عوسمانی حاجی مەحمود و مام رۆستەم، ئەوانی تر ناچنە ناو یەکێتیی
Saturday, 23/08/2014, 12:00
پاش بڵاوکردنەوەی هەواڵی
وازهێنانی عوسمانی عاجی موعمود و مام رۆستەم لە بزوتنەوەی گۆڕان، سه‌رچاوه‌یه‌ک نزیک له عوسمانی حاجی مه‌حمود پەیوەندی بە کوردستانپۆستەوە کرد و هه‌وڵی چونه نێو یه‌کێتی به درۆ خستەوە، سەرچاوەکە پێی راگەیاندنین:
ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا عوسمانی حاجی مه‌حمود و قادری حاجی عه‌لی لەگەڵ کۆمه‌ڵێک هه‌ڵسوڕاوی دیاری گۆران پرۆژه‌یه‌کیان خستۆتە بەردەم نه‌وشیروان مسته‌فا له باره‌ی چۆنیتی ریکخستنه‌وه‌ی گۆران و شیوازی ئیداره‌دان و بریاری ده‌سته جه‌معی و رێکخستنه‌وه‌ی مێدیاکانی گۆران، هەروەها به‌رفراونکردنی ره‌خنه له نێو بزوتنه‌وه‌که، بەتایبەتی گوێگرتن له خه‌ڵکی خواره‌وه‌ی گۆران، به‌ڵام تا ئیستا نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌و پرۆژانەی پشتگوێ خستووه، تاکڕەویانە بڕیاره‌کانی خۆی دەدات، له ئیستاشدا چه‌ندین هه‌ڵسوڕاوی دیاری گۆران هاتونه‌ته پاڵ ئه‌و پڕۆژەیە، له‌وانه‌ش مام رۆسته‌م و ئاوات قاره‌مانی و ئادیل شکور و چه‌ندین هه‌ڵسوڕاوی دیاریتری بزوتنه‌وه‌ی گۆران.
سه‌رچاوه‌که راشیگه‌یاند تا ئیستا ئه‌و هه‌ڵسوراوانه له گفتوگۆکردنان بۆ چۆنیتی بریاردانی ده‌سته جه‌معی، ئه‌گه‌ر بیتو نه‌وشیروان مسته‌فا به‌رده‌وام بیت له‌سەر بڕیارە تاکڕەوییەکانی خۆی و ئه‌و پرۆژه‌یه جێبه‌جێ نه‌کات ئه‌و کاته ئەمانیش بڕیاری دیکەی خۆیان دەبێت.
پەیامنێرمان لە کوردستان،زانیاری خستە سەر ئەم هەواڵە و پێی راگەیاندین، کە ماوەی مانگێک زیاتر ئاگادارە، کەوا نزیکەی ٧٠٠ کەس لە ئەندام و چالاکوانی خوارەوەی گۆڕان لەگەڵ ئەو پرۆژەیەدان، بڕیاریان داوە، بەمزوانە دەست لە بزووتنەوەکە بکێشنەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست