ به‌ حه‌زو له‌ ژێر چاودێری خۆیاندا نه‌بێت، نمونه‌ بۆ ئه‌م ڕاستیانه‌ زۆر زۆرن هه‌ر له‌ ڕێکه‌وتنی ووڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵات بگره‌ تا ئیستیغلال کردنیشیان له‌ ووڵاتانی ڕۆژئاوا به‌ بیانوی جیا جیاو کاری بێ سوده‌وه‌، هێرش کردنه‌ سه‌ر ڕۆژ تیڤی و داخستنی ئه‌و که‌ناڵانه‌ یه‌کێکه‌ له‌ هه‌وڵه‌کانی ووڵاتی تورکیا، هه‌رچه‌ند ئه‌م هه‌وڵه‌ زۆر جار به‌ چه‌نده‌ها جۆر دراوه‌، گۆڕینی ڕۆژ تیڤی له‌ هۆتبێرده‌وه‌ بۆ ئیرۆبێرو مه‌جموعه‌کانی تر له‌ ساڵی پاردا یه‌کێك بوو له‌و هه‌وڵانه‌، چونکه‌ بینه‌رێکی زۆری به‌و گۆڕانه‌ که‌مکرد، به‌ڵام دیاره‌ نه‌یارانی کورد به‌وه‌ش دڵیان ئاوی نه‌خواردووه‌و هی خۆم بۆ خۆم و هی تۆش ده‌خۆم دروشمیانه‌، تورکیا که‌ به‌ناو حیزبێکی ئیسلامیش که‌ ئێسته‌ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات خاوه‌نی چه‌نده‌ها که‌ناڵی جۆراو جۆری ئاسمانی و لۆکاڵین، وه‌ هه‌ندێك له‌و که‌ناڵانه‌ پڕیه‌تی له‌ به‌د ڕه‌وشتی و خوی پیسی نا ئیسلامی، وه‌ ڕۆژ تیڤی گه‌رچی دووریشه‌ له‌و خوه‌ پیسانه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌و که‌ناڵه‌ چونکه‌ له‌ ژێر ڕکێف و به‌ حه‌زی خۆیان نی یه‌و گه‌نده‌ڵیه‌کانیان هه‌ڵده‌ماڵێت نایانه‌وێت چه‌پۆکی توڕه‌و ژه‌هراویان لێ دوور بکه‌وێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامان و ئه‌سه‌فی گه‌وره‌یه‌ خۆ ڕۆژ تیڤی له‌و سنوره‌دایه‌ که‌ خه‌ڵکی به‌چاوی ئازادی و دیموکراتیه‌وه‌ سه‌یری ده‌که‌ن هه‌ربۆیه‌ گه‌شتنی ئه‌و چه‌پۆکه‌ تۆڕانه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژتیڤی ڕووی دیموکراتی ڕه‌ش کرد.
  *خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری بوار
www.omarali.info

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە