چاوخشاندنێک بە مێژووی ئازەربایجان
Thursday, 26/12/2013, 12:00
بە پێی ئەو ،
بەڵگەو گوتارە کە لەسەدەکانی رابوردوو بە جێ ماون وادەردەکەوێ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی" گۆلی ورمێ " لەدێرزەمانەوە شوێنێکی ئاوەدان و پڕ حەشیمەت بووە . بەهۆی هەڵکەوتەی جوغڕافیایی گرینگی و تایبەتی خۆی گەلێک جار کەوتۆتە بەر هێرشی خەڵکانی جۆراو جۆر لەم بوارەدا بەڵگەی نوسراووجێی باوەڕ هەیە کە لەم کورتە باسەدا ناگونجێ .
" حوسێن پیرنیا (موشیرولدەولە) لە بارەی مێژووی ئازەربایجاندا ئاوا دەنوسێ: ئازەر بایجان بەشێک لە ئێران بووە کە زۆر زوو لە زەمانی دەوڵەتی " سلوکیان " دا جودا بۆوە ، ئەگەر چی مێژووی جودا بوونەوەی راستەوخۆ دیار نیە بەڵام وێدەچێت پێش هاتنی " باختەرو پاڕت " (مەبەست دەوڵەتی ئەشکانیانە)کە داوای سەربەخۆییان کردووەلەوانەیە تەواو سەربە خۆ نەبووبن بەڵام لە نێو خۆیاندا دەسەڵاتی تەواویان هەبووە و سلوکیەکان دانیان پێدا هێناون و بنە ماڵەی " ئاتڕۆ پاتەکان " راگیراون ودەتوانین بڵێن یونانیەکان لێرەدا رۆڵیان نەگێڕاوە.
ئازەریەکان بەرانبەر بە دابو نەریتی یونانیەکان لە سەنگەری ئێرانیە چێتیدا بون و رێوڕەسمی ئایینی زەردەشتی پێگەیەکی چاکی بۆ خۆی کردبۆوە . دوای بە هێز بونی دەوڵەتی پاڕت (ئەشکانیان) ئازەر بایجان بوو بە هاوپەیمانی دەوڵەتیپاڕت بەو واتایە کە پاشایەکی هەبووە کە دەسڵاتی دراوەتێ بۆ خۆی بڕیار بدا .ناوەندی ئازەریەکان لە زەمانی پاڕتەکاندا هاوکات بووە بە لەشکر کێشی " ئانتینوس" سەرداری رۆمی بۆئەو ناوچەیەکە مێژوو ناسانی رۆمی پێیان گوتووە " پێرسیە " کە لەوسەردەمەدا ئەو شوێنە بە تەختی سولێمان ناو دەبرێ .مێژوو ناسانی یونانی ورۆمی بەو ناوچانە یان گوتووە ، مادی بچوک ، وتەنیا لە زەمانی ئەسکەندەربە هۆی ئەوەی ناوی والی ئەو ناوچەیان " ئاتڕۆپات " (ئاتڕۆپاتن) بووە ، نوسراوە.لە رۆژگاری سەردەمی ساسانیاندا گوتراوە" ئازەر پاتەکان " کە هێدی هێدی بۆتە ، ئازەربایگان وپاشان ئازەر بایجانی ئەو ڕۆیی .
لە بارەی داگیرکردنی ئازەر بایجان لە لایەن عەڕەبەکانەوە " موحەممەد مکری جەریر تەبەری " لە مێژووی خۆی دالە ساڵی ٢٢ی هیجری ،" بگیر کوڕی عەوڵا ، سماک کوڕی بن حەریسە ی هاوکاری ، وعەتەبە کوڕی فڕقەد،" کە لە دەوڵەمەندەکانی دەست رۆیشتوی عەڕەب لە کوفە بون لە " جرمیان " لە گەڵ لەشکری ئێران بە سەرداری " ئەسفەندیار کوڕی فەڕوخزاد " توشی شەڕ دەبن .
ئەسفەندیار تێک دەشکێ وبە دیل دەگیرێ وێڕای ئەو ،بارام کوڕی فەڕوخزاد، لە بابەر سوپای عەتەبە کوڕی فرقە بەر خۆدانی کرد بەڵام پاشەکشەی پێ کراوخۆی رانەگرت . عەتەبە ئاگاداریەکی بۆ خەڵکی ئازەربایجان بڵاو کردەوە بەو دەقە :بەناوی خودا ، پەیامێکە کە عەتەبە کوڕی فیرقەد نوێنەری خەڵیفە " عومەر کوڕی خیتاب" ئەمیری موسڵمانان بۆ خەڵکی ئازەر بایجان وپێدەشتەکانی ناوچەی سنوری وتەواوی خەڵکانی ئازەربایجانی دەنێرێ : ئاسایشی هەمووتان پارێزراوە ماڵ وگیان ودینی ئێوە لە ئەماندایە بەمەرجێک ، دەبێ بە ئەندازەی خۆتان ماڵیات بدەن ، ژن ،منداڵ ،نەدار، مرۆوی ئایینی ،لە دانی ماڵیات بەدوورن ولێیان وەرناگیرێ . هەر کەسێک کە لە گەڵ سوپای موسڵماناندا خراپ هەڵسوکەوت بکا یا لە سنوری ئازەربایجان رابکا دەستگیر دەکردرێ ئازاری دەدەین .
ئازەربایجان بە بەشێک لە ئێران دەژمێردرا کە لە نێوان " هەمەدان " ودەربەندی " خەزەران " هەڵکەوتبو لە نێوان ئەو دوو ناوچەیەدا رێگای جۆراو جۆرهەبووە کە بە هۆی ئەوەی پڕ پیت و بەرەکەت بونی ئەو ناوچەیە و ئاو وهەوای فێنکو خۆش بە توندی کەوتە بەر چاوی عەڕەبەکان وژمارەیەکی زۆر روویان کردە ئەو پارێزگایە.
لە لاپەڕەی١٤٢و١٤٣" شەهریارانی ون ناو" لە نوسینی ، ئەحمەد کەسرەوی، ئاوای دەخوێنینەوە :......یەعقوب ناوێک دەڵێ، کاتێک ئازەربایجان رووی راستی دەرکەوت عەڕەبەکان لەوێ نیشتەجێ بون. بەلازەری لەوتی،ئەردەبیلی دەنوسێ: چون ئازەربایجان ناسرا هۆزە عەڕەبەکان لە کوفەوبەسرەو شام روویان لەوێ کرد وهەر شوێنێک کە توانیان دەستیان بەسەرداگرت.وهیندێک لەزەوی وزاری خەڵکی ناوچەیان کڕی . گوند نشینەکان بونە ژێر دەستەو کشتوکاڵیان بۆ ئەوان دەکرد.
لە نوسراوەی " ئەبولفەرەجی ئیسفەهانی دەراغانی " وا دەردەکەوێ کە تازیەکان لە ئازەربایگان لە سەدەکانی یەکەم و دووهەمینی ئیسلام لەوە زیاتربون کە لەو نوسراوەدا هاتون . ،یەعقوبی ، لە مێژووی خۆییدا دەنوسێ: جگە لەو هۆزانەی کە لە سەرەتای داگیرکاری عەڕەبەکان بۆ ئازەربایگان هاتن .لە کۆتایی سەدەی دووهەمی هیجریدا کەسانێک بەرەو ئەو پارێزگایە کۆچیان کردوە. " ئەبو جەعفەرخەلیفەی عەباسی " ،یەزیدی کوڕی حاتەمی سەلمی،کردە والی ئازەربایجان وتوانی لە هۆزەکانی ، یەمەنی ، کەلە بەسرە بون بێنێتە وێ .
بەڵگەی باوەڕ پێکراوی مێژوویی ئەوە دەسەلمێنێ لە ناوچەی " گۆلی ورەمێ ،شنۆ ،مهاباد ،سەقز،ورمێ ،خۆی ،" دەوروبەری کێوەکانی سەهەند عەشیرەکانی کورد جێگیر بون بەناوی ، ڕەوادی ، کە بە گوتنی " ئیبنول ئەسیر " باشترین هۆزی کوردان بون ولە تەواوی هێرش و شەڕەکانی عەڕەبان شان بە شانی برا ئێرانیەکان پارێزگاریان لە وڵات کردووە. ئەو کوردانەی هۆزێکی گەورەبون شوێنی لە دایک بونی راستەقینەیان لە ناوچەی" مادی بچوک " و دەوروبەری گۆلی ورمێ بووە.بەشێک لەوان لە دەوروبەری شاری شنۆ سوکنا بون کە پێیان دەگوترا " هەزبانی " کە زۆر ئازاو نەترس بون .
سەرداری بە ناو بانگی شەڕ لە گەڵ خاچ پەرستەکان " سەلاحەددین ئەیوبی" لەهۆزی هەزبانی بووە . ئیبنولئەسیر، دەربارەی ، شێرکۆ ،ئەییوب، ،مام و بابی سەلاحەدین ئاوا دەڵێ : نیژادی رەسەنەو رەوادیە ئەو هۆزەش گەورە هۆزی کوردان باوکی سەلاحەدین لە یەکێک لە شەڕەکاندا دەکوژرێ ولە شاری سەلماس دەنێژرێ وپاش شەڕێک کە سەلاحەدین تێک دەشکێ وێڕای بنە ماڵەو باپیری روو لە شاری ،موسڵ، دەکا ولەوێ نیشتە جێ دەبێ .
ئەو بنەماڵەیە سەدەی سێهەم بەناوی ، هەزبانی ، لە سەدی چوارم بە ناوی ،رەوادی ،دەبێ لە کوردوستان وئازەربایجان دەسەڵاتدارو دەست رۆیشتو بون . بە هۆی ئەوەی لە ناوچەی گۆلی ورەمێ دەسەڵاتێکی بە هێزیان هەبوە ساڵانێکی دووەو درێژ لە گەڵ کار بەدەستانی خەڵیفە وعەڕەبەکان جەنگاون .
سەرچاوە: مێژووی مهاباد لە نوسینی ، جەنابی سەید موحەممەد سەمەدی
وەرگێڕانەوەبۆهەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر/ سەرکەوت/ کەریمی
ت/ فەنلاند /٢٠/١٢/٢٠١٢
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست