شوان محەمەدی رۆژنامەنووس بە دەستێک رەخنە و بە دەستەکەی تریش یارمەتی لە دەسەڵات وەردەگرێت
Saturday, 11/01/2014, 12:00
1750 بینراوە
پەیامنێری کوردستانپۆست/سلێمانی
سەرچاوەیەک پێی راگەیاندین، کە شوان محه‌مه‌دی سەرنووسەری پێشووی ئاوێنە و خاوەنئیمتیازی گۆڤاری سپی نیوز لەهەمانکاتدا بە پلەی ئەفسەر خانەنشینیش کراوە، لەلایەن دەسەڵاتەوە 200 مه‌تر زه‌وی پێدراوە.
ئیستا پەروا عەلی خێزانیشی له لیستی 169 رۆژنامه‌نووساندا ناوی نووسراوە تا ئەویش پارچە زەویی وەربگرێت، بۆ ئەمەش مامەڵەی یاسایی بۆ کردوو، ئەمە لە کاتێکدایە کە کەسێک، یان خێزانێک نابێت لە پارچە زەوییەک زیاتر وەربگرێت. شایانی باسە په‌روا خان ئه‌ندامی په‌رله‌مانیش دهرچووشە له‌سه‌ر لیستی گۆڕان، له‌سه‌روبه‌ندی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا تیروپشك بۆ ئه‌و زه‌ویانه‌ی رۆژنامه‌نووسان كرا. په‌روا خۆی نه‌چووه بۆ تیروپشكه‌كه و كه‌سێكی راسپاردووه به‌ناوی ئه‌وه به‌شداری لهتیروپشكهكه كردووه.
شوان مەحمەدی رۆژنامەنووس, بەردەوام خاوەنی داهێنان و قسەی جوانە، کە لە دیدار و چاوپێکەوتەنەکاندا دەیکات، بۆ نمونە پێش ماوەیەک پێشنیاری کرد، ئەو ئاوەدانییەی پارتیی لە هەولێردا کردوویەتی بگوێزرێتەوە بۆ سلێمانیی و ئەو دیموکراتییەی یەکێتیی بە خەڵکی سلێمانی داوە بدرێت بە هەولێر. ئەم رووناک‌بیر و رۆژنامەنووسە عاقڵانەی سێبەری دەسەڵات بەردەوام قسەی مزری سیاسیی و داهێنانی جوان دەکەن، بە شێوەیەک خەڵکی کوردستانیان قەرزارباری دەسەڵات کردووە، ئەوەتا کاک ئاسۆس هەردیی هاوەڵیشی دەڵێت (گرتنی محمود سه‌نگاوی و راده‌ستكردنی بۆ دادگا له‌و پله بالایه گه‌وره‌ترین داهێنانی دیموكراسییە له‌لایه‌ن یه‌كێتییەوە پیشكه‌ش كراوە).