کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سرور بارزانی له‌ پشت كۆمپانيای(وه‌ته‌ر فۆردی Waterford) ئه‌مريكيه‌وه‌ بۆ ده‌رهينانی نه‌وت

Wednesday, 05/10/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنيری ئامێدی
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ كۆمپانيای تارين كه‌ يه‌كيكه‌ له‌ كۆمپانيا گه‌وره‌كانی مه‌سرور بارزانی و سه‌روه‌ری ساڵح پيداوی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ سه‌روه‌ر پێداوی ئه‌وه‌ی باسكردووه‌ كه‌ ئيستا مه‌سرور بارزانی شه‌ريكه‌ به‌شه‌ له‌گه‌ل كۆمپانيای (وه‌ته‌ر فۆرد) ئه‌مريكی تايبه‌ت به‌ دۆزينه‌وه‌و بيرلێدان و ده‌رهێنانی نه‌وت له‌ كوردستاندا، له‌و ڕووه‌وه‌ تا ئيستا ئه‌و كۆمپانيايه‌ له‌ده‌ڤه‌ره‌كانی(شێخان زراريی و دهۆك و زاخۆ و ئامێدی) سه‌ركه‌وتنيان به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ هه‌ڵكه‌ندنی چاله‌ نه‌وتيه‌كان و دۆزينه‌وه‌ی نه‌وت له‌و شوينانه‌دا!
به‌ پيی سه‌رچاوه‌كه‌ تا ئيستا ئه‌و كۆمپانيايه‌ زياتر له‌(500) بيری چاڵه‌ نه‌وتی هه‌ڵكه‌ندووه‌ و هه‌موويشی تا ئاستێكی باش نه‌وتيان تيايه‌.
ئه‌وه‌شيان باسكردووه‌ كه‌ گريبه‌ستيه‌ نه‌وتيه‌كانی ئه‌و كۆمپانيايه‌ بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ مۆركراوه‌، مه‌سرور بارزانی له‌ سنوری پارتی شه‌ريكی ئه‌و كۆمپانيايه‌، ئه‌وانه‌ی پيشووتريش كه‌ له‌ زاخۆ و خۆرمێله‌ ئه‌نجامدراوه‌ چه‌ند كۆمپانيايه‌كی نه‌رويجی و ئه‌مريكی و كويتیيه ‌و نيچيره‌ڤان بارزانی شه‌ريكه‌ به‌شيان بووه‌.
ئه‌مه ‌و هه‌ريه‌كه‌ له‌ زه‌ڵمای خه‌ليل زاده‌ و ژه‌نه‌راڵ جيگارنه‌ر شه‌ريكی نيچيره‌ڤان بارزانين و كۆمپانيای وه‌ته‌ر فۆردی ئه‌مريكش مۆڵكی جۆرج بۆشه‌.
سه‌ره‌وه‌ر ساڵح پيداوی باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ چونكه‌ ئه‌مريكيه‌كان به‌شدارن حكومه‌تی عێراق ناتوانيت هيچ ده‌ستتيوه‌ردانێك ئه‌نجام بدات، تا ئيستا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی بۆ ليدانی ئه‌و چاله‌ نه‌وتانه‌ به‌ هيچ شيوه‌يه‌ك خۆی نه‌داوه‌ له‌و دۆسيه‌يه‌.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە