نامەیەكی كراوە بۆ نەوشیروان مستەفا سەبارەت بە هەڵبژاردنى سەرۆكى هەرێم
Thursday, 07/05/2009, 12:00
1934 بینراوە
سهباح عهلی قارهمان و ناسیح عبدولرەحیم
پیشەكی دەست خوشیت لێ دەكەین بۆ دروستكردنى لیستى جیاواز لە دەرەوە لیستى هەردوو بنەماڵە,دروستكردنى لیستى گۆڕان سەرەتایەك بوو بۆ شكاندی ئەو بێدەنگیەى كە سەراپا ژیانى سیاسى و كۆمەڵاتى ئێمەى تەنیبوو ,لیستى گۆڕان بووە هۆى ئەوەى كە گۆمی مەنگى دونیاى حیزب و سیاسەت لە كوردستاندا بشڵەقێت،ئەوەی بەڕیزتان كردوتانە تا ئێستا شكاندنی تەوقی دەستەڵاتى بنەماڵییە كە زیاتر لە نیو سەدەیە وەك مار ئاڵاونەتە گەردنی میللەتی كورد،
هەر بۆیە لەو ڕوانگیەوە ئیمە وەكو دوو تاكی كورد كە باوەڕمان بە شكاندنی بتە وەهمیەكانى نێو دەسەڵاتی بنەماڵەییە و نامانەوێت چیتر شتێك هەبێت لەدونیاى كوردیدا بمێنێت كە زەمینە خۆش بكات بۆ دروستكردنى سەرۆكى ئەفسانەى و سەرۆك تاقانە و سەرۆكى هەمیشەى و كەڵتی سیاسى و ئەو جۆرە شتانە كە سیماو ڕوخسارى دەستەڵاتێكى تۆتالیتارین. داوات لێ دەكەین خۆت بپاڵێوی بۆ سەروەكایەتی هەرێم، چونكە ئیمە باش دەزانین كە سەرۆكی حیزبەكانی ترو كەسایەتیكانی تری ئەم وڵاتە وەكو چۆن ماوەی 18 ساڵە بێدەنگ بوونە لە بەرامبەر ناعەدالەتی هەردوو بنەماڵەییەی تاڵەبانی و بارزانی، ئاواش دەزانین ئەوانە هیچیان ئەو جورئەتەیان نییە و ئەو توانایەشیان نییە كە بتوانن بەو كارە هەڵسن . ئیستا یەك ئەركی ترت لەسەر شان ماوە كە بڕواى ئێمە پێویستیەكى ڕۆژگارەو جێبەجێكردنى واتا پچڕانى ئەڵقەیەكیتر لەو زنجیرەى كە دەستەڵاتى بنەماڵەیى لە كوردستاندا كردوویەتیە گەردنى تاكى كوردى و كۆمەڵگەى كوردى پێ شەتەك داوە.
بۆیە ئێمە لێرەوە دواكاریەكمان هەیەو ئەویش ئەوەیە كە خۆت بپاڵێوى وەك كاندید بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، وەكو چۆن ماوەی 18 ساڵە كەسیەك نەبوو گومى مەنگى حیزبەكان بشڵەقێنێت بەڵام جەنابتان شكاندتان،ئاوەهاش باوەڕ ناكەین سیاسیەكى كورد یان سەرۆك حیزبێكیتر لەخۆى ڕاببینێت لەبەرامبەر مەسعود بەرزانیدا بووەستێتەوە و مونافەسەى بكات.
بەڕێزنەوشیروان مستەفا ئیمە هەردووكمان باش دەزانین جەنابت خۆشیت لە دەستەڵات نایەت بەو شێوەیەى كە ئێستا پیادە دەكرێت ,بەڵام خۆ دەبێت خۆشیت لە دەستەڵاتێك بێت كە بە شێوەى دیموكراتى و مەدەنیەتیەكەى پیادە بكرێت ,كە ڕێگەبە خۆسەپاندن نادات ,ئێمە دەزانین ڕقت لە بەرپرسە گەندەڵ و شەرواڵ پیسەكانی ئەم وڵاتەییە، بەڵام ئەبێت لەبەر خاتری نەوەی داهاتوو خۆتان كاندید بكەن بۆ سەروەكایەتی هەرێم، چونكە ئەگەر ئەوكارە نەكەیت ئەوە ئەو گۆڕانەی ئێوە باسی لێوە دەكەن ناكامڵ دەردەچێت، هیوادارین لە سەردەستی بەڕێزت ئەو دیوارە وەهمیەى كە عەقڵیەتى بنەماڵەیی بڕوخێنرێت كەلە زیهنى تاكى كوردیدا دروست بووە, ،بۆ ئەوەی ئەو درگایەش لە پێش نەوەی داهاتودا بكرێتەوە بۆ دەستاودەست كردنی ئەو پۆستە، ئێمە وەكو دووتاكی ئەم وڵاتە لە دوو شاری ئەنفاكراوە شەهیدكراوی دەستی بەعسییەكانی سەدام وهەردوو بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی پێمان وایە، ئەگەر ئەو كارە نەكەیت ئەوە خۆ دزینەوەیە لە ئەركێك كە جگەلەتۆ باوەڕناكەین كەسیتر بتوانێت بێى هەستێت,هەر بۆیە لە پێش هەموو كەسێكەوە تۆ لەم مەسەلەیەدا بەرپرسیار دەبیت و چونكە ئەمەش بەشێكە لە پرۆسەی گۆڕانی بنەڕەتی لە وڵاتەكەماندا و میژوش بێڕەحمانە لە بارەتەوە دەینوسێتەوە.لە كۆتایدا هیواخوازین ئەم داواكاریەی وەكو خۆی جێبەجێ بكەیت بە هیوای سەركەوتن بۆ بەڕێزتان.
[email protected] [email protected]ئەم بابەتە پێکەوە لەگەڵ ناسیح عەبدولڕەحیم نووسیومانە