ئاگادارییه‌ک بۆ هاوڵاتیانی کورد له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی کوردستان
Sunday, 10/10/2010, 12:00
له لایه‌ن رێکخراوێکه‌وه، به‌ناوی (RDQK)، کار بۆ به‌دواداچوون و به‌دادگایی و سزادانی ئه‌و قاچاقچییانه ده‌کات، به‌تایبه‌تیی قاچاخچییه کورده‌کان، که له کوردستان، ئێران، تورکیا، یۆنان و ئیتاڵیا و شوێنی تر ، قاچاخچییه‌کانی ساڵانی پێشووتریش، که هه‌موویان به‌ناوی بردنیان به شێوه‌ی نایاسایی بۆ ولاتانی ئه‌وروپا، نامرۆڤانه پاره‌ی زۆریان لێدهسهندوون و ده‌ستیان بڕیون هه‌روه‌ها ده‌ستدرێژی سێکسییان کردۆته سه‌ر کچ و ژنه‌کانیان، بازرگانییان به‌چاره‌نووسی سه‌دان و هه‌زاران که‌سی تره‌وه کردووه. ئه‌و رێکخراوه داوا ده‌کات، هه‌رکه‌سێک زانیاریی له‌سه‌ر ئه‌مانه، هه‌یه، وه‌ک وێنه، ناوی راستیی، کاروپیشه‌ی ئیستایان، یان شوێنی نیشته‌جێبوونیان، بۆمان بنێرن، چونکه ئه‌مانه تاوانبارن و ده‌بێت به سزای خۆیان بگه‌ن، دیسان داوا له‌وانه‌ش ده‌که‌ین، که ده‌ستدرێژیی سێکسییان کراوه‌ته سه‌ر، پاره‌یان لیوهرگرتوون و هیچیان بۆ نه‌کردوون، یان پاره‌یان پێنه‌بووه، له بری ئه‌وه بۆ نمونه برینداریان کردوون، یاخوود بوتڵیان تێبڕیون و کاری ناشهریفانهیان له‌گه‌ڵدا کردوون. ئه‌و رێکخراوه داوا ده‌کات، له رێگای کوردستانپۆسته‌وه پهیووهندیی بکه‌ن. ئه‌و که‌سه‌ی ده‌یه‌وێت ناوی خۆشی ئاشکرا نه‌کات ئاساییه، یان بیشیکات، ناوه‌که‌ی پارێزراو ده‌بێت.
هاریکارییتان جێگای خۆشحاڵییه، با وه‌ک میلله‌تێکی زیندوو بیسه‌لمێنین، که‌سمان ته‌نها و بێخاوه‌ن نیین، ئه‌وانه‌ی ده‌ستدرێژیی و سووکایه‌تییان به خێزان و خه‌ڵکیی کورد کردووه، له نموونه‌ی ئه‌م قاچاخچییانه، چیی رووی داوه با نه‌یشارنه‌وه بێده‌نگ نه‌بن و بۆمان بنووسن.
RDQK
به هاریکاریی کوردستانپۆست
په‌یوه‌ندییه‌کان له رێگای کوردستانپۆسته‌وه ئه‌نجام ده‌درێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست