کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌هه‌ولێر‌و سلێمانییه‌وه‌ نه‌وتی‌ ره‌ش ئاودیوی‌ ئێران ده‌كرێت

Friday, 11/12/2009, 12:00


تایبه‌ت 
به‌پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ ده‌ست هاوڵاتی‌ كه‌وتووه‌، له‌ ناوچه‌كانی‌ هه‌ولێر‌و سلێمانییه‌وه‌، رۆژانه‌ به‌ده‌یان تانكه‌ر نه‌وتی‌ ره‌ش، له‌ رێگه‌ی‌ مه‌رزی‌ په‌روێزخانه‌وه‌ ئاودیوی‌ ئێران ده‌كرێت، ئه‌و كاره‌ش له‌ لایه‌ن چوار كۆمپانیاوه‌ ئه‌نجامده‌درێت‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ناتوانن رێگرییان لێبكه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار، به‌ هاولاَتی‌ راگه‌یاند ژماره‌یه‌ك تانكه‌ر، رۆژانه‌ له‌ سنووری‌ مه‌رزی‌ په‌روێزخانه‌وه‌ نه‌وتی‌ ره‌ش له‌ ناوچه‌كانی‌ هه‌ولێر‌و سلێمانییه‌وه‌ ئاودیوی‌ ئێران ده‌كه‌ن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، كه‌ نه‌یویست ناوی‌ ئاشكرابكرێت، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و تانكه‌رانه‌ی‌ نه‌وته‌كه‌ ئاودیو ده‌كه‌ن، رۆژانه‌ ده‌گۆڕدرێت، رۆژ هه‌یه‌ سه‌د تانكه‌ر ده‌بێت‌و رۆژیش هه‌یه‌ كه‌مترن.

جه‌ختی‌ له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و نه‌وته‌ له‌ رێگه‌ی‌ چه‌ند كۆمپانیایه‌كه‌وه‌ ئاودیوی‌ ئێران ده‌كرێت‌و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێت ده‌ست بهێنرێته‌ رێگه‌یان‌و رێگرییان لێبكرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ ناوی‌ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی‌ ئاشكرا كرد، كه‌ ئه‌و كاره‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن، ناوه‌كان لای‌ هاولاَتی‌ پارێزراون.

وتیشی‌ شۆفێری‌ تانكه‌ره‌كان هه‌موویان فارس‌و تورك‌و كوردی‌ فه‌یلین.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، هاولاَتی‌ په‌یوه‌ندی كرد به‌ سامان عه‌بدولوه‌هاب به‌ڕێوه‌به‌ری‌ بنكه‌ی‌ گومرگی‌ په‌روێزخان، به‌لاَم ناوبراو ئاماده‌نه‌بوو له‌وباره‌یه‌وه‌ هیچ لێدوانێك بدات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە