دەعوایەكى مێژووى كەلە كەلتوورى شارى سلێمانى كراوە ..گەورەترین تاوانه !!
Friday, 06/02/2009, 12:00
موڵكێكى حكومى هەبوو بەرامبەر مزگەوتى گەورەى شارى سلێمانى ! كە لەكاتى بەعسدا گەنجینەى پەروەردەى سلێمانى تیا‌بوو!! دواى ئەوان ڕۆیشتن بوو بە بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى ناو شارى سلێمانى !
ئەم مووڵكە مێژوونووسان و پیاوانى شارى سلێمانى بۆیان دەركەتبوو كەئەم گردە ژێرەكەى شارى سلێمانیە و مێژووى ئەگەڕێتەوە بۆ 3500 سێ هەزار و پێنج سەد ساڵ پێش زاین !! بۆیان كاتى ڕ‌ژێمى بەعس بۆی ئاشكرابوو خۆى بەو دڕندەى خۆى ئەم ئاسەوارە مێژوویەى پاراست و تێكى نەدا،بەڵام جلال تاڵه‌بانی و حاكم قادر فرۆشتیان مەترى بە 200 دۆلار بە حسین مه‌لا سالح زرگوێزیی!!
مامۆستا عبد الره‌قیب، كە بەرپرسیارى ئاسەوارە، هەرچەند هاوار و تكاى كرد و گریا بۆ ئەو كەلتوورە نایەبە مێژوویە! به‌ڵام ئه‌م به‌رپرس و سه‌رکرده نه‌خوێنده‌وار و نه‌فامه، گوێیان بۆی ڕانه‌گرت، ته‌نانه‌ت لاى حاكم قادر، ئیهانەش كرا.
ئەم مووڵكە که خاوەنه‌که‌ی كورده و سه‌رکرده‌که‌ی ئه‌گه‌ر دز نەبوایە! چوار دەورى ئەگیرا و چاك و جوان ئەكرا و ئەبوو بە مێژوویەك بۆ سلێمانى و ئەبوو بە شارێكى سیاحى بەناوباگ لە جیهاندا ! زۆر مەزنتر ئەبوو لە ئاسوارەكانى ئەمەویەكان لە ئەردن ! كە ساڵانە ملوێنەها گەشتیار ڕووى تێدەكەن و ناوى ئەچووە ناو شارە مێژوویەكانەوە! ڕۆژانە سەدەها گەشتیار لەم شارە بە تەیارە دائەبەزین!!
بەڵام جه‌لالى کونه‌به‌بوو حاكم قادری حه‌مه‌جان، جگه له گیرفان پڕکردن و خیانه‌ت و به‌دڕه‌وشتیی، چیی دیکه‌یان لا مەبەستە!؟ خۆ خەڵكى شارە حەیاتەكە نەبوون!؟
ئەبێت جه‌لال تاڵه‌بانی و حاكم قادر و حسین ملا ساڵح و ئەوانەى شەریكن لە فرۆشتنی ئه‌م ئاسه‌واره مێژووییه، ئەبێت گەورەترین مەحكەمەى عراقى و نێو نەتەوەى و ئاسەوارى جیهانى بكرێن و لە سەر شاشە ببینرێن و هەتا مامۆستا عبد الرقیب لە ژیاندا ماوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست