کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قه‌زافی چاوه‌ڕێی بروسکه‌ و ته‌له‌فونی تاڵه‌بانی و بارزانی یه‌

Sunday, 27/03/2011, 12:00



له‌ مێژووی کوردا هیچ که‌س نی یه‌ هێنده‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی خۆ به‌نزم و خزمه‌تکاری بێگانه‌ و دوژمنانی کورد هه‌بێت . ئاماده‌ن ئه‌م دووانه‌ بچنه‌ کوێره‌ گوندێکی سه‌ر سنور بۆ بینین و کۆبووه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڵێپرسراوێکی بچوک یان ئه‌فسه‌رێکی تورک و فارس. ئێستاش هه‌ر به‌ عه‌قڵیه‌تی شاخ خوا خۆیانه‌ یه‌کێک گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ دا بکات و ووڵاتێک ده‌عوه‌تان بکات ...
ئاغای تاڵه‌بانی ، کاتێک پرسیاریان لێ کرد ده‌رباره‌ی ڕاپه‌ڕینه‌کانی میسر ، ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگای له‌ هه‌ڵوێستی ووڵاتانی جیهان و ناو چه‌که‌ بێت ،هه‌ر له‌ خۆیه‌وه‌ به‌ شانوباڵی مباره‌کتدا هه‌ڵی ‌دا و ده‌یووت که‌ من دڵنیام حوسنی مباره‌کی برای خۆشه‌ویست و قاره‌مان ده‌توانێت به‌سه‌ر ئه‌م گیروگرفته‌دا سه‌ربکه‌وێت..هه‌فته‌یه‌کی نه‌برد مباره‌ک شاربه‌ده‌ر کرا...ئیتر تاڵه‌بانی هه‌ر قسه‌ ده‌کات و بێ ئه‌وه‌ی بزانێ دوێنی چی ووتووه‌..که‌سیش نی یه‌ له‌ حیزبه‌که‌ی پێی بڵێن ئه‌رێ کابرا تۆ شێت بووی هه‌موو قسه‌ هه‌له‌ق و مه‌له‌قانه‌ چیه‌ ده‌که‌یت ، ئێستاش وا ده‌زانێت له‌ خڕه‌ی ناوزه‌نگه‌ نه‌ک له‌ کۆشکی کۆماری...
ئیشتاش گه‌ ر پرسیاری لێ بکه‌ن ده‌رباره‌ی قه‌زافی ، هه‌مان شه‌کره‌کانی ساڵانی شاخ ده‌کاته‌وه‌ و به‌ برا و پاڵه‌وانی عه‌ره‌بی و ئه‌فه‌ریکا و دنیا ناوی ده‌هێنێت ، ئه‌ی ئه‌وه‌
نی یه‌ مه‌یدانێکیان به‌ ناوی قه‌زافی یه‌وه‌ بۆ دروست کردووه‌...
به‌ ڕاستی تاڵه‌بانی وبارزانی نموونه‌ی گاڵته‌ جاری سه‌رکرده‌ی بێ مه‌عریفه‌ و کۆمیدین...ئه‌م دووانه‌ هه‌ر بۆ کرێگرته‌یی و خزمه‌تکردنی بێگانه‌ و دوژمنانی کوردستان باشن...
سیفه‌تێکی تری ئه‌م جووته‌ سه‌رکرده‌یه‌ دووڕوویی ‌یه‌. له‌ کوردستان به‌ زمانێک قسه‌ ده‌که‌ن بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵکی کوردستان ، له‌ به‌غدا و دیمه‌شق و تاران و ئه‌نقه‌ره‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌ قسه‌ ده‌که‌ن و گاڵته‌ به‌ که‌رامه‌ت و خه‌ونی کورد ده‌که‌ن ...
جه‌لال له‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌یدا بۆ سلێمانی که‌وته‌وه‌ قسه‌ بێ مانا وشه‌کرشکانده‌ کۆنه‌کانی و ووتی که‌رکوک قودسی کوردستانه‌ ، به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌ بزانێ سه‌رۆک کۆماری عێراقه‌ و ناتوانێ له‌ خۆیه‌وه‌ شتی وابڵێت ، ئه‌وه‌ته‌ ئێستا په‌رله‌مانی عێراق داوای لێ ده‌که‌ن بێته‌ په‌رله‌مانی عێراق بۆ لێپرسینه‌وه‌...
زۆر له‌ سیفات و گه‌مژه‌یی و کاره‌کته‌ری ئه‌م جووته‌ سه‌رکرده‌یه‌‌ مه‌گه‌ر له‌ شێتێکی وه‌ک قه‌زافی دا بدۆزیته‌وه‌...بۆیه‌ قه‌زافی چاوه‌ڕێی بروسکه‌ و ته‌له‌فونی ئێوه‌یه‌ تا دڵنیای بکه‌نه‌وه‌ له‌ سه‌رکه‌وتنی دا به‌سه‌ر خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیووی لیبیادا ، یان به‌ڵکو کۆشکێکی بۆ دروست بکه‌ن و بیهێنه‌ لای خۆتان....


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە