بە سپۆنسەری میتی تورکی و بە بیانوی کانتۆنەوە، دەسەڵاتی کوردی دەیەوێ دژی پەکەکە شەڕ هەڵگیرسێنێت
Saturday, 24/01/2015, 12:00
دەسەڵاتی پارتەکانی باشور شەڕ بە پەکەکە ئەفرۆشن بە بیانوی ئەوەوە کە پەکەکە کانتۆن لە شەنگال دروست دەکات و دەستی خستۆتە کاروباری حکومەتی هەرێمەوە، گوایە دەیەوێت ئەو ناوچانە لە هەرێمیش داببڕێت.
کۆمەڵێک نووسەر و رۆژنامەنووسی پیسخۆر بێشەرمانە هاتوونەتە مەیدان و کەوتوونەتە نووسین و بەستنی کۆڕ و دیداری سەر کەناڵە تەلەفیزیۆنەکان، دژ بە پەکەکە دەیانەوێت لەو رێگانایەوە رەوا بە شەڕفرۆشتنی دەستەڵاتێک بدەن کە لە هەموو کایەکاندا کارەسات و نشوستیی بەسەر خەلکی کوردستاندا هێناوە.
ئێمە وەک کوردستانپۆست، دەمانەوێت لە رێگای ئەم نووسینە کورتەوە بە ئەرکی نەتەوەیی و نیشتیمانی خۆمان هەڵبستین، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەین، کە ئاگاداریی ئەو شەڕفرۆشتنەی راگەیاندنەکانی دەسەڵاتی کوردیی بێت، بزانن چۆن ماوەی دوو هەفتەیە دەستیان پێکردووە، هەروەها داوا لەو نووسەرانە دەکەن، کە تا ئیستا ملیان بۆ دەسەڵاتی خائنیکاریی کوردی شۆڕ نەکردووە و گیرفانیان پڕنکەردووە لە دۆلاری دزراوی ئەو میللەتە، لەگەڵماندا هاوڕابن، هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتیمانیی خۆیان بنوێنن، ئێمە بڕیارماندا، لێرە بەدواوە نووسین و وتارەکانمان زیاتر بۆ ئەو مەبەستە چڕ بکەینەوە، بە بەردەوامی چالاکیی ئەو شەڕفرۆشانە بخەینە بەردەمی خوێنەران.
لە خوارەوە نموونەی چالاکییەکانی کەسانی داردەستی دەستەڵات ببینن، هەر نووسەر و کەسانێکی دیکەی سەر بە دەسەڵات، کە بەهەمان نەفەسی ئەم نووسەرە خۆفرۆشانە دەنووسن و دەیانەوێت گۆڕەپانی شەڕ خۆش بکەن، ئێمە لە خوارەوە ناو و شوێنی نووسینەکانیان بڵاودەکەینەوە، ئەوەی فریاشی نەکەوین و بەسەرماندا تێدەپەڕن ئێوە بۆمان بنێرن، تا لە خوارەوە ناوەکانیان ریزبکەین:
-------------------------------------------------------------
1) رێبوار وەلی ....
*
چی لە پشت بەكانتۆنكردنی شنگالەوەیە؟2) جەلال دەباغ ...
یەك هەرێمی كوردستان لە باشوور نەك چەندان كانتۆن3) عارف قوربانی....
شەنگال وەک مەترسییەکی تر 4) جەمال عەبدوڵڵا...
* ئهم قسانه بۆ كام پایتهختی كام دهوڵهت دهكهن؟
5) هێمن عەبدوڵڵا
*
كانتۆنچی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست