کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى لە نیوان (كۆنگرەو دەستەى فشار و وەزارەتى تەندروستى) دا

Friday, 26/11/2010, 12:00


ماوەیەكە دەنگۆى ئەوە هەیە كە سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى بە نیازن كۆنگرەى خۆیان ببەستن و بریاریان دا كە رۆژى (12 /12 / 2010) لە شارى سلیمانییەوە یەكەم هەنگاوى ئەو پرۆسەیە دەست پێ بكات .

بۆ ئەم مەبەستەش ئەنجومەنى باڵاى سەندیكا و لقەكانى هەموو سنوورەكان هەڵمەتێكى چرو پریان دەست پێ كردووە بۆ ئەوەى بە هەر چونیك بیت متمانەى كارمەندان وەر بگرنەوە .

ئەمە لە لایەك ، لە لایەكى تریشەوە لە لایەن هەردوو حیزبى دەسەلاتیشەوە ئاگادار كراونەتەوە كە ئەو سەندیكایە تەسلیمى گۆران و لایەنەكانى تر نەكەن .

بۆئەم مەبەستە هەولیان دا لە ریگەى سەرۆكى حكومەتەوە جۆریك لە پشتگیرى وەر بگرن و بەكارى بهینن بۆ وەر گرتنى متمانەیان لە ناو ناوەندەكەیان بەلام پاش كۆ بوونەوەیەك لەگەل بەریزیان و بە ئامادە بوونى ژمارەیەك كارمەند لەو كۆبوونەوەیەدا ئەوەندەى تر شكستیان خوارد و یەكەم زەنگى ترسناكى لێى دا چونكە : 1- سەرۆكى حكومەت ئامادە نەبوو بە بێ وەزیرى تەندروستى و بەریوەبەرى گشتى تەندروستى سلیمانى لەگەل ئەوانەدا دابنیشێت و كۆ بوونەوەكەى كردە مناقەشەو مقۆ مقۆ ى نیوان سەندیكاو ئەو دوو بەریزە و سەلماندى كە بەریزیشیان لایەنگرى ئەو سەندیكایە نیین . ... 2- لەو كۆبوونەوەیەدا كە سەندیكا چەند داواكارییەكیان هەبوو بەو هیوایەى لە هەلمەتى هەلبژاردندا بەكارى بهینن لە بەرژەوەندى خۆیان بەڵام سەرۆكى حكومەت ئامادە نەبوو بچووكترین وەعدیان پێ بدات و كۆبوونەوەكە بە بێ ئاكامى و بێ هیوایى كۆتایى هات .

لە لایەكى ترەوە وەزارەتى تەندروستى و فەرمانگەى تەندروستى سلیمانیش لەم كاتە ناسكەدا زیاتر لە جاران سانسۆریان خستووەتە سەر ناوەندەكەو بە هەموو شیوەیەك كارمەندان بەرەو نائومیدى دەبەن و وەك ئامۆژگارى كرابن بۆ ئەوەى كە لەم كاتەدا كارمەندان هیچ متمانەیەكیان بە سەندیكاكەیان نەمێنێت و بەرەو هڵدێرى بەرن .

دەستەى فشاریش ماوەیەكە بە هەموو توانایانەوە هاتوونەتە مەیدانەكەو هەڵمەتیكى بەرفراوانیان دەست پێ كردووە بەرامبەر بە سەندیكاو خستنە رووى خاڵە لاوازەكانى ئەم سەندیكایەو خۆیان بە تاكە بەدیل دەزانن بۆ ئەم مەبەستەو زیاتر خۆ ئامادە كردن بۆ هەلبژاردنەكان وادەى هەلبژاردنەكەیان پێ دریژ كردوونەتەوە بۆ (20 / 12 / 2010) .

بۆیە بە دوورى نازانرێت كە لە ناو تەندروستیشدا هاوشێوەى ناوەندى ماف پەروەران لایەنگرانى حیزبى دەسەڵات شكست بخۆن و بەرەو دارمان بین .

بە كوردى و بە كورتى زەمینەى ئەمرۆى ناوەندى تەندروستى چ وەك ناوەند یان وەكو حكومەت وە لە رووى هیزى ئۆپۆزسیۆنیشەوە لەبار نیە بۆ سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە