کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بنەماڵەى بارزانى رائید تارقى بەرپرسى حەرەكاتى پۆلیس ناچار دەكەن دەست لە كار بكێشێتەوە

Saturday, 31/07/2010, 12:00


پەیامنێرى كوردستانپۆست_ هەولێر
دواى ئەوەى ئامادەكارى بۆ هەڵبژاردنى ئۆڵۆمپیادى عێراق بوو بە دوو بەشەوە و بەشێك لە كوردستان كە بەعسیەكان بوون و بەشەكەى تریش عەرەبە شیعەكانى عێراق سەر بە حكومەتى مالیكى، كێشە كەوتە نێوان كورد حكومەتى عێراق بەو پێیەى كە چۆن رێ بە بەعسیەكان دەدرێت لە عێراقدا تەداخولى ئۆڵۆمپیاد بكرێت، بەڵام بنەماڵەى بارزانى هەر سوور بوون لەسەر ئەوەى رێ بە بەعسیەكان بدەن تا ئینتخابى خۆیان لە كوردستان بكەن.

دواتر رائیدا تارق كە كەسێكى وەرزشوانە و بەرپرسى حەرەكاتى پۆلیسى هەولێرە بە پێى یاسا ویستبووى بچێتە بەغدا و بەشدارى ئینتیخابى حكومەتى عێراق بكات، بەڵام بنەماڵەى بارزانى لە رێى نەوزاد هادیەوە پێیانڕاگەیاندبوو نابێت شتى وابكات و دەبێت لەگەڵ ئەمانەى كوردستاندا بەشدارى بكات، واتە بەعسیەكان، ئەگەرنا زەرەر دەكات، بۆیە ئەویش گوێى بەو هەڕەشانە نەدابوو چووبووە بەغدا و لەوەێ بەشدارى كردبوو، بەڵام لە دواى گەڕانەوەى ئێستا لە لایەن بنەماڵەى بارزانى فشارى خراوەتەسەر تا دەست لەكار بكێشێتەوە، ناوبراویش وتوویەتى خۆتان فەسڵم بكەن دەنا من واز ناهێنم چونكە من بە پێى یاسا ئەو كارەم كردووە و ئەوەى ئێوە كردووتانە دژى یاسا و دەستوورى عێراقە.

سەرچاوەیەك لە نێو بنەماڵەى بارزانی رایگەیاند، لە ئێستاوە بنەماڵە كار بۆ ئەوە دەكەن، هەرچى سلكى پۆلیس هەیە بەرپرسەكانیان بگۆڕن و كەسانێك دانێن كە پێشتر ئاسایش بوون، ئەمەش لە پێناو زیاتر پتەوتر كردنى دەسەڵات و هەیمەنەى بنەماڵە هەتاوەكو كێیان بووێت دەستگیرى بكەن و شتى بۆ درووست بكەن، سەرچاوەكە نموونەى لیوا وریاى هێنایەوە كە كاتى خۆى زۆر رەخنەى لە ئاسایش و پێشمەرگە گرتووە بەو پێیەى یاسایى نین، لەبەر ئەو قسانە بنەماڵەى بارزانى لە پۆستەكەى كە بەڕێوەبەرى پۆلیسى هاتووچۆ بوو دەریانكرد. چونكە دەیانزانى ناوبراو نابێتە جێ بەجێكەرى پیلانە بۆگەنەكانیان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە