کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ جێبه‌جیکردنی فه‌رمانه‌کانی مه‌سعود : KNN ده‌ته‌قێنێته‌وه‌.

Saturday, 12/03/2011, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ له‌ نێو ده‌زگای زانیارییه‌وه‌ پێڕاگه‌یاندین:
1- ئه‌و هه‌واڵه‌ی که‌ بلاوتان کردۆته‌وه‌(ئۆپه‌راسیۆنی 'مسته‌کۆڵه‌ی ئاسنین' ی تاڵه‌بانی بۆ ڕاماڵینی یه‌کجاره‌کی سه‌رای ئازادی) سه‌باره‌ت به‌ هێرشکردنه‌ سه‌ر سه‌رای ئازادی به‌و که‌ره‌سته‌و وپیلانه، ته‌واو له‌لای جه‌لال تاڵه‌بانی و به‌ فه‌رمانی مه‌سعود بارزانییه‌وه‌ ئۆکه‌ی کراوه‌.لێره‌دا ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌نده‌ زیاد بکه‌م که‌ له‌ته‌ک هیزی به‌ناو پیشمه‌رگه‌ی چوارقورنه‌ ، هێزێکی زرێڤانی سه‌ر به‌ مه‌سعود بارزانی که‌ سۆرانین تێکه‌ڵ به‌و هێزه‌کراوه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌کاتی هێرشبردن نه‌ناسرینه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ش زیاد ده‌که‌م ده‌ڵێم: پیلانه‌که‌ به‌شێوه‌یه‌که‌ که‌ زرێڤانییه‌کانی مه‌سعود بارزانی ئه‌وان ده‌ستده‌وه‌شێنن و، فه‌رمانده‌یه‌کی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له‌پشت په‌رده‌ له‌گه‌ل عیماد ئه‌حمه‌د و قادر حه‌مه‌جان و لاهوری جه‌لال به‌دواداچوون و چاودێرێی ده‌که‌ن. ده‌یانه‌وێ وای نیشانبده‌ن که‌ زرێڤانی مه‌سعود بارزانی به‌شداری نا‌کات ،بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی سڵیمانی ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ تووڕه‌نه‌بن..
2- زانیاری دووه‌م که‌ له‌ هی یه‌که‌م ئه‌گه‌ر گرنگتر نه‌بێت دیاره‌ که‌متر نییه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ل په‌لاماردانی خۆپیشانده‌ران له‌ سه‌رای ئازادی ، مه‌سعود به‌ توندی فه‌رمانی به‌ جه‌لال تاڵه‌بانی کردووه‌ که‌ پلانی سه‌ره‌کی له‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی یا داگیرکردنی KNN به‌ په‌له‌ جێبه‌جیبکات.
سه‌رچاوه‌که‌ ئه‌وه‌ش ووت : که‌ هه‌ندێ ناره‌زایی هه‌یه‌ له‌ نێو مه‌کته‌بی سیاسی به‌لام ئیسرارێکی زۆریش له‌لایه‌ن خودی جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ جێبه‌جیکردنی فه‌رمانه‌کانی مه‌سعود بارزانی بۆ کۆتاهێنانی ئه‌و ره‌وشه‌ ئه‌گه‌ر کوشتوبرێکی زۆریش ئه‌نجام بدرێت.‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە