ده‌نگی ده‌هۆڵ له دوور خۆشه
Sunday, 13/12/2009, 12:00
یه‌کێک له شه‌ڕه نه‌گریسه‌کانی داگیرکه‌ران بریتییه له شه‌ڕی تایبه‌ت ، ئه‌م شه‌ڕه تایبه‌ته به چه‌ک به‌ڕێوه ناچێت به‌ڵکو له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی چه‌واشه‌کاری و فریودانی گه‌لی داگیرکراوه‌وه مه‌یسه‌ر ده‌بێت . سه‌رکه‌وتن یان ژێرکه‌وتنی ئه‌م شه‌ڕه‌ی داگیرکه‌ر په‌یوه‌سته به ئاستی هوشیاری گه‌لی داگیرکراوه‌وه ، ئاستی هوشیاری گه‌لی داگیرکراویش په‌یوه‌سته به جۆری ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی که له‌نێو گه‌لدا سه‌رهه‌ڵده‌دات ، جۆری بزوتنه‌وه‌که‌ش ڕاسته‌وخۆ ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌ری ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی که سه‌رکێشی بزوتنه‌وه‌که ده‌کات .
خۆ ئه‌گه‌ر بێت و سه‌رکرده‌یه‌کی دڵسۆز و شاره‌زا سه‌رکێشی بزوتنه‌وه‌که بکات و نامۆ نه‌بێت هه‌م به خاڵه لاوازه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی داگیرکراو و هه‌م به خاڵه به‌هێزه‌کانی داگیرکه‌ر ئه‌وا زۆر به ئاسانی ده‌توانێت بزوتنه‌وه‌که له قه‌یران ده‌رباز بکات و نه‌هێڵێت میلله‌تیش بکه‌وێته نێو ئه‌و داوه‌ی که داگیرکه‌ر له ڕێگه‌ی شه‌ڕی تایبه‌ته‌وه بۆی داناوه . به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و جڵه‌وی بزوتنه‌وه‌که به ده‌ستی که‌سانێکی هه‌لپه‌رست و به‌رژه‌وه‌ندویست و ساویلکه و نه‌زانه‌وه بوو ئه‌وا نه‌ک هه‌ر ناتوانێت ڕێگر بێت له‌به‌رده‌م شه‌ڕی تایبه‌ت‌دا به‌ڵکو میلله‌تیش دووچاری قه‌یرانێک ده‌کات که هه‌میشه خۆی به نه‌ته‌وه‌یه‌کی بچووک و بێده‌سه‌ڵات بزانێت و له جیهانی خه‌یاڵاتدا ژیان به‌سه‌ر ببات .
نه‌ته‌وه‌ی کوردیش که دووچاری مه‌زنترین داگیرکراوی و پارجه پارچه‌کراوی بووه ئه‌وا زۆرترین شه‌ڕی تایبه‌تی له‌سه‌ر تاقیکراوه‌ته‌وه و سه‌ختترین داویشی بۆ دانراوه . ئه‌م شه‌ڕه تایبه‌تییه‌ش له سه‌ره‌تادا به پاکتاوکردنی سه‌رکرده دڵسۆزه‌کان و هێنانه پێشه‌وه و پاراستنی که‌سه هه‌لپه‌رست و به‌رژه‌وه‌ند ویسته‌کان ده‌ستی پێکردووه . بۆ نموونه پاکتاوکردنی که‌سانی وه‌کو شێخ مه‌حمودی حه‌فید و سمکۆ و قاسملو و شه‌ره‌فکه‌ندی وکاک فوئاد و کاک ئارام و سه‌رۆک عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان به‌و هۆکاره‌وه بووه که هه‌م له ئاستی دڵسۆزیدا بوون و هه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌کی باشیشیان هه‌بووه بۆ شه‌ڕی تایبه‌تی داگیرکه‌ران و له ڕێگه‌ی ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌شه‌وه توانیویانه شه‌ڕی تایبه‌تی داگیرکه‌ران بکه‌نه بڵقی سه‌ر ئاو .
پاکتاوکردنی ئه‌م پۆله سه‌رکرده‌یه‌ی سه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه بووه تاوه‌کو بتوانن که‌سانی هه‌لپه‌رستی وه‌کو بارزانی و تاڵه‌بانی و موهته‌دی و هیجری و حه‌سه‌نزاده و خالد عه‌زیزی و عوسمان ئۆجه‌لان بێننه پێشه‌وه و له ڕێگه‌ی ئه‌م که‌سه هه‌لپه‌رستانه‌شه‌وه بتوانن هه‌م ئیراده‌ی کوردان بکوژن و هه‌م شه‌ڕی تایبه‌تیش به سه‌رکه‌وتن بگه‌یه‌نن .
خۆ ئه‌گه‌ر بێت و ئاستی هوشیاری گه‌لی بنده‌ست له پێشکه‌وتندا بێت ئه‌وا ئه‌م شه‌ڕه‌ی داگیرکه‌ر مایه‌پوچ ده‌رده‌چێت و زۆر به خێرایی مه‌به‌سته‌کانی دوژمن ئاشکرا ده‌بێت که نموونه‌که‌شی باکووری کوردستانه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و ئاستی هوشیاری گه‌لی داگیرکراو له دواوه بێت ئه‌وا ئاشبه‌تاڵ به دوای ئاشبه‌تاڵ و تاوان به‌دوای تاواندا مه‌یسه‌ر ده‌بێت که نموونه‌که‌شی هه‌ردوو پارچه‌ی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاته که هه‌میشه سه‌رکرده‌کانی له مه‌له‌کردندا بوون به په‌رداخێک ئاوی داگیرکه‌ران .
ده‌وڵه‌تی تورک که سه‌رسه‌ختترین دوژمنی نه‌ته‌وه‌که‌مانه و هه‌تا ووشه‌ی کوردیشی قبووڵ نه‌کردووه ، ئه‌وا هه‌موو شێوازه‌کانی سه‌رکوتکردن و قه‌ڵاچۆکردنی په‌یڕه‌و کردووه له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌مان و له‌م ڕوه‌شه‌وه خاوه‌نی مه‌زنترین شێوازه‌کانی شه‌ڕکردن بووه دژ به‌کوردان ، هه‌ر له شه‌ڕی چه‌کداری و سیاسی و فه‌رهه‌نگی و ئابووری و دیپلۆماسی و تایبه‌تی و ...هتد .
به‌ڵام به سه‌رهه‌ڵدانی پارتی کرێکارانی کوردستان ته‌واوی ڕێسه‌کانی تورک ده‌بنه‌وه به خوری و هه‌م له به‌رده‌م به‌رخۆدانی زینداندا به چۆکدا دێن و هه‌م له شه‌ڕی سیاسی و چه‌کداری و دیپلۆماتی و ئابووریشدا شکست ده‌خۆن ئه‌وکات دواین تیری خۆیان ده‌هاوێژن که بریتییه له شه‌ڕی تایبه‌ت له ڕێگه‌ی هه‌ندێک به‌ڵێنی درۆزنانه‌ی ئه‌ردۆغانه‌وه که له په‌ڕله‌مانی تورک‌دا درکاندی و له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه بڵاوی کرده‌وه .
به‌ڵام به‌هۆی پێشکه‌وتنی ئاستی هوشیاری جه‌ماوه‌ری و خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی پ‌ک‌ک و د‌ت‌پ بۆ ڕووداوه‌کان ئه‌و ڕاستییه له گوته‌کانی ئه‌ردۆغان ده‌رده‌خه‌ن که جگه له شه‌ڕی تایبه‌ت زیاتر ئه‌وا هیچ شتێکی دیکه نییه ، له‌م ڕووه‌وه بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌که‌مان هه‌نگاوی بوێرانه هه‌ڵده‌گرن بۆ له بێژنگدانی گوته‌کانی ئه‌ردۆغان و سیاسه‌ته دووڕووییه‌کانی ده‌رده‌که‌وێته مه‌یدان به‌م شێوه‌یه :-
1- له سه‌ر داوای به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان دوو گروپی ئاشتی ڕه‌وانه‌ی باکووری کوردستان ده‌کرێنه‌وه و به ملیۆنان که‌س به‌پیری ئه‌م گروپه ئاشتیانه‌وه ده‌چن و ده‌نگی ئاشتی به‌رز ده‌که‌نه‌وه ، که‌چی حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆغان له به‌رامبه‌ردا گۆشه‌گیری سه‌ر به‌ڕێز ئۆجه‌لان زیاتر ده‌که‌ن و ده‌نگی ئاشتیخوازانه‌ی ملیۆنان که‌سیش وه‌کو تیرۆریست و ئاژاوه‌گێڕ پێناسه ده‌که‌ن .
2- له لایه‌ن پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه بڕیاری بێ چالاکی ده‌درێت ، که‌چی له به‌رامبه‌ردا به ئۆپه‌راسۆنی حکومه‌ته کۆنه‌په‌رسته‌که‌ی ئه‌ردۆغان و کوشتوبڕی که‌سانی سڤیل وه‌ڵام ده‌درێته‌وه .
3- له لایه‌ن پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیه‌وه پڕۆژه‌ی دیموکراتیزه‌کردن و برایه‌تی گه‌لان پێشکه‌ش ده‌کرێت ، له به‌رامبه‌ردا به داخستنی ته‌واوه‌تی ده‌ته‌په و دوورخستنه‌وه‌ی له سیاسه‌ت وه‌ڵام ده‌درێته‌وه .
له‌م سێ کرداره‌ی سه‌ره‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌ردۆغان له‌دوی ئاشتی ناگه‌ڕێت به‌ڵکو له دووی شه‌ڕی تایبه‌ت و فریودانی کوردان وێڵه ، بێگومان ئه‌م کرده‌وانه هه‌م له ئه‌ردۆغان و هه‌م له هه‌موو نه‌ژادپه‌رستێکی تورک چاوه‌ڕێ ده‌کرێت چونکه ئه‌م نه‌ژادپه‌رستانه له‌سه‌ر نکۆڵیکردنی کوردان و سیاسه‌تی قڕکردنی گه‌لانی ژێرده‌ست گۆشکراون .
گرفتاری له‌وه‌دا نییه که ئه‌ردۆغان شه‌ڕی تایبه‌ت پیاده ده‌کات چونکه ئه‌مه پیشه‌ی هه‌موو داگیرکه‌رێکه ، به‌ڵام گرفتاری له‌وه‌دایه که هه‌ندێک کوردی هه‌لپه‌رست له ئاستی به‌رپرسیاریدان و سه‌رخۆشی ئه‌م گوته ناوه‌ڕۆک بۆشانه‌ی ئه‌ردۆغان بوون و له میتێک و له فاشستێکی تورک زیاتر چه‌واشه‌کاری ده‌که‌ن ، که ئه‌مه‌ش مشتێکه له ده‌ریایه‌کی ئه‌م به‌رپرسانه :-
تاڵه‌بانی ده‌ڵێت : ئه‌ردۆغان نیعمه‌تێکه و خودا بۆ کوردانی ناردووه ، ئه‌گه‌ر من له تورکیادا بژیامایه ئه‌وا هیچ کاتێک باسی ئۆتۆنۆمیشم نه‌ده‌کرد به‌هۆی ئه‌و هه‌موو دیموکراتییه‌ی که له تورکیادا هه‌یه .
نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت : ئه‌ردۆغان ئاشتی خوازه و ناخوازێت خوێن بڕژێت و ده‌خوازێت هه‌موو گرفته‌کان به ئاشتی چاره‌سه‌ر بکات .
خالد عه‌زیزی ده‌ڵێت : حیزبه‌که‌ی ئه‌ردۆغان هه‌وڵ ده‌دا کۆمه‌ڵگای تورکیا به نیسبه‌تی کورد بڕێک بکاته‌وه. بنه‌ماکان بڕه‌وێنێته‌وه. شوێنه‌واری ره‌وانیی که‌مالیزم بڕه‌وێنێته‌وه. ئێمه ئه‌وه به شتێکی باش ده‌زانین و پێمانوایه عه‌قڵیه‌تی کوردی له کوردستانی تورکیا و حیزبه کوردیه‌کان و ته‌نانه‌ت حیزبه‌کانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ته‌شویقی حیزبه‌که‌ی ئه‌ردۆغان بکه‌ن. ته‌شویقی بکه‌ن و بڵێن ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئێوه هه‌ڵیدێننه‌وه باشه. نابێ ئینتزارمان ئه‌وه بێ کاتێک بۆ یه‌که‌م جار له پارلمانی تورکیه‌دا له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد قسه ده‌کرێ، به گوێره‌ی بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی ئێمه و ئینتزاراتی ئێمه قسه بکرێ . بۆیه ئێمه وه‌ک حیزبی دێموکراتی کوردستان ئه‌وه به شتێکی باش ده‌زانین. ته‌نانه‌ت حیزبی ئێمه هه‌وڵی داوه به پێوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ حیزبه‌که‌ی ئه‌ردۆگان له وڵاتانی جۆراوجۆر، راستیه‌که‌ی ته‌شویقی ئه‌و سیاسه‌ته‌یان بکه‌ین. پێیان بڵێین ئه‌وه کارێکی باشه، شتێکی چاکه، پێمان خۆشه ئه‌و شێوه بۆچوونه له تورکیا نه‌هادینه بێ و ورده ورده ئه‌وه ببێ به رێگاچاره‌یه‌ک له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی که کوردی تێدا هه‌یه. ئه‌وه کۆمه‌ک ده‌کا به مه‌جاله‌کانی زۆرتر .
عوسمان بانی مارانی ده‌ڵێت : مۆمه‌که‌ی گۆڕان و گڵۆپه‌که‌ی ئاکه‌په هه‌مان سه‌رچاوه‌ی ڕووناکییان هه‌یه .
سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین ده‌ڵێت :حیزبه‌که‌ی ئه‌ردۆغان نموونه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووه بۆ سیاسه‌تمه‌داره کورده‌کان ، له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێداندا، كورد له "باشترین سه‌رده‌مدان ، وتیشی گه‌شبینه به‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان چاره‌سه‌ری یه‌كجاری كێشه‌ی كورد ده‌كات.
خۆ عه‌به‌ی موهته‌دی هه‌ر پێویست به باسکردن ناکات چونکه پیشه‌ی دژه‌کوردی و داگیرکه‌رپه‌رستی به میراتی بۆی ماوه‌ته‌وه له ڕه‌حمان ئاغای موهته‌دی و قاسم ئاغای دیبۆکییه‌وه .
ئایا ئه‌م سه‌رکرده هه‌لپه‌رستانه به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م قاوانه ژه‌نگاوییه لێبده‌ن بۆ ئه‌ردۆغان و داروده‌سته‌که‌ی ئه‌گه‌ر پرسه گورگانه‌یه‌کیان به نوێنه‌رانی گه‌لی کورد واته پ‌ک‌ک و د‌ت‌پ بکردایه باشتر نه‌ده‌بوو ؟
ئایا پ‌ک‌ک و ده‌ته‌په‌یه‌ک که به‌رده‌وام له نێو گه‌لدان باشتر له‌م ڕووداوانه ده‌زانن یاخود ئه‌م کۆمه‌ڵه سه‌رکرده هه‌لپه‌رسته‌ی که سه‌رتاپای ژیانیان هه‌ڵهاتن له ڕاستی و داگیرکه‌رویستی و ئۆردوگانشینی بووه ؟
ئایا ئه‌م سه‌رکرده وابه‌سته و هه‌لپه‌رستانه چه‌ندیان ئه‌نجام به‌ده‌ست هێنا له به‌ڵێنه‌کانی ئه‌مریکا و خومه‌ینی و سه‌دام و داروده‌سته‌ی ئیمڕۆی عێراقی داگیرکه‌ر تاوه‌کو به قاپێک ئاوی ئه‌ردۆغان بکه‌وه‌نه مه‌له‌کردن ؟
له کاتێکدا سه‌رتاپای ژیانی ئه‌م سه‌رکرده هه‌لپه‌رستانه بریتی بووبێت له فاشلیه‌ت و بازرگانیکردن به خوێن و فرمێسکی کوردانه‌وه باشتر نییه ئه‌گه‌ر هه‌ندێک ددان به خۆیاندا بگرن و بێده‌نگی هه‌ڵبژێرن تاوه‌کو ڕاستی ڕووداوه‌کان ئاشکرا ده‌بێت ؟
ئایا ئه‌م به‌ناو سه‌رکردانه وه‌کو هێنده بۆ ده‌م پانکردنه‌وه و پیاهه‌ڵگوتن به ئه‌ردۆغاندا ئازان له پای چه‌ند به‌ڵێنێکی درۆزنانه‌دا ، ئیمڕۆش ئاماده ده‌بن نیو هێنده سه‌رکۆنه و مه‌حکومی ئه‌ردۆغان بکه‌ن بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی پارتێکی ئاشتیخوازی وه‌کو ده‌ته‌په و به تیرۆریست ناوبردنی کوردان ؟
من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر گوته‌ی ئه‌م سه‌رکرده هه‌لپه‌رستانه زیو بێت ئه‌وا بێده‌نگبوونیان زێڕه .
جه‌لال چوارتایی
12-12-2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست