یاداشتنامه‌ی مانگرتووان گه‌یه‌نرایه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
Thursday, 12/04/2012, 12:00
ئاگاداریی:
تەواوی راگەیاندەكان ئاگادار دەكەینەوە كە ئێمە وەك كەمپینی پشتیوانی كردن لە مانگرتووانی باكووری كوردستان و ستراستبورگ، هەڵدەستین بە لێدوانێكی رۆژنامەوانی بۆ راگەیاندنی ئەنجامی چالاكی مانگرتنمان لە خواردن كە ماوەی 4 رۆژ بەردەوام بوو، هەروەها هەڵوێست لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی كە لە لایەن هێزەكانی ئاسایش و پولیسەوە رووبەرو بووینەتەوە.
راگەیاندەكە سبەینێ بەرواری 12.4.2012 لە بەردەم پارلەمانی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕو پێك دێت.
هاتنتان مایەی رێز لێنانە لە تێكۆشانی دیموكراتی و نەتەوەیی.
كەمپینی پشتیوانی كردن لە مانگرتووانی باكووری كوردستان و ستراستبورگ
12.4.2012
************************
یاداشتنامه‌ی مانگرتووان گه‌یه‌نرایه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
ئه‌مڕۆ كاتژمێر 3,30 ی پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی چوار شه‌مه 11ی نیسان , شاندێكی كه‌مپینی پشتگیری له مانگرتووانی باكوری كوردستان كه پێك هاتبوو له ((كه‌ریم چۆمانی , نه‌جیبه عومه‌ر , عه‌لی مه‌حمود)) به نوێنه‌رایه‌تی مانگرتووانی به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان , یاداشتنامه‌ی مانگرتو...انیان گه‌یانده نوێنه‌رایه‌تی یۆنامی له هه‌رێمی كوردستان , شانده‌كه له لایه‌ن رێزدار سۆكۆل كۆندی به‌رپرسی نووسینگه‌ی هه‌رێمایه‌تی له هه‌ولێر و رێزدار عه‌زیز به‌رزنجی به گه‌رمی پێشوازیكران ,به‌رپرسی نووسینگه زۆر به وردی گوێبیستی داواكاریی مانگرتوان بوو كه له یاداشتنامه‌كه‌دا له خواره‌وه هاتووه, هاوكات باسی په‌لاماری مانگرتوان له لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه كرا , به‌ڕێزی به‌ڵێنی دا یاداشتنامه‌ی مانگرتووان بگه‌یه‌نێته ئه‌و شوێنه‌ی له یاداشتنامه‌كه‌دا داوا كراوه .
به‌ڕێز : نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له رێگای نوێنه‌رایه‌تی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق
بابه‌ت : یاداشتنامه‌ی مانگرانی 6 رۆژه‌ی به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری هه‌ولێر
ئێمه كه نوێنه‌ری كۆمه‌ڵێك رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ له چالاكڤانانی سیاسی و مه‌ده‌نی و پارێزه‌ری مافی مرۆڤین له هه‌رێمی كوردستان, له به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان, له شاری هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان, بۆ ماوه‌ی 6 رۆژ له 7ی نیسانه‌وه تا 12ی نیسان ده‌ستمان داوه‌ته مانگرتن, بۆ پشتیوانیكردن له داواكاریه‌كانی زیاتر 2000 مانگرتووی زیندانه‌كانی توركیا, كه ماوه‌ی 58 رۆژه ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن ,هاوكات 15 سیاسه‌تمه‌داری دیكه‌ی كورد له 1 ئازاره‌وه له مانگرتنی به‌رده‌وامدان, به‌هۆی مانگرتنه‌وه ژیانی ئه‌و مانگرتووانه تا ئاستی مه‌ترسیدار خراپبووه, داواكارین له به‌ڕێزتان پشتیوانی بكه‌ن له داواكاریه‌كانمان كه هاوكات داواكاری سه‌رجه‌م مانگرتووانه له توركیا و ئه‌وروپا, كه بریتین له :
1- به پێی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ و په‌یمانامه جیهانیه‌كان له پاراستنی زیندانیانی سیاسی, مامه‌ڵه له گه‌ڵ زیندانیانی سیاسی له توركیا بكرێت .
2- قه‌ده‌غه كردنی چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له گه‌ڵ پارێزه‌ران و كه‌س و كاری له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی توركیاوه هه‌ڵبگرترێت, كه ماوه‌ی 261 رۆژه دیداری تایبه‌تی ئه‌و له گه‌ڵ پارێزه‌رو كه‌سوكاری لێی قه‌ده‌غه كراوه,داواكارین رێگا به چاوپێكه‌وتنه‌كانی بدرێت و رۆڵی خۆی له كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و چاره‌سه‌ركردنی ئاشتیانه‌ی كێشه‌ی كورد له توركیا بگێڕێت .
3- بار‌و دۆخی ژیانی خراپی ناو زیندانه‌كانی توركیا چاره‌سه‌ر بكرێت .
4- ئازاد كردنی زیاتر له 7000 زیندانی, كه به‌شێوه‌ی ره‌شۆِكی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیاوه به تاوانی سیاسه‌تكردن گیراون, كه له ناویاندا ژماره‌یه‌ك منداڵ هه‌یه.
5- داواكارین رۆڵ بگێڕن له كۆتایی هێنان به شه‌ڕ له توركیا و كپكردنی تفه‌نگه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له توركیا, به پێی په‌یماننامه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان .
كۆمیته‌ی پشتیوانی له مانگرتوانی باكوری كوردستان
هه‌رێمی كوردستان-هه‌ولێر
12-4-201
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست