کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگادارییه‌ک بۆ نووسه‌ره‌ به‌ڕێزه‌کانی کوردستانپۆست

Sunday, 29/05/2011, 12:00


له‌به‌ر زۆری وتار و هه‌واڵ، که‌ رۆژانه‌ به‌ ده‌ستمان ده‌گات، هه‌روه‌ها سه‌رقاڵبوونمان به‌ کاری دیکه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌یش گله‌یی ئێوه‌ی به‌ڕێز نه‌یه‌ته‌ سه‌رمان، بۆیه‌ داوا له‌ نووسه‌ره‌ به‌ڕێزه‌کان ده‌که‌ین، ره‌چاوی ئه‌و چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن:

ـ زۆربه‌ی نووسه‌ره‌ به‌ڕێزه‌کانی کوردستانپۆست ئه‌رشیفی تایبه‌تییان بۆ کراوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ داوا له‌و به‌ڕیزانه‌ ده‌که‌ین‌ له‌گه‌ڵ ناردنی بابه‌ته‌کانیاندا ژماره‌ی پێناسه‌که‌ی خۆیان بنووسن. بۆ دۆزینه‌وه‌ی ژماره‌ی پێناسه‌که‌تان‌، کلیک له‌ نووسه‌ران بکه‌ و ناوی خۆت بدۆزه‌ره‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ کلیک له‌سه‌ر ناوه‌که‌ت بکه‌ و له‌وێدا ژماره‌ی پێناسه‌که‌ت ده‌دۆزیته‌وه‌، یان له‌ کۆتایی هه‌ر وتار و بابه‌تێکی خۆت ژماره‌ی پێناسه‌که‌ت نووسراوه‌.

- ئه‌وانه‌ی که‌ به‌ ناوی خوازراوه‌وه‌ هه‌واڵ و نووسینێکیان بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، ئه‌رشیفێکی تایبه‌ت به‌ خۆیان نییه‌، یان ئه‌وانه‌ی که‌ ته‌نها نووسینێکیان هه‌یه‌، پێناسه‌ی هه‌موو ئه‌مانه‌ ژماره‌ 2 ی بۆ دانراوه‌ ناوه‌که‌شی نووسراوه‌ (نووسه‌ری دیکه‌)، ئه‌و به‌ڕیزانه‌ ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت ناویان بچێنه‌ ناو ئه‌رشیفه‌وه‌ و جیایان بکه‌ینه‌وه‌، ده‌توانن لینکی بابه‌ته‌کانی خۆیانمان بۆ بنێرن تا ئه‌رشیفی تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌بێت.

- تکایه‌ له‌گه‌ڵ نووسینه‌کانتانا ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت وێنه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ بابه‌ته‌کانتان دابنرێت، وێنه‌یه‌کی گونجاو بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ بنێره‌، یان له‌ ناو کوردستانپۆستدا وێنه‌یه‌ک ده‌بینیته‌وه‌ که‌ گونجاوه‌ بۆ ناوه‌رۆکی نووسینه‌که‌ت، بۆپ ئه‌مه‌ش لینکی ئه‌و نووسینه‌ بنێره‌ تا ئێمه‌ ئه‌و وێنه‌یه‌ له‌گه‌ڵیدا دابنێن، هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مه‌ وا ده‌کات که‌ ئێمه‌ به‌ زووترین کات نووسینه‌که‌تان بۆ بڵاوبکه‌ینه‌وه‌.

- ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌که‌ت بۆ جێگه‌ی تر ناردووه‌، تکایه‌ بۆ ئێمه‌ی مه‌نێره‌. هه‌ر کاتێکیش بۆمان ده‌رکه‌وت بابه‌ته‌که‌ت له‌ شوێنێکی تر بڵاوبۆته‌وه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ هه‌ندێ سایت و ڕۆژنامه‌ی‌ گومانلێکراوی سه‌ر به‌ده‌سته‌ڵات، ئه‌وا‌ بابه‌ته‌که‌ت لاده‌برێت ، یان ده‌خرێته‌ به‌شی خواره‌وه‌.

ـ هه‌ر بابه‌تێک ته‌شهیر و ناوزڕاندنی تێدابێت ، به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی باسی که‌سایه‌تی و خێزانیه‌وه‌ بڵاوناکرێته‌وه‌ .

ـ هه‌ربابه‌تێک باسی گه‌نده‌ڵی لێپرسراو و که‌سه‌ بچوکه‌کانی ناو ده‌سته‌ڵات بکات ، ده‌بێت به‌ به‌ڵگه‌وه‌ بێت، یان ئه‌و که‌سه‌ له‌ لای ئێمه‌ ناسراو بێت، ئه‌و که‌سه‌ نه‌یناسیین و له‌ نادیاره‌وه‌ بیه‌وێت له‌پاڵ سه‌کۆی کوردستانپۆستدا خۆی مه‌ڵاس بدات، ئێمه‌ بڵاوی ناکه‌ینه‌وه‌.

- نووسین و هه‌واڵ و بابه‌تیی پزیشکیی و ته‌ندروستیی، ده‌بێت له‌ پێشدا (به‌شی ته‌ندروستیی کوردستانپۆست) بیبینێت و پێیدا بچێته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ له‌ رێگای ئه‌وه‌وه‌ جارێکی تر بۆ ئێمه‌ دێت و بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ تکایه‌ بۆ ئه‌م ئیمه‌یله‌ی بنێره‌.
[email protected]
تێبینی: لێیت تێکنه‌چیت بابه‌تی دیکه‌ بۆ ئه‌و ناونیشانه‌ مه‌نێرن چونکه‌ فه‌رامۆش ده‌کرێت:


- تکایه‌ تا ده‌توانیت له‌ بابه‌ته‌کانتاندا خۆتان له‌ ووشه‌ی نه‌شیاو و بازاڕیی به‌دوور بگرن و هه‌وڵ بده‌ن به‌ شێوه‌یه‌کی سیاسی مۆدێرن بنووسن و بابه‌ته‌کانتان به‌ دۆکۆمێنت و ئاماری ڕاست ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن.

جگه‌ له‌ بابه‌ت و هه‌واڵی ته‌ندروستیی. تکایه‌ هه‌موو نووسینه‌کان بۆ ئه‌و ئیمه‌یله‌ی خواره‌وه‌ بنێره‌:

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە