ئەمڕۆ پارتی لە هەولێر هێرشی کردە سەر چەند بارەگا و ئۆفیسی راگەیاندن، دەستدرێژی سێکسییش کردۆتە سەر ژنانی رۆژئاوا
Monday, 19/05/2014, 12:00
1866 بینراوە
ئەمرۆ لەهەر سێ شاری هەولێر و دهۆک و زاخۆ لەیەک کاتژمێردا بارەگا و ناوەندە رۆژنامەوانیەکانی لە لایەن پارتییەوە هێرشکرایە سەر چەند بارەگا و ئۆفیسی رۆژنامە و چەندین رۆژنامەنووس و بارەگا گیران و داخرا، لەوانە
گۆڤاری رۆژی ولات لەهەولێر و دهۆک و زاخۆ،
دەزاگای هەوالی دیجلە .
کۆمەلەی ژیانەوەی گەنجان
کۆنگرەی نەتەوەیی باشور و رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان
ئەمە لە کاتێکدا ئەو هێرشانەیان کردۆتە سەر ئەو شوێنانە بەبێ مۆلەتی دادوەر، لەناو گیراوەکاندا بەرپرسی (کەنەکە) لەباشوری تێدایە، لەکاتێکدایە. سەرجەم ئەو بارەگا و ناوەندە رۆشنبیریانە لەلایەن خودی دامودەزگاکانی هەرێمەوە مۆلەتی فەرمیشیان هەیە. ئەوەی جیگای سەرنجە تا ئیستا میدیای گۆران و ئەهلی بەیەک دیڕ باسیان لەو رووداوە مەترسیدارەی پارتی نەکردوە و فەرامۆشیان کردووە، ئەمە لەکاتێکدا چەندەمین جارە پارتی ئەو رەفتارە ترسناکە ئەنجام دەدات.
شایەنی باسە کوردستانپۆست ئەوەی زانیوە، کە ماوەیەکە پارتی فشاری زۆر دەخاتە سەر هەوادارانی نزیک لە (پکک) ئەندامانیان دەگرێ بەهۆکاری وەک ئەوەی کوری بەرپرسی پەچەدەکە لەزاخۆ بۆتە گەریلای پەیەدە، بەلام بە پێچەوانەوە ١٣ گەنجی دهۆک و زاخۆ بونەتە داعش، پارتیی ئاگادارەو هیچ هەڵویستێکی بەرامبەریان نەنواندووە.
سەرچاوەکە درێژەی بە قسەکانی دا، وتی جگە لەوە ئەندامانی ئاسایشی پارتی لەئۆردوگاکان دەست درێژی سیسکسی دەکەنە سەر هەندێک لە پەنابەرانی کوردی رۆژئاوا، زۆر لەوانەی کە لە ژێر دەسەڵاتی پارتییدان دەیانەوێت بگەڕێتەوە بۆ رۆژئاوا بەڵام پاراستن ناهێڵێت، تا راگەیاندنی ئەم هەواڵە ڕیگری لە گەرانەوەی نزیک بە ٣٠٠ ژن و گەنجی کوردی کردوە، پێیان وتوون نابێ بگەرێنەوە و ئابلۆقەی ئابوری خستۆتە سەر کەمپی مەخمور، کە خەلک هاتوچۆیان نەکات هەموو ئەوکارانەشی لە پێناو رازیکردنی میتی تورکە وەک ئەو بەلگەیەی لەوماوەیە لەسەر لێدانی خەندەق بەبریاری میتی تورکی، پارتی ئەنجامی دا.