سەركردایەتى خێرو سەدەقەش پەیدابوو
Saturday, 03/07/2010, 12:00
بادینان قەت بۆ یەكێتى نەبوە , ئەو یەكێتیانەى كە هەش بوون ئەوانە بوون لەگەڵ بنەماڵە خائینەكەى بارزانیدا دانوویان بەیەكەوە نەدەكوڵا یان دوژمنایەتیان هەبوو , هەم لە شاخ و هەم لە شار بادینان بۆ یەكێتى نەبوە , باریكە پەتێك هەبوو بۆ بەینى یەكێتى و خەڵكى بادینان , بەڵام كۆنگرە ئەوەشى پچڕاند و تازە گرێ دانەوەى زۆر زەحمەتە , ئەو بەناو سەركردایەتیانەى كە هەش بوو لە ناو یەكێتیدا ئەوەندە پەڕپووت و ئەوەندە لاواز بوون كە هیچ نەبوون , تەنانەت كەسێكى وەكو عارف ڕوشدى نەیتوانیبوو ژنەكەى خۆى و حیمایەكانیشى بكات بەیەكێتى و دەنگیان هى پارتى بوو , عارف ڕوشدى ئەم ماوەیە بەتایبەت ئەوەندە دژى گۆڕان كارى كرد , بەردەوام لە سایت و ڕۆژنامە و كەناڵەكانەوە دەردەكەوت و سەرو بنى زمانى قسە ووتن بوو بە گۆڕان , لەم فە یلەفوسە وابوو ئەوەى قسەى بە گۆڕان ووت ئیتر لەبەر چاوان و لەبەر دڵانە , كۆنگرە قورسایى ئەم پیاوەى نیشان داین و وەكو فەرشى سێ بە چوار تەختیان كرد , سەركردەكانى تریش ئەوانەى بادینان یەك چارچە وەكو توشى هەڵوەرین بوبن هەمویان كەوتن , وابزانم پێش كۆنگرە وا بڕیار درابوو ئەوەى بە ئاو بڵێ ئاڤ دەرى نەچێنن , بۆیە لە كۆنگرەدا گەڵاى سەركردە بادینانیەكان هەڵوەرین و كەسێك نەما لەناو سەركردایەتیدا بادینانى بێت یان بە ئاو بڵێ ئاڤ , ئەو پردەى هەبوو ئەو تاڵە دەزووەى هەبوو لە بەینى بادینان و یەكێتیدا پچڕا و ڕوخا و نەما , دیارە ئەمەش بەرنامەى دكتۆر خەسرەو و هێرۆى پیرێژنى شەڕانى بوو ە ,بەڵام دواى كۆنگرە بە قودرەتى قادر لەیەكەم كۆبونەوەى كۆمیتەى سەركردایەتیدا عارف ڕوشدى ئەو بادینانیەى لاى بادینانیەكانیش بێزراوە و كەس خۆشى ناوێ بینرا و وەكو ڕێواز فایەق ئەڵێ بە خێرو سەدەقە كرا بە ئەندامى سەركردایەتى , ڕێواز فایەق ئەو كاندیدەژنەى خۆى بۆ سەركردایەتى پاڵاوت بەڵام دەرنەچوو لە ئیحتیاتەكاندا بوو بەڵام لابرا و عارف ڕوشدى خرایە شوێنى لە گۆڤارى لڤیندا ژمارە 131 دا ئەڵێ ((نازانم كاك عارف چۆن قبوڵ دەكات بە خێرو سەدەقە بكرێت بە سەركردایەتى)) خوشكەكەم ئەوە تۆ دەڵێى چى كاك عارف زۆربەلایەوە ئاساییە , هەموو ئەوانەى ئێستا دەرچونەتەوە بۆ سەركردایەتى ئەو سوكایەتیە بەلایانەوە ئاسانە , ئەوان بۆ خۆ دەوڵەمەند كردن بونەتە سەركردایەتى نەك بۆ كوردایەتى لەبەر ئەوە ئاساییە لەوە سوكایەتى تر قبوڵبكات , ئەمڕۆ هەر مانەوە لاى تاڵەبانى ئەو پەڕى سوكایەتیە , ئەوانیش بەو نۆكەرایەتیەى تاڵەبانى ڕازین ,ڕێواز خان دەڵێ ((قەرەبووى بادینان بەوە ناكرێتەوە كەسێكى لە رٍێى خوا بۆ دابنرێت , بەمەرجێ كاك عارف ئەو كەسایەتیە نیە هەموو بادینان لە سەرى كۆك بن و پێیان ووتم ئێمە بەو كەسە ڕازى نین )) منیش و هەموو خەڵك ئەوە دەزانین عارف و ڕوشدى و ئەو بادینانیەى بە خێرو سەدەقە دابنرێ دڵنیابە ئەوە نوێنەرى خەڵكى بادینان نیە , ئەمە ئەگەر بەرنامە نەبێت چیە ؟ كۆنگرەیەك بتوانێ هەموو فایلدارەكان بە فایلدارێكى تازەشەوە دەربچێنێتەوە چۆن ناتوانێ بادینانیەك دەربچێنێ كەوا تە ئەمە بەرنامەى پێش وەخت بوە و بۆیە ئەمەش كراوە بۆ ئەوەى ئاوا بە خێرو سەدەقە سەركردایەتیەكیان بۆ دابنرێ , تازە ئەوەندەى من بزانم یەكێتیەكانى بادینان و ئەوانى تریش لە گەڵ ئەم جەلالیە یەكێتیانەى ئێستا هەڵناكەن , چونكە ئەوان بە ئاشكرا لە كۆنگرەدا بادینانیان لا برد , حیزبێك ئەوانى نەوێت , ئەوانیش ئەو حیزبەیان ناوێت , بە خێرو سەدەقەى ئاغاى تاڵەبانى ڕازى نین و ئەوەشى تاڵەبانى بۆیان دادەنێ نە ئێستا و نە هیچ كاتێك نوێنەرى ئەوان و دەنگى ئەوان نەبوە , ئەوە تەنها یەكێكە لە كۆیلەكانى تاڵەبانى و هیچى تر , عارف ڕوشدیش ئەگەر پیاوێكى كۆیلە نەبوایە قەت ئەو خێرو سەدەقەیە ى قبوڵ نەدەكرد , بەڵام عارف تا سەر ئێسقان كۆیلەیە..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست